6. ڕۆشتنێكی هێمن

91 27 14
                                    

اخە منم ادمم بودم و یجوری رفتە بستە قلبمون كە هیچكسی رو تو زندگیم راە ندم.....!
خوش نمیشە حالمم تو بد وضع و حالتم هر شبم رو رومە تیک تاک ساعتم.....!
𝟸𝟻/𝟷𝟶/𝟸𝟶𝟸𝟸 𝟷𝟷:𝟷𝟿:𝟸𝟾
+_____________+

"جۆنگكووک تۆ لە كوێیت!؟"

"لێرەم لێلێ"

جۆنگكووک لە گەرماوەكە هاتە دەرەوە و خاولیەكی لە دەستەكانی بوون كاتێک سەرقاڵی وشک كردنەوەی قژی بوو ، لێلێ لەسەر جێگەكەی دانیشت و جۆنگكووک بەرەو ئەو مێزە ڕۆشت كە ئاوێنەیەكی لەسەر بوو و سەرقاڵی ئەوە بوو كە ئامێری قژ وشک'كەرەوەكە هەڵبكات كاتێک دەستی بە قسە كردن كرد لەگەڵ خوشكەكەی

"هیچ شتیكت دەوێت لێلێ!؟....شتێک بووە!؟"

"نەخێر دەبێت شتێک بێت!؟....تەنها ویستم بزانم خوانەكە چۆن بوو!؟.....واتە هەموو هاوڕێكان كۆ ببونەوە!؟"

لێلێ بە زانینخوازێكی زۆرەوە پرسی كاتێک براكەی سەرقاڵی  وایەرە ئاڵۆزەكەی قژ وشک'كەرەوەكە بوو ، جۆنگكووک بە ئاسایی وەڵامی دایەوە و چاوەكانی لەسەر كارەكەی بوو

"بەڵێ هەموومان لەوێ ئامادە بووین"

"هۆسۆک چ كارێكی بە ئێوە هەبوو!؟"

"وتی كە سێنا دووگیانە و ئەوەی كردە سوپڕایز بۆ ئێمە"

"بەڕاستی!؟"

جۆنگكووک تەنها سەری بە ئەرێنییەووە جوڵاند كاتێک لا پشتی لە لێلێ بوو و لێلێ برۆكانی بۆ سەرەوە بڵند كردبوون ، لێلێ چەند جارێک چاوەكانی داخست و دواتر سەیری براكەی كردەوە كە لە كارەكەی وەستاوە و بیر دەكاتەوە و كەمێک چاوەكانی فراوان بوونە و دەستی لە كارەكەی هەڵگرتووە

"براكەم!؟.....شتێک ڕوویداوە!؟.....بۆچی بەو شێوەیە بیر دەكەیتەوە!؟"

"من هەست بە شتێكی سەیر دەكەم لێلێ!؟"

"شتێكی سەیر!؟"

جۆنگكووک هەناسەیەكی قوڵی دایەوە و چاوەكانی كەمێک داخستن و دەستەكانی شل كردنەوە بێش ئەوەی وشک'كەرەوەكە لەسەر مێزەكەی پێشی دابنێت ، هەموو ئەوانە لە ژێر چاودێری لێلێ ڕوویدا كاتێک بە سەرسوڕمانەوە سەیری براكەی دەكرد

جۆنگكووک سەیری لێلێ'ی كرد و هەوڵی دا كە گومانەكانی لەگەڵدا بەش بكات ، بەرەو ڕووی خوشكەكەی ڕۆشت و لە پاڵیەوە لەسەر جێگەكەی دانیشت و چاوەكانی هاوڕێک كردەوە لەگەڵی و ڕوون كردنەوەی دا

✔︎ پیاوی وێنەگر "𝚃𝚑𝚎 𝙿𝚑𝚘𝚝𝚘𝚐𝚛𝚊𝚙𝚑𝚎𝚛 𝙼𝚎𝚗"Hikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin