April Fool-15-

1K 239 96
                                    

❥❧...⅏⅏⅏⅏ᐯOTE ᗷEᖴOᖇE ᖇEᗩᗪ ⅏⅏⅏⅏❥❧...


2 پارت بەیکەوە پۆست کراوە ڤۆت و کۆمێنت بۆ هەردووکیان بکە

Writter pov

دوای ئەوەی ڕوویدا تای و ئیریۆنا لەسەر داوای ییسیۆ

ییسیۆیان گەڕاندەوەی ماڵی خۆی

خۆشیان هەر لەوێ مانەوە

ییسیۆ ڕۆیشتە ژوورەکەی خۆی و دەرگای داخست

ئیریۆنا و تاییش چوونە چێشتخانەکە دانیشتن

" نابێت ئەوەندەش خەمبار بێت تەنها داپیرەیەتی خۆ دایک و باوکی نییە" تای وای وت

" تای بەو شێوەیە نییە کە تۆ ئەیبینی" ئیریۆنا بە دڵتەنگیەوە وای وت

"مەبەستت چییە؟"

"تای خێزانەکەی ییسیۆ ییسیۆیان هیچ خۆشناوێ تەنها داپیرەی نەبێت لە هەموو کاتێکا پشتگیری ییسیۆ بوو..... بۆی بوو بە دایک، باوک، هاوڕێ خوشک،برا هەموو شتێک بوو بۆ ییسیۆ

هۆکاری چی بوو هەرگیز لە قوتابخانە لە کۆبوونەوەی دایک و باوکان دایک و باوکی ییسیۆ نەدەهاتنن ؟ ئەی ئەو کاتانەی ییسیۆ بەرزترین نمرەی دێنا و خەڵات ئەکرا بەڵام هیچ یەکێک لە خێزانەکەی لەوێ ئامادە نەدەبوون هۆکارەکەی ئەوە بوو ییسیۆیان خۆشناوێ" ئیریۆنا وای وت

تای چاوەکانی کرانەوە

"ئێستا ئەو هیچ خێزانێکی نییە تەنیا ماوەتەوە" ئیریۆنا بە چاوی پڕ فرمێیکەوە وای وت

"نەخێر وانیە ئەی چی دەربارەی هۆسۆک ئەو خێزانی ئەوە" تای وای وت

"تای باسی چی هاوسەرێک ئەکەی ئەو هاوسەرەی گرنگی پێنادا یان ئەوەی لە ناو خەڵک ئەیشکێنێت یان ئەوەی هیچ میهرەبانیەکی پێ نابخشیێ ئافرەت پێویشتە نازی هەڵگریرێ بەڵام ئەو تەنها جارێک لە ژیانی ئەوەی بۆ نەکرا نە خێزانەکەی نە ئەو کەسەی پێی دەڵێی هاوسەر" ئیریۆنا بە گرینەوە وای وت

بێگومان تۆش بی بۆ حاڵی ییسیۆ ئەگری

تای بێدەنگ بوو زانی کە قسەی ئیریۆنا ڕاستە

لێی نزیک بۆوە و خستیە باوەشیەوە ماچێکی سەری کرد

"وەک ئەوەی ئێستای تۆ تای ئێستا ئەبوو ئەو لای بێت و لە باوەشی بکات و پێی بڵێ من لاتم" ئیریۆنا وای وت

ᴀᴘʀɪʟ ғᴏᴏʟ.ʜs.ғɪɴɪsʜᴇᴅWhere stories live. Discover now