You're only mine

181 26 20
                                    

21


Las Vegas international university

جۆنگکوک لەگەل سیلین هاتن بۆ زانکۆ
راستە جۆنگکوک نایەوی کەس بە پەیوەندییەکەیان بزانیت
بەلام ئەوەنەش بی ویژدان نییە کە ریگە بدات سیلین بە تەنها بیت و بروات  لە ولاتیکی بیگانە

جۆنگکوک ئۆتۆمبیلەکەی لە گەراجی زانکۆکە راگرت و سیلین دابەزی  و دواتریش جۆنگکوک
جۆنگکوک سیریکی سیلینی کرد و وتی
نامەویت کەس لە زانکۆ بە پەیوەندییەکەمان بزانیت
بەجدیەوە وتی و سیری سیلینی ئەکرد و چاوەروانی وەلامی ئەکرد
سیلینیش لە وەلامە سەری بە ئەرینی جولاند
دوای ئەوە جۆنگکوک دوبارە قسەی کرد و وتی
وای دەرخە کە نامناسی ئەگەر منت بینی
وای وت و رۆشت و سیلینی بەتەنها بەجی هیشت
سیلین چارەی دا بەیەکا و
رۆشت بەرەو بەشەکەی خۆی تاوەکو فریای موحازەرەکەی بکەویت
چوو لە شوینکی چۆل و دوور لە هەموان دانیشت
دەی سالی نویی خویندنە بۆیە هەبوونی روخساری تازە
هەرگیز شتیکی لەناکاو نییە
هەموو سالیک رووخساری تازە دەبینین
سیلین بەبیدەنگی دانیشتبوو وە قسەی لەگەل کەس نەدەکرد
لە کاتیکا هەموان سیری سیلینیان ئەکرد
دەی سیلین کەسیکی کۆمەلایەتی نییە
راستە سیلین هاوری زۆرە بەلام ئەو کەسیکی کۆمەلایەتی نییە
لە ناو خەلکی بیگانە بە پیچەوانەی هاوسەرەکەیەوە
وە هەروەها شتیکی تریش سیلین هیشتا ئەلقەی هاوسەرگیرییەکەی لە دەستدایە بۆیە هەموان زیاتر سیری دەکەن و فسکە فسک دەکەن
دەی سیلین گرینگی نەدەدا

دکتۆری وانەکە هاتە ژورەوە و سلاوی لە قوتابیەکان کرد
و پیرۆزبای سالی نوی لی کردن
وە هەروەها پیرۆز بای کۆتا سالی خویندنی لی کردن
دوای ئەوە دەسی کرد بە باس کردنی وانەکە
سیلین زۆر گرینگی بە وانەکە دەداو زۆر بە جوانی گوی دەگرت

لە هەمان کاتدا وە لە هەمان زانکۆ لە بەشیکی دیکە
جۆنگکوک هەر زوو هاوری پەیدا کرد
ناویان لوکاس و مارکە
دەی جۆنگکوک بە پیچەوانەی سیلینەوە
کۆمەلایەتی ترە وەک لەوەی دەی بینین
بەلام لە هەمان کاتدا خۆشی بە چارەی ئەو کورە کۆرییە نەدەهات کە لەهەمان بەش لەگەلیایەتی
ناوی پارک جیمینە
بەراستی خۆشی بە چارەی ئەو کورە نەدەهات
جیمینیش بە هەمان شیوە خۆشی بە چارەی جۆنگکوک نەداهات

دوای ماوەیەک کات نزیکی نانی نیوەرۆ بوو
سیلین هەستی بە برسیتی ئەکرد چونکە بەیانی درەنگ خەبەری بۆوە نەیتوانی ژەمە خۆراکیکی تەواوی هەبیت
جۆنگکوکیش بە هەمان شیوە
سیلین چو بۆ کافتریا تاوەکو شتیک بکریت و بیخوات
کوپیک لە ئایس کافی و پارچە کێکێک
کاتیک ری ئەکرد لە دورەوە جۆنگکوکی بینی بۆیە ئاراستەکەی گۆری و لەسەر یەکیک لە میزەکان دانیشت تەنیشت جامەکە
بەلام شتیکی چاوەر وان نەکراو  روی دا جۆنگکوک و هاوریکانی لە بەردم میزەکەی سیلین دانیشتن
وە ئەوەش ئەو شتە بوو کە سیلین نەی دەویست و دەیویست لی را بکات
جۆنگکوک دەیتوانی زۆر بە جوانی سیلین ببینیت بەلام
سیلین وا خۆی نیشان دا کە ئاگای بە هیچەوە نییە
جۆنگکوک بەردەوام بوو لە سیرکردنی سیلین
لە کاتیکا سیلین ئاگای لی بوو
بەلام وا خۆی دەرەخست کە ئاگای لی نییە
سیرکردنەکانی جۆنگکوک سیلینی بیزار نەئەکرد
بەلکو ئەو سیرکردنانەی کە لە میزەکەی تەنیشتیەوە دەهات بیزاری ئەکرد

جوانە وایە
مارک بە زۆرزانییەوە لە بن گوی جۆنگکوک وتی
جۆنگکوک هاتەوە هۆش خۆی
ئەوە تۆ چی دەلیت
جۆنگکوک بە سەرسورمانەوە وتی
سیری دەسی کەن
لوکاس وتی
چییەتی
مارک وتی بە سەرسورمانەوە
سیریکە ئەلقەی هاوسەرگیری لە دەستە
لوکاس وتی
ئۆۆۆ بە داخەوە هاوری
مارک وتی کاتیک بە دەستی کیشای بە پشتی جۆنگکوکا
جۆنگکوک کاتیک بینی کە سیلین ئەلقەی هاوسەرگیرییەکەی دانەناوە خەندەیەکی کرد
وەک بلی دل خۆش بیت بەوەی سیلین ئەلقەکەی دانەناوە

——————————————————————————-
سلاو چۆنن باشن
سلاو لە خوینەرە کانم هیوادارم باش بن
دەمەویت داوای لیبوردن لەو خوینەرانە بکەم کە دوو سال پیش ئیستا
ئەم چیرۆکەیان ئەخویندەوە
زۆۆر ببورن بەلام خۆتان ئەزانن مرۆڤ هیندیک بریاری لەناکاو ئەدات
کە ئەگەری هەیە خۆشی نەزانیت بۆ وای کرد
بۆییە من داوای لیبووردن ئەکەم
ئینجا ئەمە پارتیکە کە تازە نوو سیومە واتا وەک ئەوانەی کە هی دوو سال پیش ئیستا نییە هی ئەو کاتە نییە کە ئەن پەبلوشم کرد
هیوادارم دل خۆش بن بە گەرانەوەم وە بەگەرانەوەی سیلین و جۆنگکوک

ئینجا پرسیاریک تکایە کەس نەروات هەمووی با وەلامی ئەم پرسیارە بداتەوە
کەسایەتییە دل خوازەکەت کییە لەم چیرۆکە
گرینگ نییە کییە تەنها لە کۆمینت بینوسە تەنانەت ئەگەر دایکو باوکی جۆنگکوک بیت یان هی سیلین
یان بام بام بیت یان چانیۆل گرینگ نییە تاکە شت کە گرینگە ئەوەیە کە کە سایەتییە دلخوازەکەتانم پیبلین
ئینجا بۆ ئەوانەی بەسایی ئەم پارتەوە وا ئەزانن جۆنگکوک سیلینی خۆش ئەویت با تووشی خەیبەت ئەمەلتان کەم
هیشتا جۆنگکوک سیلینی خۆشناویت
ئینجا شتیکی کە ئەزانم زۆرم وت بۆییە داوای لیبوردن ئەکەم 🥲😅
تکایە کۆمینت و ڤۆیت لە بیر مەکە
Love u all guys 😽

You're only mine (j.jk , p.jm)Where stories live. Discover now