9

66 28 20
                                    






In joy 
.
.
.
ฅ(⌯͒• ε •⌯͒)ฅᵐʷᵃʰ❣




چەند کچێک لە کافێیەک دانیشتبوون خەریکی
هەڵبژاردنی شوێنێک بوون بۆ ئەوەی بۆی بچن
دوای خواردنەوەکەیان لەم کافێ خنجیلانەیە

یەکێک قسەی کرد ؛
دەی جێسی-سان شوێنێک هەڵبژێرە بۆئەوەی بۆی بڕۆین
جێسیش سەیری کرد وەک ئەوەی شوێنێکی لەمێشکی
دانابێت بۆ ئەوەی بۆی بچێت بۆیە قسەی کرد؛
من شوێنێک پێدەزانم کە زۆر خۆشە

یەکێک لە کچەکان بەپەرۆشەوە سەیری کرد وتی؛
دەی ئێمە چاوەڕێی کەمێ خۆشین
جێسی وەڵامی داوە ؛ گەر خۆشیتان دەوێ بابڕۆین
بۆ ئەو مۆڵەی کە ئەم ماوە کراوەتەوە

یەکێک لەکچەکان ڕووخساری تێکدا ؛
بۆچی مۆڵێک
جێسی وتی: دەی هیسا -سان بۆچی بۆ هەموو شوێنی وا گرژی
ئەو وتی و شێوەیەکی کاوای لەسەر ڕوخساری نەخشاند
جێسی؛ دەی کیمی-سان تۆ چی ئەڵێی 
کیمی ؛ بەڕای من شوێنێکی خۆشە من گوێم لەهەندێ
دەنگۆ بووە لە پوورم
جێسی: کەوایە بڕیار درا
هەموویان سەریان بەبەڵێ جوڵاند

....

کوڕێک بەبێزاری بەدوای هاوڕێکەی کەوتبوو لە مۆڵێکی گەورە
کە بەرەو ڕێستورانتی مۆڵەکە ئەچوو

بەڵام لەپڕ وتی؛ هێی تاکیبی پێم بڵێ  چی ئەکەی لە ڕێستورانت
ئەویش سەیری دواوەی کرد و وتی ؛ خوایە ئاساهی مرۆڤ چی
ئەکا لە ڕێستورانت

ئاساهی چاوی بچووک کردەوە وتی ؛
بەڵێ گەر مرۆڤێکی ئاسای لەبەردەمم بوایە ئەوا دەمزانی
بەڵام بۆتۆ من قسەم نیە

تاکیبی برۆیەکی بەرزکردەوەو وتی؛ بۆ من چیم
ئاساهی؛ تەنها پێش ئەوەی بێینە ئێرە خواردنت خوارد چۆن وا
زوو بریست بوو
بەشۆکەوە بەهاوڕێکەی وت

تاکیبیش بەفێڵ خۆی لێ نزیک کردەوەو پێکەنینێکی شیرینی کرد :
دەی هاوڕێکەم تەنها ئەمجارە خۆت دەزانی من
زوو برسیم ئەبێ ئەی وانیە ( ˘ ³˘)♥

ئاساهیش بەبێزاری سەیری کرد و هەناسەیەکی بێهیوای هەڵمژی ؛
گەر ڕۆژێک مایەپوچ بووم ئەوا بزانن ئەمە وای کردووە

تاکیبیش وەک ئەوەی بڵێی هیچ ڕوینەداوە بەرەو ڕێستورانتەکە چوو
وە بەناچاری ئاساهی بەدوای دا چوو

....

ئانا خەریکی گواستنەوەی شتەکانی بوو بۆسەر مێزەکەی ژووری
دانیشتن لەپڕ کەسێک لەدەرگای داا

ئانا پێی سەیر بوو کە ئەو کەسە کێیە لەدەرگا دەدا
لەبەر خۆیەوە وتی : من دڵنیام جێسی کلیلەکانی بردبوو
ئەو قسەی کرد و چوو بەرەو دەرگاکە

꧁ 𝙳𝚊𝚛𝚔 𝚜𝚌𝚑𝚘𝚘𝚕 ꧂Where stories live. Discover now