9. وازم لێ بهێنە

101 25 11
                                    

مگە قرار نذاشتیم با هم باشیم تا همیشە....!؟
نگو كە منو دوس نداری.....!
+____________+
𝟷𝟺:𝟸𝟶:𝟸𝟾 𝟷𝟹/𝟷𝟷/𝟸𝟶𝟸𝟸

"داوای لێبووردنی لێ بكە و هەموو شتێكی بۆ باس بكە"

"ناتوانم براكەم......بەڵام گەر هەموو شتێكی'شی بۆ باس بكەم ئەو باوەڕ بە من ناكات و تووڕەیە"

"واز لەوە بهێنە جۆنگكووک یۆنگی ڕاست دەكات.....گەر گوێبیستی تۆش نەبێت گوێبیستی یۆنگی یاخوود لێلێ دەبیت"

جۆنگكووک هەناسەیەكی قوڵی دایەوە و دەستێكی خستە سەر نێوچاوانی و ماندوو بوون بە ڕووخساریەوە دیار بوو ، هەرسێكیان لە دووكان سەرقاڵی كار و قسە و باسی دوێنێ شەو بوون تاوەكو دووبارە یۆنگی لای كردەوە بۆ جۆنگكووک و بە وریا'ییەوە قسەی دەكرد

"لە ڕاستیدا جۆنگكووک ئەوەی دوێنێ شەو كردت بەرامبەر بە هیجین دەبوو كەوا دەمێک با ئەوەت ئەنجام دابا......وە ئەو هەموو كێشانە ڕوویانەدەدا"

"منیش ئێستا ئاوات بۆ ئەوە دەخوازم"

تایهۆنگ بەرەو ڕووی دەرگا شوشەییەكە ڕۆشت بۆ ئەوەی پاكی بكاتەوە بە دەست'سڕەكەی پێش ئەوەی هیچ سەردانیــ'كەرێكیان بێت ، لە دوورەوە هەستی بە دەنگێكی ناسراو كرد و وای لێ كرد كەمێک لا بكاتەوە بۆ ئەوەی مانتۆڕێكی شین ببینێت كە خاوەنی كەسێكی ئێكجار تووڕەیە

تایهۆنگ ئەوەی لە گەرووی بوو كەوتە خوارەوە و هەر لە شوێنی خۆی بێ ئەوەی بجوڵێت لەگەڵ ڕووخسارە ترساوەكەی دەنگی هەڵبڕی بۆ ئەوەی جۆنگكووک و یۆنگی لە گفتوگۆ كردن بوەستێنێت

"هاوڕێیان.....پێم وابێت كە ئەمڕۆ وێنەی جۆنگكووک دەبینم لە كەناڵە ڕاگەیانراوەكان و منیش دەبم بە شاهێدی ئەوەی كە باسی حاڵەتی كوشتنەكە بكەم"

"چی!؟....مەبەستت چییە تایهۆنگ!؟"

"كوا جۆنگكووک وەرە پاڵم"

جۆنگكووک سەیرێكی یۆنگی كرد بە برۆ گرژیەوە و ئەوی جێهێشت تاوەكو بچێتە پاڵ تایهۆنگ و بە هەمان شێوەی ئەو سەیری لا ڕاستی بكات تاوەكو ماتۆڕە شینەكەی یۆنا ببینێت و چاوەكانی فراوان ببێت ، بەبێ ئەوەی سەیری دواوەی بكات دەستی جوڵاند بۆ یۆنگی و بە شڵەژاویەوە قسەكانی كرد

"براكەم...براكەم......چەكی یۆنا....خێرا پەیوەندی بە لێلێ'ەوە بكە پێش ئەوەی كوژراوێک هەبێت لێرە"

هاواری كرد لە كۆتایی وشەكەی و هەر كە بینی یۆنا بە تووڕەییەوە لەسەر ماتۆڕەكەی هاتە خوارەوە و كڵاوە شینەكەی لە دەستی چەپی هێشتەوە ، بەرەو ڕووی دووكانەكە هات و جۆنگكووک بە خێرایی بەرەو ڕووی یۆنگی ڕۆشت

✔︎ پیاوی وێنەگر "𝚃𝚑𝚎 𝙿𝚑𝚘𝚝𝚘𝚐𝚛𝚊𝚙𝚑𝚎𝚛 𝙼𝚎𝚗"Where stories live. Discover now