April Fool-1-

3K 342 269
                                    

❥❧...⅏⅏⅏⅏ᐯOTE ᗷEᖴOᖇE ᖇEᗩᗪ ⅏⅏⅏⅏❥❧...



*park Iseo pov*


گەیشتمە ماڵەوە و لە دەرگام دا

دەرگا کرایەوە دایکمی توڕەی نیشاندا

"ھەتا ئەم کاتە لەکوێ بوویت؟" دایکم وای وت

"تەنھا نیو کاتژمێرە ڕۆیشتوومە دەرەوە ئیتر بۆچی وا توڕەیت" بە ڕێزەوە وام وت
لە کاتێکا ئەڕۆیشتمە ژوورەوە

"ھەرچۆنێک بێت ئێستا بڕۆ ژوورەکەت لای کەمێکی تر باوکت و براکەت ئەگەڕێنەوە کاریان پێتە"

کالەکانم داکەند و ڕۆیشتمە ژوورەوە دواتر ڕۆیشتمە ژوورەکەم جلێکی ماڵەوەم لەبەر کرد و خۆم ھەڵدایە سەر بێدەکەم

باشە ناکرێت یەک جار کە ھاتمەوە ماڵەوە توڕە نەبێت ھەرگیز وەک دایکێک ڕەفتارم لەگەڵا ناکات بەڵام من ھەر خۆشمدەوێت ھەرچۆنێک بێت ئەو دایکمە

کەسێک ھاتە ژوورەوە بێ ئەوەی لە دەرگا بدات

چاوم لە بێزاریا سوڕاند ئەبێت کێ بەم شێوەیە بێتە ژوورەوە بێجگە لە یۆنگسۆ"ی خوشکم

"ئەبینم بە ئاسودەی پاڵکەوتوی" یۆنگسیۆ وای وتم کاتێک لە بێدەکە نزیک دەبۆوە

"چی ڕوویداوە تاکو ئاسوودە نەبم" بە ھێمنی وام وت چونکە ھێمنی من ئەو توڕە ئەکات

"گەمژە ئەمشەو ئەو کوڕەی کە بۆت دیاریکراوە دێن بۆ ماڵمان" بە زەردەخەنەیەکی شەیتانیەوە وای وت

ھیچم نەگوت بە بێدەنگی ڕووم سوڕاند بۆ لایەکەی تر

ئەویش زانی کە تاقەتی شەڕم نییە ڕۆیشتە دەرەوە

سەیری پەنجەرە کراوەکەی ژوورەکەم دەکرد

ھۆکاری ئەوەی دایکم وتی باوکم براکەم کاریان پێمە ئەوە بوو!!

ئەزانم کاری چیان پێم

چی ئەبوو باپیرە ئەم وەسێتەت نەنوسیایە

ئەتانەوێت دەربارەی من بزانن؟ باشە

ناوم ( پاڕک ییسیۆ)ــیە تەمەنم ٢٢ ساڵە لە سێیەم قۆناغی بەشی دەرمانخانە وازم لە خوێندن ھێنا ھۆکارەکەی باوکم بوو

من خاوەنی برایەک و خوشکێکی دووانەم واتە من لەگەڵ خوشکەکەم یۆنگسیۆ دوانەین

ᴀᴘʀɪʟ ғᴏᴏʟ.ʜs.ғɪɴɪsʜᴇᴅDonde viven las historias. Descúbrelo ahora