13. هەنگاوەكانمان

68 22 11
                                    

زدی آتش تو بر جانم منە بی تو پریشانم......!
پراز دردم تویی درمانم.....!
+___________+

"پورێـــــــــــــــــ"

"هیچ ڕێگایەک نەبوو پێیەوە ناوم بهێنیت....گوێیەكانم ئازاری بۆ دروست بوو"

ئێلارا بە خێرایی ڕای'دەكرد هەر كە لە دەرگای سەرەكی هاتە ژوورەوە ، بێگوومان پێوە دیار بوو كە لە دەرەوەش ڕای'كردبێت ، بەرەو ڕووی پورێ ڕۆشت كە هۆڵەكە دانیشت بوو و سەرقاڵی پەیوەندی بوو

ئێلارا بێ ئەوەی كات لە دەست بدات موبایلەكەی لە پوری برد و پەیوەندیەكەی داخستەوە كە وای لە پوری كرد چاوەكانی فراوان ببن و پرسیار بكات

"ئەوە تۆ چی دەكەیت ئێلارا'ی شێت!؟"

"پورێ بە خێرایی پێم بڵێ لە كەیەوە ئەم دراوسێیە دەناسیت!؟"

"مەبەستت یۆنگی'یە"

"بەڵێ ئەو"

"چ پەیوەندیت پێیەوە هەیە!؟"

"تكایە پورێ تەنها وەڵامم بدەرەوە"

"تۆش وەڵامم بدەرەوە"

"پورێ تكایە....سەیكە بەڵێن دەدەم گەر بۆمی باس بكەیت ئەوا منیش باسی دەكەم"

"باشە ڕێک'كەوتین"

پوری خۆی ڕێک كردەوە تۆزە نەبووەكەی سەر ڕانەكانی دوورخستەوە وەكو ئەوەی گرەوێكی گەورەی كردبێت و بیزانێت كە دەیباتەوە ، هەر بە خێرایی ڕووی سوڕاند وەكو ئەوەی ئافرەتەكەی چركەیەک بەر لە ئێستا نەبێت بە تەواوی بزێو دەردەكەوت وەكو ئێلارا و بە حەسترەت و فریودەریەوە قسەی بۆ ئێلارا دەكرد

"سەیركە ئەو ناوی یۆنگی'یە و كوڕێكی تەنیایە لەو خانووە....تەنها مانگێک زیاتر دەبێت دایكی كۆچی دوایی كردووە.....دایكی ئەو بە ڕاستی كەسێكی زۆر باش و ئارام بوو كە بەهۆی ئەوەوە ئێمە بەم شێوەیە لەیەكەوە نێزیكین"

"دواتر"

"یۆنگی خاوەن دوكانێكی وێنەگریە....هاورێیەكی نێزیكی هەیە كە خاوەن كۆمپانیای ڕێكلامە......"

"بوەستە....پرسیارێک!؟.....یۆنگی هیچ كەسێک هەیە لە ژیانی!؟"

"دەربارەی ئەوە دڵنیام نەخێر....هەرگیز نەمبینیووە كە هیچ كچێكی لەگەڵدا بێت جگە لە هاوڕێكانی كە سەردانی دەكەن و هێندێ جاریش خواردنی بۆ ئامادە دەكەن....لە ڕاستیدا مانگێكی تەواو یەكێک لە كچەكان خواردنی بۆ ئامادە دەكرد بەڵام لەو ساتەوەی من دەستم كردووە بە خواردن دروستكردن بۆی ئەویش بەدوای كاری خۆی كەوتووە"

✔︎ پیاوی وێنەگر "𝚃𝚑𝚎 𝙿𝚑𝚘𝚝𝚘𝚐𝚛𝚊𝚙𝚑𝚎𝚛 𝙼𝚎𝚗"Donde viven las historias. Descúbrelo ahora