ᗪᖇ.ᒍᗩGYIᗩ-3-

2.5K 412 50
                                    


❥❧...⅏⅏⅏⅏Vote before read⅏⅏⅏⅏❥❧...

"تۆ کێیت؟" دەنگێک لە پشتمەوە ھات

سووڕامەوە گەنجێکم بینی کە تیشێرتێکی سپی پانتۆڵێکی ڕەشی لەبەر بوو لەگەڵ قژێکی شێواو بەڵام شێوەی جوان دەردەکەوت.

لێوێکی نەرمی هەبوو وە چاکەتێکی سپی
بە قۆڵی ڕاستیەوە بوو وە لە دەستە چەپی جانتایەکی پێبوو.

"من... ھاوژوورەکەتم؟؟" وەڵامم دایەوە.

"هاوژوور؟ بۆچی لەم بارەیەوە ئاگادار نەکرابوومەوە" ئەو وەڵامی دایەوە.

بە تەنیشت مندا ڕۆیشت

چرکەیەک وەستا و بە پەلە گەڕایەوە بۆ بەردەمم.

"بوەستە ئایا ئێمە یەکترمان نەبینیوە؟" ئەو پرسیاری کرد.

"مەبەستت چیه? من زۆرم کەسم لە ژیانما بینیوە" وەڵامم دایەوە

"ئایا تۆ ئەو کچەیت کە ساڵێک پێش ئێستا تووشی خەمۆکی بوو بوو؟" دووبارە پرسیاری کرد.

من کەمێک بیرم کردەوە دواتر زانیم.

"دکتۆر پارک؟" وتم.

سەیری یەکتریمان دەکرد لە سەرەوە بۆ خوارەوە.

"نەخۆشێک و پزیشکێک، پێکەوە ھاوژوورن، زۆر سەرنج ڕاکێشە" قسەی کرد و ڕۆیشت.

"بۆچی لێرە کاردەکەیت؟" پرسیارم کرد کە دوای ئەو کەوتم.

بەرەو ژوورەکەی دەڕۆی

"نەخۆشخانەیەک هەیە کە پەیوەندی بەم زانکۆیەوە هەیە و من
لەوێ کار دەکەم،" وەڵامی دامەوە.

لەبەردەم دەگای ژوورەکەی وەستاین.

"چۆن نەمزانیەوە کە قوتابخانەیەک هەیە لە تەنیشت نەخۆشخانە؟" من بە پرسیارێک وەڵامم دایەوە.

ئەو وەڵامی دایەوە: "چونکە تۆ پابۆیت(گەمژەیت)"

"یاهـ! من پابۆ نیم!" من دانەیەکم کێشا بە پشتەوەی

"ئایا لە ژوورەکەی من بوویت؟" پرسیاری کرد.

بە تەواوەتی قسەی منی پشت گوێ خست، دەرگاکەی بە کراوەیی ھێشتەوە.

"چۆن زانیت؟" من بە تووڕەییەوە وەڵامم دایەوە.

"پێش هەموو شتێک بۆنی ژوورەکەم جیاوازە، بۆنی وەک بۆنی ژن و پیاوێک وایە کە تێکەڵی یەکتر بوون، وەک ئەوەی
ئەوان خۆشەویستیان دروست کردبێت،" ئەو وای وت.

ᴍʏ ᴅᴇᴀʀ ᴅᴏᴄᴛᴏʀ.ᴊᴍ.ғɪɴɪsʜᴇᴅOnde histórias criam vida. Descubra agora