April Fool-21-

1.2K 240 292
                                    

❥❧...⅏⅏⅏⅏ᐯOTE ᗷEᖴOᖇE ᖇEᗩᗪ ⅏⅏⅏⅏❥❧...

Writter pov


"بەڕاست؟!! چۆن ڕازیت کرد مەبەستم چۆن وات کرد"

"ئۆهـ پەیوەندیم پێوە کرد ئینجا دەستم کرد بە ڕۆڵ گێڕان کاتێک هاتە لام خۆم بوراندەوە و ئیتر ئاوا" چایۆنگ لە پەیوەندیەکەوە وای وت

"باشە چۆن پزیشکەکەت ڕازی کرد کە درۆ بکا؟"

"ئاسانە تەنها وتم لەگەڵت ئەخەوم" چایۆنگ وای وت

"باشە وابزانم هەنگاوێکی گەورە نزیک بووینەوە لە پیلانەکەمان"

"ههـ وایە ئێستا وا هەفتەیەکە لامە وە وتی تەنها دوو هەفتەی تر لێشی جیا ئەبێتەوە و هاوسەرگیریش ئەکەین" چایۆنگ وای وت

.
.
.
.
.
.

Iseo pov

سەیری ئەو شاشە بچوکەی تەنیشتم ئەکەم

فرمێسک لە چاوەکانم ناوەستێ

"پیرۆزە دووگیانی" پزیشکەکە بە دڵخۆشیەوە وای وت

چاوەکانم بۆ ماوەیەک داخست

من دایکم نییە چۆن ببم بە دایک؟

کێ پێم بڵێ چۆن مناڵ بەخێو بکەم؟

کێ ڕێنمایی دووگیانیم بکا؟

لە بەرامبەر پزیشکەکە دانیشتم

"باشە من نەخۆشی دڵم هەیە ئایا زیانی نییە" من لە پزیشکەکەم پرسی

"بۆ زۆربەی خانمان، حاڵەتی دڵ یان تووشبوون بە جەڵتەی دڵ، بەربەست نییە لەبەردەم دووگیانبوون یان منداڵبوون. دووگیان بوون فشارێکی زیاتر دەخاتە سەر دڵت و دەتوانێت باری دڵی ئێستات خراپتر بکات" پزیشکەکە وای وت

هەناسەیەکی ئاسوودەم هەڵکێشا

"بەڵام زیانیشی هەیە لەگەڵ زیادبوونی قەبارەی خوێن، سستبوونی دڵ خراپتر دەبێت. گەر تۆ لە زگماگیەوە نەخۆشی دڵت هەبێ کۆرپەکەت مەترسی زیاتری هەیە تووشی هەندێک جۆری کەموکوڕی دڵ بێت،  هەروەها لەوانەیە ڵگلە مەترسیدا بیت بۆ کێشەی دڵ کە لە کاتی دووگیانی و لەدایکبوونی پێشوەختەدا ڕوودەدات" پزیشکەکە وای وت

"نا نەخێر نەخۆشیەکەی من زگماگ نییە" من وام وت

"کەواتە باشتر بەڵام دووگیانییەکەی تۆ هەستیارە وە ئێستا چەند ئازاری دڵت ئەبێ ئەو کات دوو هێندە زیاتر وە لەگەڵ ژانی مناڵ بوون ئازاری دڵیشت ئەبێت" پزیشکەکە وای وت

ᴀᴘʀɪʟ ғᴏᴏʟ.ʜs.ғɪɴɪsʜᴇᴅحيث تعيش القصص. اكتشف الآن