ᗪᖇ.ᒍᗩGYIᗩ-2-

2.6K 425 110
                                    

❥❧...⅏⅏⅏⅏Vote before read⅏⅏⅏⅏❥❧...

*ئێستا*

دوای ساڵ و نیوێک لە خەمۆکی چاک بوومەوە

ڕاستەوخۆ چووم بۆ زانکۆ دوای چاکبوونەوەم

"دڵنیایت کە باشیت؟" باشترین هاوڕێم ئاری پرسیاری کرد

"من باشم" بە سادەیی وەڵامم دایەوە.

"ئۆو، وەرە، تۆ ئەو مینهیۆ نیت کە من دەمناسی" ئاری وای وت

"باشە تۆ دەبێت باوەڕ بەوە بکەیت، ڕابردوو ڕابردووە"، من وەڵامم دایەوە وەستام ئەمە سەیارەی دایکمە!

"ئێستا تۆ بوویت بە کچێکی زۆر گەورە شانازیت پێوە دەکەم! هیوادارم هەردووکتان بە باشی بخوێنن" دایکم وای وت

"ئێمە ئەنجامی ئەدەین، بایی دایکە"پێش ئەوەی دابەزین، نێوچاوانی دایکم ماچ کرد
بەرەو دەگاکای زانکۆ ڕۆیشتین لەگەڵ جانتاکانمان

"کەواتە، چ کۆرسێک دەخوێنیت؟ "ئاری پرسی

"دەروونناسی، ئەی تۆ؟" وەڵامم دایەوە

"دەرمانسازی"ئەو وەڵامی دایەوە

ئێمە گەیشتینە مێزی پێشوازی کە ڕێنوینیمان دەکەن بۆ ژوورەکانمان

" بەیانی باش، چۆن دەتوانم یارمەتیتان بدەم؟" سڵاوی کرد

"ئایا ژوورێکتان ھەیە کە من و ھاوڕێکەم بەیەکەوە ھاوژوور بین؟" پرسیارم کرد.

زەردەخەنەی کرد و سەری چەماندەوە وەک ڕێزێک، پاشان لاپتۆپەکەی پشکنی بۆ ئەوەی بزانێت ژوورێک بەردەستە بۆ ھەردووکمان.

دوای ماوەیەک زەردەخەنەکەی کاڵ بوویەوە.

"ببورە کچینە هیچ ژوورێکمان نییە بۆ ئەوەی فریاتتان کەوێت، بەڵام دوو ژووری ترمان هەیە ژوورەکان گیراون ھەریەک لەو دوو ژوورە کەسێکیان تێدایە، دەتوانین ژوورەکەیان لەگەڵ ھاوبەشی پێ بکەن؟"

سەیری ئاریم کرد و ئەو سەری بە بەڵێ جوڵاند ، بە مانای ئەوەی کە باشە.

"باشە ژوورەکان دەگرین، جگە لەوە ھیچ هەڵبژاردنێکی ترمان نییە؟"ئاری وتی
کاتێک یەکێک لە کلیلەکانی سەر مێزەکەی ھەڵگرت.

"بەڵام، خاتوو کیم، شتێک ھەیە داوای لێبوردن دەکەم ئەگەر ئەمە تۆی بێزار کرد"خانمەکە وتی.

ᴍʏ ᴅᴇᴀʀ ᴅᴏᴄᴛᴏʀ.ᴊᴍ.ғɪɴɪsʜᴇᴅKde žijí příběhy. Začni objevovat