ᗪᖇ.ᒍᗩGYIᗩ-26-

1.9K 340 308
                                    

❥❧...⅏⅏⅏⅏ᐯOTE ᗷEᖴOᖇE ᖇEᗩᗪ ⅏⅏⅏⅏❥❧...

لە ئاوێنەکەوە سەیری خۆم ئەکرد دوای ئەوەی خۆم گۆڕی

ماوەیەک خەیاڵم ڕۆیشت کاتێک قسەکانی جیمینم هاتەوە یاد

Falsh back

"مەبەستت چییە لەوەی کە ئاری جیاوازە" من پرسیم

"ئاهـ باشە نامەوێ چیرۆکەکە درێژ بکەمەوە تەنها بە کورتی پێت ئەڵێم ئاری خۆشیدەویستم وە منیش هەروا ئەو کاتەی هەستمان بۆ یەکتری دەربڕی ئاری تەمەتی پانزە ساڵ بوو منیش هەژدە بووم دوای تەنها شەش مانگ لە پەیوەندیەکەمان ئاری لە من جیابۆوە منی بۆ کوڕێکی تر فرۆشت" جیمین وای وت

هەستم بە لەرزینی دەنگی کرد

"و..واتە ئەو تۆی جێهێشتوە؟" من پرسیم

تێبینی فرمێسکم کرد لە چاویدا

"نازانم بۆگی منی جێهێشت بۆ کوڕێکیتر"

دەستم لەسەر ڕووخساری دانا و ماچێکی لێویم کرد

"هەڵەی تۆ نییە تۆ شایەنی ئەو نەبوویت" من وام وت

لە باوەشم کرد ماوەیەک وا ماینەوە تا جیمین و هەستا و خاولی گەرماوی برد و ڕۆیشتە گەرماو

End flash back

گوێم لە زەنگی موبەکەم بوو

سەیری خاوەنی پەیوەندیەکەم کرد

بەڕێوبەری بەشە ناوخۆییەکە بوو

"سڵاو مینهیۆ نامەوێ بابەتەکە درێژ بکەمەوە لە هەرکوێیەکی هەوڵ بدە زوو بگەڕێیتەوە چونکە دز هەڵی کوتاوەتە سەر ژووری بەشە ناوخۆیەکەی ئێوە" بەڕێوبەر وای وت

بەهۆی شۆک و ترسەوە هیچم نەوت

پەیوەندیەکەم داخستەوە و ڕام کردە دەرەوەی ژوورەکە

"جیمین جیمین" بە هاوارەوە بانگی جیمینم ئەکرد

"چی بووە؟ بۆچی وا هاوار ئەکەی؟" جیمین لە چێشتخانەکەوە هاتە دەرەوە

"بەڕێــ..بەڕێوبەر پەیوەندی کرد و وتی دز هەڵی کوتاوەتە سەر بەشە ناوحۆیەکەمان" من وام وت

جیمین چاوەکانی کرانەوە بەهۆی شۆک

"باشە ئارامبەوە شتەکانت ئامادە بکە هەر ئێستا بەڕێ ئەکەوین"

ᴍʏ ᴅᴇᴀʀ ᴅᴏᴄᴛᴏʀ.ᴊᴍ.ғɪɴɪsʜᴇᴅOnde histórias criam vida. Descubra agora