April Fool-13-

1K 231 270
                                    

❥❧...⅏⅏⅏⅏ᐯOTE ᗷEᖴOᖇE ᖇEᗩᗪ ⅏⅏⅏⅏❥❧...

Iseo.pov


" باشە ئیریۆنا پەیوەندیت پێوە ئەکەمەوە ماڵئاوا" من وام وت کاتێک پەیوەندی ڤیدیۆییەکەم لەگەڵ ئیریۆنا کۆتایی پێ هێنا

زۆر دڵخۆشم ئیریۆنا ڕازی بوو کە ژووان لەگەڵ تای ببەستێ

"ییسیۆ بۆی باخە ڕەشە پێستیەکەم لە کوێیە؟" هۆسۆک لە سەرەوە هاواری کرد

"لە ناو چەکمەجەی ژووری خۆگۆڕینەکە دامناوە" منیش لە چێشتخانەوە هاوارم بۆی کردە

دوێنی چووین بۆ لای پزیشک دووای دوو مانگ گەچی دەست و قاچی لێک کردەوە

ئەمڕۆش یەکەم ڕۆژیەتی کە بچێتەوە کۆمپانیا چونکە ئێستا تەندرووستی زۆر باش بوو

سەبارەت بە پەیوەندیمان

سەرم سووڕماوە چوونکە هۆسۆک ئێستا وەک هاوڕێیەک وایە لەگەڵم هەندێ جار

ئەگینا ئەگەڕێتەوە سەر کەسایەتی خۆی هەرچۆنێک بێت

"ییسیۆ!!!"

لە بیرکردنەوەکانم هاتمە دەرەوە هەر کە گوێم لە هۆسۆک بوو هاواری کرد

تەباغەکەم کوژاندەوە و ئاوڕم دایەوە

دوو چاوم بینی

بەڵام وەک پێشتر جوان نەبوو

ترسناک بوو

"بۆچی هاوار ئەکەی؟" من وام وت

"چەند جار پێم وتووی گەر دەستکاری شتەکانی من ئەکەی لە شوێنێکی دایبنێ کە پێی بزانی ئێستا چی بکەم بۆنی باخەکەم دیار نییە و درەنگ کەوتووم بۆ کۆمپانیا ئەمڕۆ کۆبوونەوەی زۆرم هەیە" هۆسۆک هاواری کرد

پەشیمان بوومەوە ئەو باش نییە

"سوێند ئەخۆم لەوێم دانابوو" من وام وت

"دەی کەواتە بڕۆ بۆمی بێنە" هۆسۆک وای وت

بەروانکەکەی بەرم داکەند و ڕۆیشتمە سەرەوە

ڕاست ئەکا لێی نییە زۆر گەڕام

بە هەنگاوی هێواش و بچووک گەڕامەوە چێشتخانەکە

"هەهـ چی بوو نەتدۆزیەوە؟" هۆسۆک بە گاڵتەوە وای وت

"ببوورە بیرم نەماوە لە کوێم داناوە" من وام وت

ᴀᴘʀɪʟ ғᴏᴏʟ.ʜs.ғɪɴɪsʜᴇᴅDove le storie prendono vita. Scoprilo ora