April Fool-24-

1.2K 239 216
                                    


❥❧...⅏⅏⅏⅏ᐯOTE ᗷEᖴOᖇE ᖇEᗩᗪ ⅏⅏⅏⅏❥❧...

Iseo pov

سەیری مناڵەکانم ئەکرد کە یاریان ئەکرد

قاقای پێکەنینیان تەواوی ماڵەکەی گرتوتەوە

ئەترسم کە ئەم پێکەنینەیان نەمێنێت

ئەترسم بەهۆی منەوە ژیانیان تاریک بێت

تەواو کۆتا بڕیار ئەدەم

بڕیارێک بۆ مناڵەکانم باش بیت

هەست بە بێهێزی ئەکەم

ڕۆیشتمە خوارەوە بۆ دووکانەکە

سەیرم کرد هاین هەموو شوێنەکەی پاک کردووتەوە

ئێستا کاتی ڕۆشتنە ماڵەوەیەتی

"هاین ئەتوانین کەمێک قسە بکەین" من وام وت

سەری بە بەڵێ جوڵاند

"وەک ئەزانی هەفتیەک لەمەوبەر ئەنجامی پشکنینی دڵم زانی تەندرووستیم لە بارێکی باشدا نییە هەر شتێکم بەسەر هات ئەتوانی سونهی و سونهو ببەیت بۆ خانەی بێ سەرپەرشتان؟" من وام وت

هاین بە شۆکەوە سەیری ئەکردم

ئەزانم وا ئەزانێ شێتم

"هاین تۆ تەنها دوو هەفتەی تر هاوسەرگیری ئەکەیت و لێرە ئەڕۆی منیش کاتم زۆر نەماوە کەسیشم نییە تا مناڵەکان ببمە لایان ناشمەوێت بکەونە سەر جادە هەر نەبێت لەوێ خواردنیان پێ ئەدرێ و بە گەرمی ئەمێننەوە" من وام وت

بڕیارێکی قورسە

دڵم لەگەڵ هەر قسەیەکم برینێکی قوڵی لێ پەیدا ئەبێ

هاین بۆ جۆرێک سەیری ئەکردم وەک ئەوەی بەزەیی پێمدا بێتەوە

سەیر نییە چونکە شایەنی بەزەیم

چونکە تەنانەت یەک کەسم!! نییە

کەواتە جێی بەزەییم

.
.
.

"ئووما برسیمە" سونهی وای وت

"منیش" سونهو وای وت

زەردەخەنەم بۆیان کرد

"باشە هەستن لەسەی جێگاکانتان دەست و ڕووخسارتان بشۆن ئینجا خواردن ئەخۆین" من وام وت

ᴀᴘʀɪʟ ғᴏᴏʟ.ʜs.ғɪɴɪsʜᴇᴅHikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin