ᗪᖇ.ᒍᗩGYIᗩ-17-

1.9K 329 140
                                    

❥❧...⅏⅏⅏⅏ᐯOTE ᗷEᖴOᖇE ᖇEᗩᗪ ⅏⅏⅏⅏❥❧...

"ئــۆپــا"

سەیری پشتەوەی خۆم کرد جیمینیش هەمان کاری منی ئەنجامدا

چاوەکانم کرانەوە هەر کە ئەو ئافرەتە نەناسراوەم بینی

چاوەڕێکە!! ئایا ئەو مامۆستای پۆلی چێشتلێنانەکەی من نیە؟

" ئۆهـ، سوهی چی تۆی هێناوەتە ئێرە؟" جیمین وای ون کاتێک وەک مار دەستی لە کەمەرم ئاڵاند

"دەمەوێت ئەوە ببپرسم دەتەوێت بێیت بۆ نانی ئێوارە لەگەڵ من؟" ئەو کچە وای وت کاتێک پێکەنی و پەنجەکانی دەستی خستە ناو قژی بۆ ئەوەی جیمین ڕازی بکات

قـێـزەونـە

" لە ڕاستیدا، من و مینهیۆ...سەرقاڵین ، لەوانەیە بەیەکەوە بڕۆینە دەرەوە" جیمین وەڵامی دایەوە

"کیم مینهیۆ؟ تۆ ژووان لەگەڵ بەڕێز پاڕک دەبەستیت؟ بەڵام پەیوەندی قوتابی و مامۆستا ڕێگە پێنەدراوە(درووست نییە)"
خاتوو جۆنگ وای وت کاتێک قۆڵەکانی خستە ناو یەک و سەیری منی دەکرد

"وایە، بەڵام مینهیۆ تەمەنی 19 ساڵە ئەوەش تەمەنی گەنجێکی پێگەیشتووە" جیمین وەڵامی دایەوە

"دەبینم، باشە مینهیۆ ئایا تۆ دەتەوێت ژووانی لەگەڵ ببەستی؟" خاتوو جۆنگ وای وت

"لەڕاستیدا خاتوو جۆنگ لام گرنگ نییە گەر ژووان لەگەڵ مامۆستایەکدا ببەستم" من وام وت کاتێک شانم هەڵتەکاند

بە وەڵامەکەم خاتوو جۆنگ ڕووخساری دا بەیەکا وەک ئەوەی زلەی لێدرابێ یان شتێک لەو بابەتە

خاتوو سوهی ڕۆیشت

"نیگەران مەبە، سوهی هەندێک کێشەی هەیە، دواتر قسەی لەگەڵ دەکەم" جیمین وای وت کاتێک کەمێک پشتەوەی سەری خوراند

"کەواتە ئەوە مانای ئەوە ئەدات تۆ خاتوو جۆنگت بە دڵە؟" من وام وت کاتێک ڕووم سوراند بۆ ئەوەی ئەو ڕووخسارە شۆک بووە ببینم

"بوەستە، ئەوە ئەوە نەبوو کە من مەبەستم بوو" جیمن وای وت کاتێک قۆڵمی گرت بەڵام من دەرمهێنایەوە

"بەڵام تۆ وتت دەمەوێت قسەی لەگەڵدا بکەم" من وام وت کاتێک لە جیمن دوورکەوتمەوە دەستم کرد بە ڕۆیشتن ئەویش بەدوام کەوت

"وە بەڕێز پارک....." ویستم قسە بکەم بەڵام

لەناکاو بە خراپی سەرم بەر سنگی کەسێک کەوت

ᴍʏ ᴅᴇᴀʀ ᴅᴏᴄᴛᴏʀ.ᴊᴍ.ғɪɴɪsʜᴇᴅWhere stories live. Discover now