5. دڵخۆشیەكی درۆ'یینە

118 23 25
                                    

از دل نپرس كە چە روزم آمدە است.....!
خیالی نیست بسوزانم ، بە خاكستر مرابنشانم.....!
𝟷𝟾/𝟷𝟶/𝟸𝟶𝟸𝟸 𝟸𝟹:𝟷𝟸:𝟸𝟾
+________________+

"سڵاو دایكە"

پانتۆڵێكی ڕەش و موجەسەمێكی ڕەش و پاڵتۆ'یەكی قاوەیی پۆشی بوو ، دەستی كرد بە پاک كردنەوەی پانی گۆڕێک كە پڕی بوو لە بەفر پیش ئەوەی لەسەر لێواری جێگای حەسانەوەی دایكی دابنیشێت و چەپكێ گووڵی ڕەنگ سپی بۆ دابنێت ، هەناسەیەكی قوڵی دایەوە و سەیری ناوی دایكی كرد كە لەسەر بەردەكە هەڵكەندراوە ، زەردەخەنەیەكی بچووكی كرد و دەستی هێنا بە ناوی دایكی

"بیری منت نەكردووە دایكە!؟.....من بیرم كردوویت.....بەڕاستی پێم وابوو كات هەموو شتێک چارەسەر دەكات و یارمەتیم دەدات كە بۆ چركەیەک تۆم لە یاد بچێت......بەڵام بەڕاستی كات ئەوەی بۆ سەخت كردووم"

دەستی هێنا خوارەوە و لەگەڵ دەستی چەپی گرێی دان و ئانیشكی دەستەكانی خستە سەر ئەژنۆكانی و بە نیگەرانیەوە هەموو ڕستەكانی ئاڕاستەی گۆڕی دایكی كرد كاتێک چاوەكانی لەسەر زەوی بوون

"بۆ هەر شوێنێكی ماڵەوە دەچم یادەوەریەكی تۆی تێدایە و شوێنی دەستی تۆی پێوە ماوە.....تەنها مانگێكە لام نیت بەڵام من پێم وایە كە ئەوە سی ساڵە.....هەر كارتێک كە دەگەڕێمەوە ماڵەوە تاوات دەخوازم كە یەكەم كەس تۆ ببینم كە چاوەڕێم دەكەیت بۆ گەڕانەوەم......بەڵام لە شوێنی دانیشتی هەمیشەیی تۆ جگە لە بەتاڵی هیچ شتێكی'تر بوونی نییە"

سەری هەڵبڕی و دووبارە هەناسەیەكی قوڵی گەورەی دایەوە و سەیری هەمان شوێنی حەسانەوەی ئەوانی'تری دەكردن ، نیگەرانی زیاتر و زیاتر دەبوو كاتێک بێ ئاگایی خۆی كەمێک برۆكانی گرژ ببون و چاوەكانی بچووک ببوونەوە و بە هێواشی فرمێسکە شاراوەكانی دەكەووتن

"تۆ تەنها مانگێک بەر لە ئێستا سەیری چاوەكانت دەكردم و بە ئازارەوە زەردەخەنەی درۆ'یینەت بۆم دەكرد كە گوایە حاڵت باشە......بەڵام باوەڕم نەكرد هێندە بە خێرایی جێتهێشتم.....تەنها دەڵێم كە زۆر بە خێرایی جێتهێشتم دایكە......من هیچ شوێنێكم نییە بۆی بچم وە هیچ شوێنێكم نییە تاكو بۆی بگەڕێمەوە هەر كە ماندوو بووم سەر بخەمە سەر قاچەكانت و گوێ لە قسەكانت بگرم كاتێک پەنجەكانت لە قژم گرێ دەدا.......تەنیایی من كاتێكی زوو بوو"

دەستی هەڵبڕی و فرمێسكەكانی سڕی كە بەبێ ئاگای خۆیان دەرباز كردبوو ، زەردەخەنەیەكی بچووكی كرد و دووبارە سەیری ناوی دایكی كرد بۆ ئەوەی بە دەنگێكی هێواش و ئازاردراو قسە بكات

"ببورە دایكە من پێویستە بڕۆم....هۆسۆک هاوڕێ نێزیكەكان و منی داوەتی ماڵەكەی كردووە و وتی كەوا شتێكی گرینگ هەیە كە باسی دەكات.....نیگەران مەبە بەیانی دەگەڕێمەوە لات و باسی ئەو خواردنانە دەكەم كە لێلێ ئامادەی دەكات بۆم بە درێژایی ئەو مانگە كە تۆ فێرت كردوون"

✔︎ پیاوی وێنەگر "𝚃𝚑𝚎 𝙿𝚑𝚘𝚝𝚘𝚐𝚛𝚊𝚙𝚑𝚎𝚛 𝙼𝚎𝚗"Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ