7. بهێڵە ئەم چیرۆكە كۆتایی بێت

83 28 10
                                    

نە حسی بود نە دوسم داشت حالو....!
چشاش حتی نمیدیدن این وضح حالو....گذشتن احساسات قلبم خیالو....!
ولی با این همە بازم میخوام اون نیگاهو....!
𝟸𝟽/𝟷𝟶/𝟸𝟶𝟸𝟸 𝟸𝟹:𝟹𝟸:𝟸𝟾
+_____________+

لە شوێنی دانیشتنی میوانانی نەخۆشخانە دانیشت بوو كاتێک ئانیشكی دەستەكانی لەسەر ئەژنۆكانی بوون و پەنجەكانی گرێ دابوون و خستبووە دواوەی سەری و سەری خۆی هێنابوویە خوارەووە

مێشكی ئاڵۆزیەكی زۆری تێدابوو ، ڕووخساری تەواو پڕ لە نیگەرانی بوو ، جەستەی بە تەواوی بێ هێزی بوو ، تەنانەت هێزی ئەوەشی نەبوو كە پەیوەندی بە هاوڕێكەی بكات و بە بارودۆخی هاوسەرەكەی بزانێت

نیو كاتژمێر تێپەڕی و دوای بیر كردنەوەیەكی زۆر ئینجا هەوڵی دا پەیوەندی بە هۆسۆک'ەوە بكات چونكە ترسی ئەوەی هەبوو یەكێک لە ئەوانەی ژوورەوە لە دەست بدات و خێرا ئاگاداری بكاتەوە

بە هێواشی هەڵسا لەسەر كورسیە ڕەساسیەكانی نەخۆشخانە و هەناسەیەكی قوڵی دایەوە ، هەوڵی دا موبایلەكەی لە بەڕكی بهێنێتە دەرەوە و پەیوەندی بە هۆسۆک'ەوە بكات و ئاگاداری بكاتەوە


موبایلەكەی خستە سەر گوێی تاوەكو گوێی لە چەند زەنگێک بێت و پێش ئەوە پشتی بە دیوارەێكەوە بحەسێنێتەوە و سەری بڵند بكات تاوەكو هۆسۆک بە دڵخۆشیەوە وەڵام بداتەوە

"سڵاو یۆنگی.....كار چۆنە براكەم!؟"

"هۆسۆک"

دەنگێكی تەواو ماندوو و نیگەران و هێواش لە دەمی یۆنگی هاتە دەرەوە بۆ ئەوەی هۆسۆک كەمێک بێدەنگ بكات و ئەویش هەست بە نیگەرانی بكات لە بەرامبەری

"یــ..یۆنگی!؟.....تۆ باشیت!؟....چی ڕوویداوە!؟"

"هۆسۆک تكایە هەر ئێستا وەرە نەخۆشخانەی سەرەكی سیئۆل"

"تۆ باشیت یۆنگی!؟ چی ڕوویداوە چ كارێک هەیە لە نەخۆشخانە!؟...تكایە پێم بڵێ"

هەزاران بەفرەتی لە خۆی دەكرد كە ئەو هێندە نیگەرانی ئەوە كەچی ئەو لە بەردەم ماڵەكەی هاوسەرەكەی دەركردووە و تووشی ڕووداو بووە ، جگە لەوە بە نهێنی چەندین جار چاوی پێ كەوتووە و گفتوگۆ'ی ڕابردوویان كردووە ئەوەی لە نێوانیانە لە ئەویان شاردۆتەوە

"هێمن بەرەوە هۆسۆک.....تەنها سێنا......."

"ســ...سێنا!؟...سێنا چیەتی!؟"

"تووشی ڕووداو بووە.....تكایە هۆسۆک چیتر پرسیار مەكە و خێرا وەرە بۆ نەخۆشخانە"

✔︎ پیاوی وێنەگر "𝚃𝚑𝚎 𝙿𝚑𝚘𝚝𝚘𝚐𝚛𝚊𝚙𝚑𝚎𝚛 𝙼𝚎𝚗"Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ