You're only mine

518 117 57
                                    

11

سیلینی داماو خەریکی خواردنەوەی ئەو شەربەتەبوو کە داوای کردبوو کاتیک گوی لە ناوی جۆنگکوک بوو تۆزیک کۆکی و دوبارە شەربەتەکەی خواردەوە بەلام کاتیک سیری ئەو ئاراستەیەی کرد کە هموو ئەوانەی سەر میزەکە سیریان ئەکرد زۆر بە خراپی کۆکی

بام بام لەتەنیشتیەوە دانیشتبوو
زۆر بە قایمی (بەهیز)ئەی کیشا بە پشتی سیلین

هیواش هیواش پشتی کچەکەت شکاند واز لە پورزا جوانەکەم بینە
جین هاواری کرد بەسەر بام باما

ئایی پشتممم
سیلین هاواری کرد
هەمویی سیری سیلین و بام بام یان کرد بام بام هیشتا نەوەستا بوو هەر دەیکیشا بە پشتی سیلینا

سەلامەتی وامزانی ئەمریت پیش ئەوەی هاو
بام با، قسەی کرد کاتیک وەستا بوو لە پیاکیشان بە پشتی سیلینا
پیش ئەوەی قسەکەی تەواو بکات سیلین یەکسەر دەمی گرت

ئەلی تەماتەیت سور سور
لیا وای وت لەبەر ئەوەی سیلین سور هەلگەرابوو لەبەر زۆر کۆکین

بەراست
سیلین وتی

نا بەچەپ
لیا وەلامی دایەوە

ئۆۆ کورینا بۆ بە پی وەستاون دانیشن
جین وتی کاتیک سیری جۆنگکوکو وانی کرد

میزەکە زۆر گەورەبوو بۆیە شوینی هەمویان بۆیەوە

تای لەتەنیشت لیا دانیشتبوو چونکە ئەوی چۆلبوو وە نامجونیش لەتەنیشت
ڤیا دانیشت و جۆنگکوکیش ناچار لەتەنیشت سیلین دانیشت چونکە هەر ئەو کورسیە چۆل بوو

هەموان دانیشتبون قسەیان دەکرد هەریەکەو بە شتیکەوە سەرقالبوو یەکیک موبایلی پیبوو یەکیک پی ئەکەنی یەکی گرینگی بەکەس نادا یەکی لەبەر خواردن ئاگای لە هیچ نەبوو

سیلین بە موبایلەکەی بە نامە قسەی دەکرد لە گەل هەنیک لە هاوریکانی دەرەوەی ولات
ئەم هاورییانەی لە چین ئەژین
بەنامە قسەی لەگەلیان ئەکردو پیئەکەنی جۆنگکوک پیزار بوو و سیری موبایلەکەی کرد
زانی کە لەگەل کور قسەی ئەکرد تۆزیک تورە بوو بەلام نیشانی نەدا

یاااا سیلین
جین هاواری کرد سیلین موبایلەکەی لەدەست کەوت جاکسن دەستی بەدلیەوەگرت و بام بام بەپاوە وەستا خۆی بۆ راکردن حازر کردبوو ئەوانەی تریش وەستان لە قسەکردن وسییری سیلین و جینیان ئەکرد

یاا موبایلەکەم
سیلین وتی کاتیک موبایلەکەی هەلگرتەوە بزانیت هیچی لیبەسەر نە هاتوە

ئەوە لە گەل کی قسە ئەکەیت تا هەزار جار بانگت بکەم و ئاگات لینەبیت
جین بە تورەییەوە وتی

ئممممممم لەگەل چانیی قسەمئەکرد
سیلین وتی

جین برۆی گەیاندەوە یەک و قسەی کرد
لەگەل ئەو زەرافەیە قسەت ئەکرد

ئهم
سیلین بەبی گرینگی دان وتی و گەرایەوە سەر موبایلەکەی تا قسە لەگەل چان بکات

جین هەلساو موبایلەکەی لەدەستی سیلین دەر کردو دایە دەستی جۆنگکوک
جۆنگکوک و سیلین بەسەر سورمانەوە سیری جینیان کرد
موبایلی سیلین لە لای تۆ ئەبیت تا ئە گەرینەوە مالەوە

جیننن ئوپااااااا خۆمن منال نیم
سیلین بەبیزاری وتی

باا منالیت لەهەموو ئەوانەی ئیرە بچوک تریت
جین وەلامی دایەوە

یۆنگی ئوپاا بە جین ئوپا بلیی
سیلین بە چاوەکانی لە یۆنگی ئەپارایەوە چونکە ئەزانیت یۆنگی بۆ شتی وا هیچ ئیلاقەیەکی نیە

من پیوەندیم پیتانەوە نیە کیشەی خۆت خۆت چارەسەری بکە
یۆنگی وایوت
ئەتوانیت بە دەستگیرانەکەت بلیت بتداتەوە
یۆنگی ئەمانەشی بۆ قسەکانی زیاد کرد

سیلین سیری جۆنگکوکی کرد
جۆنگکوک ویستی بیداتەوە بالام دەنگی هاواری جین کە هەرەشەی لیئەکرد کە ئەی کوژیت ئەوی راوەستان وای کرد موبایلەکە بگەرینیتەوە ناو گیرفانی چاکەتەکەی

سیلینیش بە بیزاری یاری بە خواردنەکەی ئەکرد

ئەم رۆژەش بە بیزارکردنی سیلین کۆتای هات بەلام هەوالیکی خۆش لە کۆتاییا موبایلەکەیان دایەوە سیلین

You're only mine (j.jk , p.jm)Where stories live. Discover now