You're only mine

601 114 86
                                    

9


تەق تەق

وەرە

سلاو باوکە

ئۆۆ جۆنگکوک چی دەکەیت لیرە
بەریز جیۆن وتی

باوکە ئەمەویت دەربارەی شتیک قسەت لەگەل بکەم
جۆنگکوک وتی

گویم گرتوە
بەریز جیۆن وتی

دەمەویت لە ئەمریکا بەردەوامی بە خویندنەکەم بدەم
جۆنگکوک وتی

بەراست بۆچی ؟ کۆریا چ کیشەیەکیتی ؟
بەریز جیۆن وتی

نا کۆریا هیچ کیشەیەکی نیە تەنها دەمویت لە ئەمریکا بخوینم و بەردەوامی بە خویندنەکەم بدەم
جۆنگکوک وتی

بۆچی ئەمریکا خۆ ولاتی تری پیشکەوتو هەیە
بریز جیۆن وتی

ئۆۆ لەوروەوە چونکە من زمانی ئینگلیزی دەزانم و هیچ کیشەی زمانم نابیت لەوی
جۆنگکوک وتی وەک و پاساویک

ئەی چی دەربارەی هاوسەرگیریەکە
بەریز جیۆن وتی لە گەل بەرز کردنەوەی برۆیەکی

ئۆۆۆ نیگەران مەبە من ئەم هاوسەرگیریەدەکەم گەر تۆ رازی بیت ئەوا سیلینیش لەگەل خۆم دەبەم بۆ ئەمریکا بەیەکەوە لەوی بەردەوامی بە خویندنەکەمان دەدەین
جۆنگکوک وەلامی بەریز جیۆنی دایەوە ئەم وەلامەی جۆنگکوک وای کرد هەمو دەرگاکان لە بەریز جیۆن دابخات بۆ وتنی وشەی نەخیر

دلنیای ئیوە باش دەبن لەوی
بەریز جیۆن وتی

بەلی
جۆنگکوک وەلامی دایەوە

ئەی چی دەربارەی سیلین بەمە دەزانیت
بەریز جیۆن پرسیاری کرد

نەخیر هیشتا پیم نەوتوە چونکە سەرەتا پیویستم بەرەزامەندی تۆ و بەریز چۆی دەبیت
جۆنگکوک وەلامی باوکی دایەوە

بەلام باوکە تۆ دەتوانیت باسی ئەم شتە بکەیت لەگەل بەریز چۆی
جۆنگکوک بەردەوامی بەقسەکانی دا

ئمم بیگومان کیشە نیە ئەم رۆ پی دەلیم
بەریز جیۆن وەلامی جۆنگکوکی دایەوە

.
.
.
.
.
.

چیییییی

ئایش سیلین کچم لە شوینی خۆت دانیشە
بەریز چۆی وتی باوکی سیلین

یاا باوکە یانی چی برۆم لە ئەکریکا بژیم چپیویست ئەکات یانی بۆ هەموو هاوریکانم لیرەن ئیوە لیرەن لە کۆریا یانی بۆ برۆم بۆ ئەمریکا یانی چ پیویست ئەکات منیش لەگەل  جۆنگکوک برۆم با بۆخۆی بەتەنها بروات
سیلین هەموو ئەمانەی بەسەر یەکەوەوت بەبی ئەوەی ریگا بدات باوکی لەهیچ شتیک تیبگات باوکی تەنها توانی لە رستەی کۆتای تیگەیشت

کچم هەرچۆنیک بیت ئیوە هاوسەرگیری دەکەن لەیەک خانوو دەژین لە ژیر یەک سەقف دەژین نابیت لەیەک جیا ببنەوە ئەسەلەن دەبن بە قسەو باسی خەلکی دەلین هاوسەرگیریان کرد کەچی هەر یەکەیان لە ولاتیک دەژی هممم تۆناتەویت خەلکی بەخراپی بیرت لیبکاتەوە و بەخراپی باست کەن
خاتوو چۆی هەموو ئەم وشانە بەهیمنی و لەسەر خۆی و تیگەیشتوی لەزاری هاتنە دەرەوە

ئەم وشانە وای لە سیلین کرد هیمن بیتەوەو بریار بدات دوبارە بیر لەبابەتەکە بکاتەوە

ئمممممم ........ من ئیستا دەرۆم دواتر بریاری خۆمتان پیدەلیم
سیلین بەهیمنی وتیو لە شوینی خۆی هەلسایەوە

بەهیمنیو لەسەرخۆی بیر بکەوە تاوەکو بریاریکی هەلە نەدەیت
بەریز چۆی بەهیمنی وتی

ئەم بریارە داهاتوت دەست نیشان دەکات
خاتوو چۆی بەهیمنی وتی وەک ئاگەدار کردنەوەیەک بۆ کچە تاقانەکەی

.
.
.
.
.
.
.

ئایی سیلین بۆچی هەمومانت لیرە کۆ کردۆتەوە
لیا وتی

نابینیت ئیرە چیشتخانەیە بیگومان بۆ نان خواردن
جاکسن

سیلین ئەتەویت گالتە بەم هەموو سینگلەی ئیرە بکەیت چونکە تۆ تاکە کەسیت لیرە کە هاوسەرگیری ئەکەیت هەی خیانەت کار دوو مانگ لەمن بچوکتریت کەچی لەپیش من هاوسەرگیری ئەکەیت
بام بام وتی

ئایش بەخوا سینگلی خۆشە بۆ خۆت هەر ئەخەویت خەمی هیچت نابیت
یۆنگی وتی کاتیک چاوی داخست و پشتی بە کورسیەکە دایەوە

ههههههههه
هەموی پیکەنی
تەنها یەک کەس نەبیت وردە وردە رەنگی دەمو چاوی ئەگۆریت

ئااا هاورییان کەس لەشوینی خۆی نەجولیت
یۆنگی وتی

هەموان سیری یۆنگیان کرد و بەیەکەوە وتیان بۆۆ

یۆنگی چۆنکە ئیشارەتەکە سورە
وای وت کاتیک دەستی بۆ ڤیا راکیشا
هەمویان سیری ڤیایان کرد کە بەهامان شیوەی قسەی یۆنگی رەنگی وردە وردە وەک رەنگی سووری گلۆپی هاتوچۆی لی ئەهات

ڤیا تۆ باشیت نەخۆشیت تات لیە
سیلین بە نیگەرانیەوە وتی

ڤیا هیچی ناوت تەنها زیاتر سوور دەبۆیەوە و لیوی خۆی زیاتر دەگەزی

یۆنگی و لیا دەستیان کرد بەپیکەنین لەیەکیان دایەوە (مەبەستم های فایە )
چەند سانیەکی نەبرد بام بام و جین هەلسانەوەو سیریکی ڤیایان کردو بەیەکەوە دایان لە پیکانین
وردە وردە هەموان لە بابەتەکە تیگەشتن و یەک لەدوای یەک دایان لە پیکەنین

ئییی ڤیا چی هەیە تاپیمان بلیت
لیا بەزۆر زانییەوە وتی

وام زانی هەمومان سینگلین جگە لە سیلین کەچی دەر کەوت یەکیک خیانەتی لیکردوین
بام بام وتی

ئیی ناوی چیە
هوسوکو و جەیبۆم
بەیەکەوە وتیان

هەموی چاوەری وەلامی ڤیایان ئەکرد
.............

You're only mine (j.jk , p.jm)Where stories live. Discover now