گرنگ

63 23 100
                                    







سڵاو هاوڕێیان ئەمەوێ کەمێ ڕونکردنەوە بەم



یەکەم ئەوەیە کە بۆ ماوەیەک ناتوانم هیچ چاپێکی داڕک سکوڵ دانێم
تا ماوەیەکی دیکە ڕایئەگرم بەهۆی هەندێ شتەوە





دوەم ئەوەیە کە چیرۆکێکی تازەم هەیە بەناوی
( جەنگی تەخت )  هیوادارم خوێنەری ئەویش بن چونکە شتێکی تایبەتە

کەمێک زانیاری دەربارەی (جەنگی تەخت ) ...

دەربارەی هەسارەیەکە کە ١٠٠ ساڵ جارێک تاقیکردنەوەی جادوی
دەکەن بۆ ئەوەی پاشای داهاتوی گەردوون هەڵبژێرن کە هەزار ساڵە
شوێنەکەی چۆڵە و بێ هیچ یاسادانەرێکە ئیتر دوای سەدساڵ
دوبارە تاقیکردنەوەکە دەکرێتەوە کە چەندین کەسی بەتوانا لە خۆدەگرێت

وە هەسارەکە ناوی دێریە کە بە هەسارەیەکی ئەفسانە ناوی براوەو
لە بەر ئەوەی بەهۆی جەنگێک ماوەی٣٠٠  ساڵ نەتوانرا تاقیکردنەوە
بکرێ خەڵک وادەزانن دێری لەناوچوە وە هیوایان بە پاشای داهاتو
لەدەست داوە بەڵام دوای ٣٠٠ ساڵ دوبارە ئەو نامەیە دەگاتە

کەسی شایستە بە تاقیکردنەوەکەو بانگێشت دەکرێن بۆ دێری وە
خەڵک کە دووبارە ناوی دێری دەبیستن توشی شۆک ئەبن چونکە
بە هەسارەی ئەفسانە ناوی ڕۆیشتوە 

لێرەوە کچێک بەژداری دەکات بەناوی کایلی کە مرۆڤە وە کایلی
بانگێشت دەکرێ بۆ دێری وە لەوێ ژیانە نوێکەی کایلی دەستپێدەکات
لەگەڵ ئەو نهێنیانەی کە بەدرێژای ژیانی ئەو کچە بچوکە لێیشاردراونەتەوە
وای لێکراوە نهێنی بونی خۆی لەبیر بکات

هیوادارم خوێنەری بن. ❃❃



یەک شتی تر هەر پرسیار و ڕەخنەیەک کە هەتانە ئەتوانن لە کۆمێنت بۆمی دانێن وەڵام دەدەم گەردەربارەی هەردوو چیرۆکەکەم بێت یان هەرشتێک
کەپرسیار و بیرو ڕاتان دەربارەی هەیە  هەموتان ᰔᩚᰔᩚ

ئەمەش چیرۆکەکەم

وە وەک هاوکاری بۆ هاوڕێکانیشتان بینێرن ᰔᩚᰔᩚ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


وە وەک هاوکاری بۆ هاوڕێکانیشتان بینێرن ᰔᩚᰔᩚ

꧁ 𝙳𝚊𝚛𝚔 𝚜𝚌𝚑𝚘𝚘𝚕 ꧂Where stories live. Discover now