2

252 32 40
                                    








Injoy ᰔᩚ

_____________________

بەیانی کاژێر 7:00
خۆر ئاسمانی وڵاتی گرتبوو بە تیشکە بەهێزەکەی و
ڕەنگە بەتینەکەی کە وای کردووە خەڵک ئاهەنگبگێڕن
ئێستا دەڵێن بۆچی خۆ ئەمە تەنها خۆرێکە و هیچی تر
بەڵام بۆ خەڵک ئەمە تەنیا خۆرێک نیە چوونکە

هەفتەی ڕابردوو بەتەواوی هەورە ڕەشەکان دەستیان
بەسەر ئاسمان داگرتبوو وە بووە هۆی لافاو هەڵسانی ڕووبارەکان
وە لەدەستاندی چەندین خەڵک و برینداربوونی چەندانی دیکەش
ئەمەش جگە لەلایەنی ماددی کە چەندین کارەساتی هێنا

بەهارحاڵ لەم جەوە خۆشە کچێک زۆر بەئارامی خەوتوە
وەک ئەوەی پلانی دانابێت تا چەند کاژێریکی دیکە
بخەوێت ئەوکات هەڵسێت و دەسکات بە ژیانی ڕۆژانەی وەک
هەر کچێکی ئاسای بەڵام ئایا ڕێگەی دەدەن پلانەکانی جێبەجێ بکات

خۆر ڕێچکەی خۆی گرت بۆئەوەی خەوە خۆشەکەی کچەکەمان
لەناوبەرێت و بێزاری بکات خۆرەکە ڕێک لە ڕووخساری
دەدا ئەوەش وایکرد کە ڕووخساری شێوەیەکی بێزاری
بنوێنێتوو پێخەفەکەی بگرێت و بە ڕوخساری دابدات

دوای ئەوەی ئەم کارەی کرد پێکەنینێکی بچووکی کرد
وتی ؛ ئێستا دەتوانم  بە ئاسای بخەوم
بەڵام ئایا پلانەکەی سەردەگرێت بێگومان نەخێر
ئەلەرمەکەی دەستی کرد بە زەنگ لێدان بەدەنگی بەرز
کەوای کرد ئەم کچە بچووکە لە شوێنی خۆی دابچەڵەکێت و
بکەوێتە سەر ئەرزەکە هەر کە کەوت دەنگی ئازاری دەرکرد

بەهۆی ئەوەی پشتی زۆر بەخراپی بەرئەرز کەوت و
ئازاری دا دەیویست خۆی لە پێخەفەکە ڕزگار بکات
بەڵام ئەوندەی هەوڵی دەدا نەیدەتوانی چوونکە
وەک مشک خۆی لێ ئاڵاندبوو بەڵام دوای
هەوڵدانێکی زۆر توانی خۆی ڕزگار بکات و

هەڵسێتە سەر قاچەکانی وە قژە پەرشووبڵاوەکەی
ڕێک بخات و بباتە دواوە وە جلەکانی ڕاست کاتەوە
دوای ئەوە چوو بەرامبەر ئاوێنەکەو دانیشت سەیری خۆی دەکرد
لەبەر خۆی دەی وت بۆچی ئاوا زوو لەخەو هەڵسام
هێشتان زۆر زووە بەڵام هەر کە بەڕێکەوت چاوی
کەوتە سەر تەقویمەکە شۆک بوو لێوی خۆی گەست و وتی ؛

نەفرەت ئاناستازیا ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی قوتابخانەیە
ئەو بەردەوام بوو لەوەی قسە بەخۆی بڵێ چوونکە لەبیری کردبوو
کەئەمڕۆ قوتابخانەیە و زوو هەڵنەسابوو زۆر بەپەلە لەسەر
کوورسی دانیشتنەکە هەڵساو ڕوەیکردە پشت خۆی
بینی جلی قوتابخانە هەڵواسراوە بەخێرای چوو

کەلوپەلەکانی هێناو ڕۆشت بەرەو دەستشۆرەکە وە
ئاوەکەی بەرداو ڕوخساری شۆری و فڵچەکەی هەڵگرت و
ددانەکانی بەخێرای دەشۆرد وەک ئەوەی خۆی بۆ مەڕاسۆن
ئامادە بکات هەرکە تەواو بوو یەکسەر ڕۆشت بەرەو
بەردەم ئاوێنەکە و دەستی کرد بە چاکردنی قژی و
مەیکئەپ کردن هەرکە تەواو بوو جلەکانی خۆیی داناو
جلی قوتابخانەی لەبرکرد و جانتاکەی هەڵگرت لەگەڵ سویچەکەی

꧁ 𝙳𝚊𝚛𝚔 𝚜𝚌𝚑𝚘𝚘𝚕 ꧂Where stories live. Discover now