ᗪᖇ.ᒍᗩGYIᗩ-25-

1.8K 332 260
                                    

❥❧...⅏⅏⅏⅏ᐯOTE ᗷEᖴOᖇE ᖇEᗩᗪ ⅏⅏⅏⅏❥❧...


چاوەکانم باوەڕیان نەدەکرد لە پێش چاوەکانم چی ڕووئەدا

"چۆن؟دەتوانــ....." ئەو کچە وای وت کاتێک چاوەکانی منیان ئەپشکنی

چاوەکانی کرانەوە

شەویلگەی کەوتە خوارەوە

"مینهیۆ؟ چی ئەکەی لێرە" ئاری بە نزیکەی هاوارەوە وای وت بۆ ئەوەی ئەو کوڕە قژ بلۆندیەی تەنیشتم هەڵنەستێ لە خەو

"هەرگیز پێت نەوتووم کە ژووانت لەگەڵ جیمین بەستوە" من بە هاوارەوە وام وت

"پێم وابێ جارێک پێم وتی کە ژوانم لەگەڵ قوتابیەکی پزیشکی بەستوە" ئاری وای وت

"وایە، بەڵام هەرگیرز نەمزانیوە کە ئەو کەسە جیمین بووە" من وام وت

"پێم وابوو کە تۆ ڕۆیشتویتە دەرەوە" من وام وت

"باشە، باوکم ڕازی کرد تا لای خۆشەویستەکەم بمێنمەوە" ئەو وای وت کاتێک چاوەکانی لێم بچووک کردەوە

"کەواتە تۆ ئەو کاتەی ژووانت لەگەڵ جیمین بەستووە تەمەنت 15 ساڵ بووە؟" من پرسیم

" بەڵێ ئەوەندە بووم، چییە سەرتسوڕما؟ هەرگیز بیرم نەدەکردەوە ئەو کەسەی کە بە ناو باشترین هاوڕێم بوو ڕۆژێک لە ژێر یەک لێفە لەگەڵ خۆشەویستەکەم بیبینیم" ئاری وای وت

دڵم شکا بە قسەکانی

هەرگیز نەمدەزانی باشترین هاوڕێم کە چەند ساڵە لە لام ماوەتەوە جێم دێڵێ

"بەڵام مینهیۆ تۆ چیرۆکی ڕاستەقینەی ئێمە نازانی ئێمە بە شێتانەیی یەکتریمان خۆشدەویست نازانم بۆچی ئەو لێم جیا بۆوە بەڵام من هێشتا ئەوم خۆشدەوێ" ئاری وای وت

"بەڵام من وام بیر دەکردەوە کەتۆ نارانی جیمین هەر کێشە لە کاتێکا بە مامۆستا هۆتەکە بانگت ئەکرد"من وام وت

"وانیشانم دا کە هیچ دەربارەی ئەو نازانم، وە بۆیە بێدەنگ بووم چونکە باوەڕم پێت بوو وام بیر دەکردەوە نە قسەی لەگەڵ ئەگەی نە گوێی پێ ئەدەی بەڵام نەمزانی بوویت بە سۆزانی دوای ئەوەی لە یونجون جیابوویتەوە" ئەو وای وت

"سۆزانی؟ ئاری تا ئێستا وشەیەکی خراپم بەرامبەر بەکار نەهێناوی دوای ئەوەی ڕۆیشتی ئەزانی چەند بەدواتا گەڕام پەیوەندیت بەسەرا داخستمەوە پێش ئەوەی بڕۆی ئەمە پێی دەوترێ باشترین هاوڕێێ؟" من وام وت

" باششترین هاوڕێی ڕابردووم  بەڵێ بەم جۆرەم" ئەو وای وت

"ئاری چیت بەسەر هاتووە بـۆچی وا گۆراوی" من بە دەنگێکی لەرزیوەوە وام وت

ᴍʏ ᴅᴇᴀʀ ᴅᴏᴄᴛᴏʀ.ᴊᴍ.ғɪɴɪsʜᴇᴅOpowieści tętniące życiem. Odkryj je teraz