22

48 18 110
                                    






Injoy
.
.
.

؛ بەڵێ ئاساهی-کن من لێرەم
ئانا وتی کە ماوەیەکە گەشتۆتە شوێنی ئاساهی
: دڵخۆشم کە لێرەی
ئەویش بە زەردەخەنەیەکی شیرین وتی
؛ بەڵام بۆچی ئێرە وا ڕازاوەتەوە
ئانا بە مەراقەوە وتی  کاتێ هەموو ڕازاندنەوەو شتەی بینی
: ئەمە بۆتۆیە
ئاساهی بەئاسای وتی
؛ بۆمن !!
بەشۆکەوە وتی

: بەڵێ بۆتۆ ئەوە کەمیشە بۆتۆ
؛ بەڵام ئەمڕۆ بۆنەیەکی تایبەت نیە کەوایە بۆچی
ئانا سەریلێشێوابوو کە بۆچی بۆئەو
؛ بۆچی سەرەتا دانانیشی
ئاساهی پێشنیاری کرد ئانیش هەستێکی خراپی هەبوو بۆیە وتی
؛ تکایە دەتوانی ئەوەی دەتەوێ بیڵێی من کارم هەیە
ئانا کەمێ بەساردی وتی وەک ئەوەی پێشبینی کردبێت ئاساهی چی دەوێت
؛ بۆچی سەرەتا ..
ئانا قسەکانی پێبڕی 
؛ تکایە بڕۆ ناوبابەتەکە
ئانا دوبارە بە ساردی وتی

ئاساهیش سەریسوڕما کە بۆچی لەپڕ ئانا سارد بو لەگەڵی بۆیە
کەمێ چووە پێشەوەو ویستی کەوا قسەکانی بکات ؛
ئانا هەرلەسەرەتاوە کە تۆم بینی هەستم بە جیاوازی کرد لە تۆ
ڕاستە کە سەرەتا ئێمە بەهۆی شوێنی ئۆتۆمبێلەکە بووە ناخۆشیمان
وە هەروەها تۆ تاکیبیت دەرمان خوارد کرد دوبارە بوە ناخۆشی
نێوانمان بەڵام تۆ هەمیشە کەسێکی شیرین بووی وە زەرەەخەنەت ئەکرد
تێکەڵاو بویت بەپێچەوانەی هەرکەسێکی تر کە دەیبینم کە بە دەسەڵات و
سەروەت و سامانەکەی دەنازێنێت و گەورەی خۆی نیشان دەدا

تۆ پێچەوانە بووی میهرەبان و دڵ گەورە بوی هاوڕێیەتیت دەکرد لەگەڵ
هەموو کەسێک بەتەواوی جیاواز بووی وە شانازیت بەوەوە دەکرد کە
هەتە کە وادەژی من هەستێکم بۆ پەیدا بوو لەوکاتەی تۆم بینی هەر
ئەو کاتەی لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزی تۆ جێگات لەدڵم گرت وەکو
شتێکی بەنرخ کە ترسی لەدەستدانیم هەبێ بۆیە دەمەوێ بڵێم
خۆشم دەوێی

ئانا بەتەواوی سەریسوڕمابوو بەو قسەی ئاساهی ئەو هەموو کاتە
ئاساهی ئەوی خۆشدەویست بێ ئەوەی کە خۆی هەست بکات
ئانا لەشوێنی خۆی بەستبووی هیچی پێنەدەوترا
؛ ئایا ڕازیت بە خۆشەویستیم
ئاساهی وای وت و قوتوی ئەنگوستیلەکەی کردەوە
؛ من .. من نازانم
ئانا بە پچڕ پچڕی قسەی دەکرد

بیرکردنەوری ئان
" بەتەواوی ناتوانم قبولی بکەم ئاساهی کوڕێکی باشە ئەو شایستەی ئەوەیە
کەسێکی باشتر لەمن ببێتە خۆشەویستی سەڕەڕای ئەوە ناتوانم خیانەت
لە جێسی بکەم ئەو وتی کەوا ئاساهی خۆشدەوێ ناتوانم بەرگەی
خەفەتی ئەو بگرم بمبورە ئاساهی-کن ناتوانم "
کۆتای بیرکردنەوەی
؛ بمبورە ئاساهی کن بەڵام من ناتوانم ئەوە بکەم بمبورە
ئانا کەمێ بەخەفەت وای وت بەرامبەر هەستەکانی ئاساهی
؛ هەندێ کاتت وەرگرتبا
؛ من هەرگیز  هەستم بۆت نەبوە وە هەرگیز بیرم لەوە نەکردۆتەوە ببمە
خۆشەویست یان شتێکی تر بۆیە ببورە
ئانا بەو قسەی بەتەواوی دڵی ئاساهی شکاند کە هەرگیز پێشتر
کەس نەیوێراوە قسەشی  بەرامبەر بکات

꧁ 𝙳𝚊𝚛𝚔 𝚜𝚌𝚑𝚘𝚘𝚕 ꧂Where stories live. Discover now