17

92 24 100
                                    




Injoy (☆'3`)
.
.
.

ئانا بیریکردەوە کە ئەو بەڵێنی بە ئاساهی داوە کە پێی دەڵێ
هەرکاتێک پرسیاری کرد بۆیە بەبێهیوای سەری بەباشە جوڵاند

؛ خوشکەکەم ناوی ئۆفێلیایە ... بەڵام نازناوێکی هەیە کە پێی ناسراو
بوو زیاتر وەک ناوی دوەمی وایە کە زۆرجار بەکاریدەهێنا
ئەو بە .. جەین دەناسرا

ئاساهی کاتێ گوێی لە ناوی جەین بوو هەستێکی خراپ دەستی گرت بەسەر دڵی وەک ئەوەی ئەو ناوەی لەشوێنێک گوێ لێبوبێ بەڵام بیری نەدەکەوتەوە کەلەکوێ و کەی گوێی لێبووە

....

؛ هێی جێسیکا- سان پلانی داهاتووت چیە بۆ هەندێ یاریکردن لەگەڵ ئامۆزا خۆشەویستەکەت
هیسا یەوقسەی کرد کاتێ خەریکی مۆبایلەکەی کردبوو
؛ بەڵێ بەڵێ هیسا ڕاست دەکا جێسی-سان ئایا ئەمجا فڕێیبەینە ناو بەفرەکە و بەجێیبێڵین تا گورگە سپیەکان بۆی دێن
ئەوەی وت و دەستی کرد بەپێکەنین بەهەمان شێوە هیساش پێکەنی

؛ کچینە ئێوە زۆر بەپەلەن بۆ یاری داهاتوومان پێویستە کەمێ ئارامبن
جێسیکا بەئارامی وتی
؛ ناتوانم چاوەڕێی ئەو ڕۆژە بکەم کە ئەو بەناو ئامۆزایەت دەزانێ
ئەو شتانەی بەسەری دێن لەلایەن ئامۆزا خۆشەویستەکەی بەسەری دێن
هیسا بەپەرۆشەوە وتی
؛ نەخێر ئەزانی چی ناتوانم چاوەڕێ بکەم تا دەزانێ ڕوداوی دوهەفتە
پێش ئێستا تەنها فێڵێکی بچوکی ئێمە بوو
کیمی بەپێکەنینێکی گەورە قسەی کرد

؛ بەڕاستی هەندێ کاتی خۆش بوون نازانم ئەو کات گریانە ساختە لەکوێ هات 
بە بێزاری باسی ئەوکاتانەی ئەکرد
؛ ئێستاش نازانم بۆچی کاتێ شەڕت لەگەڵی کرد لەگەڵی ئاشت بوویەوە
هیسا وتی لەکاتی بیرکردنەوە
؛ هێی هیسۆ دڵنیابە پلانی خۆی هەیە بۆ ئەمەش بۆیە لەگەڵی ئاشبوو
لەگەڵ ئەو قسەی کیمی هەردووکیان هاوڕابوون

تەنها جێسی بیری ئاڵۆزبوو بە چەند شتێ بۆیە قسەی نەدەکرد
؛ دەی کچینە بائێستا تەنها کاتێکی خۆش  بەسەر بەرین
جێسی تەنها ئەیویست بابەتەکەیان پێ دابخان ەکا کەس گوێی لێبێ

....

لای ئانا

؛ ئایا کوڕەکە ناوی چی بوو
ئاساهی بە ترس و پەرۆشەوە وتی ئەترسا ئەو ناوەی بیهێنی ئەو کەسە
بێت کە لەمێشکی دایە ئەوکات
: ئەو ناوی ....
ئانا توڕەی دەستی گرت بەسەر ڕوخساری وەک ئەوەی شتێکی خراپ وترابێ  بەڵام خۆی کۆنتڕۆڵ کردو قسەی کرد
: ئەو ناوی ..  نۆلان  بوو
هەرکە ئەو ناوەی وت ئاساهی شۆک بوو تاکیبیش بەهەمان شێوەی
ئاساهی شۆک بوون بە ڕوخساری بوو

꧁ 𝙳𝚊𝚛𝚔 𝚜𝚌𝚑𝚘𝚘𝚕 ꧂Where stories live. Discover now