You're only mine

183 32 15
                                    

23





ئیستا نزیکی دوو هەفتە ئەبیت کە سیلین لەو زانکۆ نوییە دوور لە هاوریکانی دەخوینیت
سیلین باشە هیچ کیشەیەکی نییە وەهەروەها هاوریش
هیچ هاورییەکی نییە وە ئەوە شتیکی بیزارکەرە بۆ سیلین چونکە لە کاتی پشوەکانا بەتەنها دەبیت بۆییە یان سەعی دەکات و وانەکانی دەخوینیت یان بەنامە قسە لەگەل هاوریکانی دەکا
موحازەرەکەی سەعات دە تەواو بوو سیلین سیری کرد نامەی بۆ هاتووە لەلایەن ڤیا وە وەلامی دایەوە

====================================
سیلین : یا ڤیا بۆچی بەم کاتە بەخەبەریت؟!

چی بکەم تاوەکو ئیستا خەریکی کاری کۆمپانیا بووم : ڤیا
ئاهه بەراستی هیلاکم ! تەنها ئەمەویت تۆزیک بخەوم 🥲 :ڤیا

سیلین : ئی برۆ بخەوە  😊

🙄 : ڤیا

Jk💜
Calling

سیلین: ئۆنی دواتر قسەئەکەینەوە .

====================================

سیلین وەلامی تەلەفۆنەکەی دایەوە پیش ئەوەی هیچ کامیان قسە بکەن
یەکیک خۆی کیشا بە سیلینا
دەی دەتوانین بلین بە ئەنقەست وای کرد
سیلین ئەو کچەی ناسیەوە
ئەو کچە ئۆلیڤیا بوو ئۆلیڤیا لەهەمان بەش لەگەل سیلین دەخوینیت
دەی هەموومان دەزانین کە سیلین جوانییەکی سروشتی هەیە و
هەمووان بەغیلی پی دەدەن
ئۆلیڤیاش یەکیکە لەو کەسانە
ئۆۆ سیلین ببورە
ئۆلیڤیا وتی سیلین هیچی نەوت تەنها سیری قەمیسەکەی کرد
کە بە هۆی قاوەکەی دەست ئۆلیڤیا پیس ببو
سیلین هیچی نەوت و سیریکی ئۆلیڤیای کرد
دواتر وتی کیشە نییە
دەی هەموو ئەوانەی لەوی بوون دەیان زانی کە ئۆلیڤیا
بەئەنقەست وای کرد کەواتە بۆچی سیلین هیچ نالیت
ئۆلیڤیا و هاوریکانی لەوی رۆشتن ولە دوو رەوە سیری سیلینیان ئەکرد کە
بە کلینس قەمیسەکەی ئەسرییەوە
و پی پەدەکەنین وەک ئەوەی شانۆگەرییەکی هەزەلی بیت
ئۆلیڤیا پیکەنینی نەما کاتیک ئەو کورەی بینی لە سیلین نزیک دەبیتەوە
کوریک نزیک بۆوە لە سیلین و چاکەتەکی بەر خۆی داناو چاکەتەکی
دا بەسەر شانی سیلینا دا سیلین بە سەرسورمانەوە سیری کرد
بەو شیوازە ناروات ئەو چاکەتە لەبەر کە
کورەکە وتی
وە لە کاتیکا هیشتا موبایلەکەی لە عەرزەکە کەوتبوو
وە جۆنگکوک گوی لە هەموو شتیک بوو
جۆنگکوک لەو کاتە تەنها چەند مەتریکی کەم لەسیلین دوور بوو
سیلین کورەکەی ناسییەوە ئەوە هەمان ئەو کورە بوو کە هەموو
رۆژیک لە کافتریا نزیک ئەو میزە دا ئەنیشیت کە سیلین لی دا ئەنیشیت و
سیلین بە سیرکردنەکانی بیزار ئەبیی
ئۆلیڤیا ویستی نزیکیان ببیتەوە
بەلام پیشئەوەی ئۆلیڤیا نزیکیان بکەویتەوەو
سیلینیش چاکەتەکە لەبەر کاتەوەو بیداتەوە بە کورەکە
جۆنگکوک پەیدا بوو وە
چاکەتەکەی لە سەر شانی سیلین لاداو دایەوە کورەکە و
وە چاکەتەکەی خۆی داناو کردییە بەر سیلین
دەی سیلین سەری سورما
هەموان بە سەر سورمانەوە سیرییان
ئەکرد
سیلین دەست پیشخەری کرد و قسەی کرد
لە کاتیکا هێشتا لەوی وەستا بوون
چیی ئەکەی لیرە
لە جۆنگکوکی پرسی
تەلەفۆنەکەت هەلگرت بەلام هیچ قسەیەکت نەکرد بۆیە نیگەران بووم
جۆنگکوک وتی
هەموو ئەوانەی ئەوی شۆک بوون سیلینیش بە هەمان شیوە
مارک و لوکاس لە دوورەوە بە شۆکەوە سیری ئەو مەنزەرەیان ئەکرد
سیلین موبایلەکەی هاتەوە بیری و بە دوایا گەرا و
لە ئەرزەکە دۆزییەوە
ببورە موبایلەکەم لەدەست کەوت بۆییە نەمتوانی وەلامت دەمەوە
سیلین داوای لیبوردنی کرد و هۆکارەکەی وت
ئۆلیڤیا هاتە پیشەوەو و قسەی کرد
ببورە بەلام تۆچی سیلین دەبیت تا ئیستا کەسمان نەدیوە لەگەل سیلین قسە بکات وە هەروەها هیچ هاورییەکشی نییە
ئۆلیڤیا وتی و لە دواشییەوە هاوریکانی کەوتنە پیکەنین بەوەی کە سیلین هیچ هاورییەکی نییە
جۆنگکوک تەنها سیریکی ئۆلیڤیا و دواتر هاوریکانی وە دوبارە سیری ئۆلیڤیای کرد
ببورە بەلام تۆ کیت ؟!
جۆنگکوک پرسیاری کرد
ئۆلیڤیا شۆک بوو
چی تۆ نازانیت من کیم
ئۆلیڤیا وتی لەکاتیکا هیشتا شۆک بوو
بەلی بۆ هیچ کیشەیەک هەیە
جۆنگکوک بە سەرسورمانەوە وتی
سیلینیش بە سورسورمانەوە سیری ئەکرد
واەە چۆن نازانیت من کیم هاا ئەزانیت من کیم من کچی خاوەن بەناوبانگترین کۆمپانیای ئەم وەلاتەم کچی خاوەن کۆمپانیای la ەیم
ئۆلیڤیا بە لووت بەرزی و شانازییەوە وتی
جۆنگکوک سیریکی ئۆلیڤیای کرد و دواتر سیری سیلینی کرد
من تائیستا گویم لە ناوی ئەم کۆمپانییایە نەبووە چی دەر بارەی تۆ
جۆنگکوک وتی و پرسیاری لە سیلین کرد
منیش تائیستا گویم لی نەبووە ئەمە یەکەم جارمە گویم لی بیت نەمزانیوە کۆمپانیا بەو ناوەوە هەیە
سیلین بە سەرسورمانەوە وتی
جۆنگکوک سیریکی ئۆلیڤیای کرد و دواتر سیری سیلینی کرد و کتابەکانی دەستی لی سەند و دەستی سیلینی گرت
با برۆین
جۆنگکوک وتی و
سیلینیش لەگەلیا رۆشت لە کاتیکا هیشتا سەری سورما بوو

You're only mine (j.jk , p.jm)Where stories live. Discover now