You're only mine

166 27 10
                                    

28






بەیانیتیان باش
جۆنگکوک وتی و دانیشت
بەیانی باش
هەرسیکیان بەیەکەوە وتیان
جۆنگکوک دەستی کرد بە نان خواردن
نامجون سیری کاتژمیرەکەی دەستی کرد
با برۆین
نامجوون بە ڤیای وت
ڤیاش جانتاکەی هەلگرت و هەلسایەوە
بۆ چی لەگەل ئەو ئەرۆیت ئەی سەیارەکەی خۆت
سیلین لە ڤیای پرسی
سەیارەکەی خۆم تیکچوە بۆیە
ڤیا وتی و رۆشت چونکە کات درەنگی کردوە
دوای چەند خولەکیک جۆنگکوکیش هەلساو رۆشت بە بی وتنی هیچ وشەیەک
کاتژمیر 9:30 خولەک بوو
سیلین زۆر بە جوانی خۆی گۆریبوو قەمیسیکی رەشی لەبەر بوو لەگەل پانتۆلیکی قوماشی رەش چاکەتیکی بیجی لەسەرەوە کردبوو پیلاویکی بەرزی بیجی لەگەل جانتایەکی بیجیی سادە کە قەبارەیەکی مامناوەندی هەبوو مەیک ئەپیکی سادەی کردبوو بانچاویکی کەم کە رەنگی رەش و بیجی بەکار هینابوو لەگەل رمیلیکی رەش کە وای لە چاوی کردبوو گەورەتر و دریژتر دەرکەویت سوراویکی بیجی مات کە هیچ بریسکەیەکی نەبوو قژی بەرز بەستبوو هەروەک ستایلەکەی ئاریانە گراندی هەندیک لە ئیکسسواراتی ئالتون بەکار هینابوو کە بریتی بوون لە ملوانکەیەکی زنجیر لە گەل گوارەیەکی خری قەبارە مامناوەند وە هەروەها چاویلکەیەکی رەشی لە چاو کردبوو کاتژمیرە ئالتونیەکەی لەدەست کرد وموبایلەکەی کردە جانتاکەی ئامادە بوو بۆ رۆشتن
لە پلیکانەکان هاتە خوارەوە و ویستی بەرەو دەرگای دەرەوە بروات بەلام جین بانگی کرد
سیلین بۆکوی ئەرۆیت
جین پرسی کاتیک وردە وردە لە سیلین نزیک ئەبۆوە
لە کاتیکا قاتیکی قوماشی رەشی لەبەر بوو تەنانەت قەمیسەکەشی رەش بوو وە هەروەها هەموو قژی بە جەل بردبۆوە دواوە کە وای لیکردبوو هۆت دەرکەویت وە چاویلکەیەکی رەشی لە چاو بوو
بۆ کۆمپانیای باوکم
سیلین وەلامی پرسیارەکەی جینی دایەوە
منیش دیم لەگەلت
جین وتی
بۆچی
سیلین پرسی
باوکت داوای کرد برۆم لەگەلت وەهەروەها هەنی زانیاری دا پیم دەربارەی ئەو کۆمپانیایەی کە کۆبونەوەی لەگەل ئەکەین
جین وەلامی سیلین دایەوە
باش بابرۆین
سیلین وتی کاتیک بەرەو گەراجی ئۆتۆمبیلەکان ئەرۆشتن
چونە G2 واتا گەراجی قاتی دوەم باوکی سیلین کەسیکە زۆر ئەز لە ئۆتۆمبیل دەکات بۆیە گەراجیکی زۆر گەورەی هەیە
وە G2 تایبەتە بە سیلین
ئەمە ئەوەیە کە پی ئەلین تاقانەی بابە
جین وتی کاتیک سیری ئەم هەموو ئۆتۆمبیلەی ئەکرد کە لەگەراجەکەیایە
تۆش تاقانەی بابەیت
سیلین بە جینی وت لە کاتیکا زەردەخەنەی دەکرد
دەی لەوانەیە تاقە منال بم بەلام ئەوەنە خۆشی ناویم تا هەموو رۆژی لە دایکبونیکم ئۆتۆمبیلیکم بۆ بکریت
جین وتی لە کاتیکا هیشتا چاوەری سیلین ئەکا کە یەکیک لە ئۆتۆمبیلەکان هەلبژیریت تاوەکو برۆن
هەموو سەیارەکان سەیارەی سپۆرتی بوون
سیلین یەکەم ئۆتۆمبیل کە باوکت بۆتی کری کەی بوو
جین پرسی لە کاتیکا لەگەل سیلین بەرەو ئۆتۆمبیلە لامبۆرگینیە رەشەکە ئەرۆشتن لە کۆتاییا سیلین ئپتۆمبیلیکی هەلبژارد
ئەو رۆژەی کە لەدایک بووم
سیلین وەلامی جینی دایەوە لە کاتیکا سواری ئۆتۆمبیلەکە بوون سیلین خۆی لە سایەق دانیشت تاوەکو خۆی ئۆتۆمبیلەکە لیبخوریت
بەرەو کۆملانیاکەی باوکی رۆشتن
لەبەردەم کۆپانیاکە چەند پاسەوانیک کە قاتیان لەبەر بوو وەک یەک وە هەروەها چاویلەی رەشیشیان لە چاو بوو
ریگریان لە رۆژنامە وانەکان ئەکرد کە نزیک دەرگای سەرەکی کۆمپانیاکە بکەونەوە
هەندیک لە کارمەندەکان لە گەل سکرتیری بەریز چۆی لە بەردەم دەرگای سەرەکی چاوەری سیلین و جینیان ئەکرد
سیلین ئۆتۆمبیلەکەی راگرت و دوو لە پاسەوانەکان بەرەو دەرگاکانی ئۆتۆمبیلەکە رۆشتن و تا دەرگاکە بکەنەوە سیلین و جین لە ئۆتۆمبیلەکە هاتنە خوارەوە و بەرەو دەرگای سەرەکی کۆمپانیاکە رۆشتن رۆژنامەوانەکان بەردەوام بوون لە بانگکردن و پرسیار کردن
خاتوو چۆی سیلین تکایە وەلاممی پرسیارەکانمان بەرەوە
سیلین لە شوینی خۆی وەستاو ئاوری بۆرۆژنامەوەناکان دایەوە
کی بوو وتی چۆی سیلین
هەمووان بیدەنگ بوون تەنها دەنگی کامیراکان ئەهات
کەواتە باوەلامی پرسیارەلانتان بەینەوە
سیلین وتی کەتیک چاویلکەکەی لە چاوی دانا
جینیش بە هەمان شیوە چاویلەکەکەی داناو لە ئامادە باشیا بوو بۆ هەر شتیک چونکو باش ئەزانیت سیلین چۆن وا ئەکا بە چەند وشەیەک هەموو میدیاکان بتەقینیتەوەو سەراوژیریان بکات
پیش هەموو شتیک من جیۆن سیلینم نەک چۆی سیلین وای وت کاتیک خەندەی ئەکرد و بەچاو بە دوای ئەو رۆژنامەوانەیا ئەگەرا
کە وتی چۆی سیلین

You're only mine (j.jk , p.jm)Where stories live. Discover now