هەلەو گایز دەزانم ماوەیەکی زۆرە نەمنووسیوە وا خۆشم هەموو
شتم لەبیرکردووە هەر چیرۆکەکەم چ بوو سۆری لۆ تاخیر کردنەکە
توخوا ئام سۆریم کەن هاا دەزانم تووڕەن 💔👀ئوو ئەگەر لێم خۆش بوون ڤۆت و کۆمێنت لە بیر مەکەن باش
با بەردەوام بم هەمووتان ئەو ❤️____________________________________
_________________- وازم لێ بێنە !!!!
- واز نایەنم تا ئەمڕۆ هەموو شتێکم پێنەڵێی ..
- تۆ شێت بووی تکایە واز بێنە بڕۆم دڵنیام تۆ لەسەر خۆت نیت ..!!
ئاناستازیا دەیویست خۆی دەرباز کات لە ئاساهی بەڵام ئەو ڕێگەی
نەدەدا تەنانەت بشجوڵێت- من لەسەرخۆم .. ئەوە تۆیت کەوا لەسەرخۆت نیت ..!!!
ئانا بە سەڕسوڕماویەوە سەیری ئاساهی کرد و شۆک ڕوخساری
گرت مەبەستی ئەو چیبوو لەو قسانەی ئێستای ..؟؟؟- ببورە .. بەڵام چۆن دەتوانی وا قسە بکەی کەوا هەڵە لەمن دابێت ..؟؟
ئانا نەیدەویست کەسێک وا بیبینێت چوونکە دوای هەڵە لێی تێدەگەن
بەتایبەت جێسیکا ..- بەڵێ هەڵە لەتۆدایە .. تۆ منت ڕەت کردەوەو وتت خۆشتناوێم وە کاتێ
خۆشەویستێک دەگرم ئەوا شۆک و خەمبار دەبی و خۆت دووردەخەیەوە
وە دەست بە غیرە کردن دەکەی وەک مناڵێک ..ئانا بەتەواوی لە شوێنی خۆی وشک بوو بەو قسانەی کە کردی
بەڕاستی ئەو بیریکردەوە دەربارەی ئەوەی کە ئانا خیرەی لێدەکات- تۆ بەڕاستی شێتی دەزانی ..!!!!!
- لەڕاستیدا تۆ شێتی ئانا تۆ کچێکی کەوا هەرگیز ناتوانی هەستەکانت
بۆ کەس دەربڕی کچێکی کە وا دەزانی هەموو شت هی تۆیە بەڵام
تەنانەت زەردەخەنەکەشت لەدەست خۆت دانیە ..ئاساهی بەجۆرێک قسەی دەکرد کەوا وەک تیرێک بچەقێتە دڵی
ئانا و دڵی ببێتە هەزار پارچە ..ئاساهی گرنگی نەدەدا بە هەستەکانی ئانا تەنها ئەوەی لەدڵی هەبوو
دەیووت دەیویست ئەو تووڕەیەی کە هەیەتی بەتاڵی بکاتەوە بە کەسێک- ت..تۆ ئ..ئێستا مێشکت لێرە نیە تکایە بابڕۆم
ئانا چاوەکانی پڕ ببون لە فرمێسک هەستی دەکرد کەوا گەرووی
دەبرژێتەوەو و هەناسەی بۆ نادرێت ..- تۆ تەنانەت ئێستاش ناتوانی بەرامبەرم ڕاستگۆ بیت ..
ئانا دەیویست بۆ یەکجاریش بێت بەسەر لایەنە داڕووخاو لاوازەکەی
زاڵ بێت و ئەوەی دڵی دەیەوێت بیکات ..
YOU ARE READING
꧁ 𝙳𝚊𝚛𝚔 𝚜𝚌𝚑𝚘𝚘𝚕 ꧂
Romanceلە ژاپۆن کە یەکێکە لە گەورەترین وڵاتانی جیهان کە مەڵبەندێکە بۆ کارە نایاسایەکان قوتابخانەیەک دادەخرێ بەهۆی دەنگۆی خراپ تیایدا لە ساڵی (٢٠٢٢)سەڕەڕای ئەوەی گەورەترین قوتابخانەیە لە ژاپۆن وە ناوبانگێکی زۆری هەبوو تەنها کەسە پلە بەرزەکان منداڵەکانی...