❥❧...⅏⅏⅏⅏ᐯOTE ᗷEᖴOᖇE ᖇEᗩᗪ ⅏⅏⅏⅏❥❧...
2 پارت بەیکەوە پۆست کراوە ڤۆت و کۆمێنت بۆ هەردووکیان بکە
Writter oov
مانگێک ڕۆیشت ییسیۆ باشتر بوو
هۆسۆکیش هەڵسوکەوتی کەمێک وەک پێشووتری لێ هاتوتەوە سارد بووتەوە
"خۆشمەوێی" چایۆنگ وای وت کاتێک ماڵئاوایی لە هۆسۆک کرد
"منیش" هۆسۆک وای وت و ڕۆیشت
دووبارە ئەم شەو ییسیۆ تەنیا بوو لەو ماڵە گەورەیە هۆسۆکیش دووبارە خەریکی ڕابوواردن بوو
لە کاتێکا هەستی بە شتی سەیر ئەکرد
هەر کات لە چایۆنگ نزیک ئەبێتەوە ڕاستەوخۆ فرمێسکەکانی ییسیۆی دێتە پێش چاو
ئەو قسەی دێتەوە بیر کە هۆسۆک ئێستا تاکە خێزانی ئەوە
بەڵام ئەمانەش ئەو ناوەستێنن لە کاری خۆی
وە ئێستاش وا بڕیارە چایۆنگ بۆ ماوەی مانگێک بگەڕێتەوە دەرە بۆ لای دایکی
لە لایەکی تر
ییسیۆ دووبارە سەردانی پزیشکی هەبوو
دوای پشکنین
پزیشکەکە پێی وت باروو دۆخی تەندرووستی باشە
بەڵام گۆڕانکاری لە دەرمانەکانی کرد
ییسیۆ دوای ئەوەی لە نەخۆشخانە هاتە دەرەوە ئیریۆنای بینی کە لە باخچەی نەخۆشخانە لای نەخۆشێک وەستا بوو
کاتێک ییسیۆی بینی زەردەنەی بۆ کرد و لێی نزیک بۆوە
"چۆنی؟ "ئیریۆنا پرسی
"زۆر باشم ئەی تۆ چۆنی؟" ییسیۆ پرسی
"من باشم ئێ بۆچی لێرەی هاتووی بۆ پشکنین؟" کۆتا وشکانی بە نیگەرانیەوە وت
"بەڵێ خەم مەخۆ زۆر باش بووم" ییسیۆ بە زەردەخەنە جوانەکەیەوە وای وت
"دڵخۆشم کە باشی ئێ هیچ کارێکت هەیە؟" ئیریۆنا پرسی
"نەخێر هیچ کارێکم نییە" ییسیۆ وەڵامی دایەو
"کەواتە زۆر باشە من کارم تەواو بووە پێت چۆنە بەیەکەوە بچین بۆ بازاڕی؟" ئیریۆنا پرسی
VOCÊ ESTÁ LENDO
ᴀᴘʀɪʟ ғᴏᴏʟ.ʜs.ғɪɴɪsʜᴇᴅ
Fanfic"تەنها خۆشەویستی بەم جۆرە ئازاری هەیە" " وشەی 'سارد' بەرامبەر جۆنگ هۆسۆک کەمە بۆ پێناسەکردنی هەستەکانی" درۆیـــــ یــــەکـــیــ نـــیـــســـانــ ↓ـ دەستپێک:3/2022 کۆتای:9/2022 High ranke l1#کورد 1#kurdisharmy 1#jonghoseok