12. دراوسێ

81 22 9
                                    

قطرە باشی قد دریا میشم......!
میخوام عاشق بشم یە بار مهم بشم برات قایق بشم شبایی كە تر میشن چشات ، من همونم كە تا تهش میمونم اگە غرقم بشم تورو بە ساحل میرسونم......!
+_________________+
𝟐𝟑/𝟏𝟐/𝟐𝟎𝟐𝟐 𝟐𝟑:𝟓𝟒:𝟐𝟖

"ئیتر پێویستە بڕۆم و بەدوای كاردا بگەڕێم"

"سەیركە ئێلارە ئێمە هەر خۆی بەیانی دەگەڕێینەوە.....هیچ شتێکی گواستنەوەی لێ نییە تاوەكو بتگەڕێنێتەوە بۆیە ئامۆژگاریت دەكەم بمێنیتەوە"

"سوپاس ئایلاد....بەڵام من بارگرانیم بەسەر ئێوە"

"نەخێــ......."

"ئەو وا دیارە كە كاری هەیە بۆچی ڕێی لێ دەگرن!؟.....دایكی نیگەرانیەتی"

"سێنا"


هەموو لایان كردەوە تاوەكو سێنا بدۆزنەوە كە هۆسۆک بە ئاگادایەوە ناوی هێنا ، هەرچی ئەوە قۆڵەكانی لێكەوە گرێداون و بە بێزاریەوە سەیری ئێلارە'ی دەكرد ، هەرچی ئێلارە'یە بە بێ سوودی سەیرێكی كرد و هەڵسا

"سوپاس بۆ هەموو شتێک.....سوپاس كە واتان لێ كردم دووبارە هەست بە خۆشی بكەمەوە........"

"ئێلارە.....تاوەكو ژوورەوە لەگەڵم وەرە"

یۆنا هەڵسا و بەبێ ڕەزامەندی ئێلارە خێرا دەستی گرت و جانتا بچووكەكەی فڕێ دا سەر قەنەفەكان كە هەموو بە سەرسامیەوە سەیریان دەكرد ، ئایلاد هەوڵی دا بەرەو ڕووی بچێت بەڵام لێلێ خێرا دەستی گرت و سەری بە نەرێنییەوە جوڵاند بۆی

ئێلارە بە سەرسامیەوە هاتە ژوورەوە لە دوای یۆنا'وە ، بە هەمان جلە ڕەشەكانی یەكەم ڕۆژەوە وەستا لە بەردەم یۆنا كە یۆنا بە تەواوی شڵەژاو و ترساو دەردەكەوت كە قۆڵەكانی گرێدابوون و دەستێكی هەڵبڕی بوو كە پەنجە گەورەكەی یاری دەكرد لە نێووان لێو و ددانەكانی و ڕاست و چەپ هەنگاوی دەنا

"یۆنا!؟.....شتێكی هەڵەم ئەنجام داوە!؟"

"بەڵێ.....گەر بەردەوام بیت ئەوە زۆر هەڵەیەكی گەورە دەكەیت"

"چی!؟....مەبەستت چ هەڵەیەكە"

یۆنا وەستا لە هاتوچۆكردنی ڕاست و چەپی و سەیری ئێلارە'ی كرد ، هەناسەیەكی قوڵی دایەوە و بەرەو ڕووی ئێلارە ڕۆشت و دەستەكانی گرت و لەسەر لێواری جێگەكە دانیشتن

"ئێلارە......تۆ گەورەترین هیوایت بۆ من و چەندین كەسیش......من دڵنیام خۆ پێدا كێشانت بەم دارە بە ئۆتۆمۆبیلەكەتەوە بێ هوودە نییە و ئەوە چارەنووسە"

✔︎ پیاوی وێنەگر "𝚃𝚑𝚎 𝙿𝚑𝚘𝚝𝚘𝚐𝚛𝚊𝚙𝚑𝚎𝚛 𝙼𝚎𝚗"Where stories live. Discover now