ɴᴏ ᴏɴᴇ ᴄᴀɴ ꜱᴀᴠᴇ ʏᴏᴜ
+🎲+
.
' پارێزەر سەنی کەسێک ئەیەوێ چاوی پێت بکەوێت'
یەکێک لە پۆلیسەکان
'باشە ئێستا دێم'
کەلوپەلەکانی کۆکردەوە بۆ رۆشتنەوە
گەیشتە ژووری لێکۆلینەوە بێگومان بە هاوکاری پۆلیسەکە توانی بزانێت لە کوێیە
چوویە ژوورەوەو لەسەر کورسیە ئاسنیەکە دانیشت
' خاتوون ئەمەوێ چەن نهێنیەکت پێ بلێم '
پیاوێکی نزیک تەمەنی 26 ساڵ بە پەشۆکاوی و ترسەوە وشەکانی دەڕبڕی دەستە کەلەپچەکراوەکانی
بەرز کردەوە
' خاتوون تکایە ئەمەم بۆ بکەوە دەستەکانم خوێنی لێ دێت'
پیاوە سەیرەکە دەستەکانی ئاراستەی سەنی کرد
' ببورە ناتوانم من تەنها پارێزەرێکم قسەکانت بکە کاتم کەمە'
سەنی بەهێمنیەوە دەدوا و سەرنجی لەسەر کاتژمێرە دەستیەکەی بوو
' ئێهـ من لە رێکخراوێک کارم دەکرد ئەوان کاری چەتەی و کوشتن دەکەن ئەوان مافیان تاوانبارن
من ئەوانم بە چاوەکانی خۆم بینیوە کە خەلکی دەکوژن من سەرۆکەکەیانم بینیووە ئەتوانی یارمەتیم بدەی دەزگیریان بکەم'
پیاوەکە هەموو ئەوانەی وت بەهیوای ئەوەی کە ڕازی بێت
' ببورە ناتوانم چونکە تۆ بەڵگەی ئەوەت نییە کە ئەو بەناو چەتانە بوونیان هەیە خۆت ئێستا تاوان باری بە کوشتنی مندالێک بۆیە خەریکی خۆت بە بەڕێز تای مین '
سەنی بە توڕەییەوە هەلسایەوە چوویە دەرەوە
.
' زۆر جوان قسەت کرد نایاب بووی'
لۆنا لە ناو ئۆتۆمبێلەکە بوو
' من هەمیشە نایابم دەی لێخورە بۆ کۆمپانیا '
سەنا جانتاو چاکەتەکەی دانا
.
سەنا گەیشتەوە کۆمپانیا بە لە فەرمیەکانیەوە خۆی کرد بە ژووی جۆنگکووکدا بەبێ لە دەرگا دان
' جۆنگکووک لەمەترسیداین '
سەنا دەرگاکەی داخست دوای خۆی
' مەترسی چی ئەی تۆ پارێزەر نیت چارەی بکە'
بە فیزەوە قسەی دەکرد
' تای مین زانیویەتی کە رێکخراوەکەمان بونی هەیە
ئەمڕۆ خۆی داوای کرد یارمەتی بدەم'
' کەواتە بیکوژە'
زۆر بە سادەی وتی
' باشە'
سەنا بەبێ وتی ناڕەزای چوویە دەرەوە
YOU ARE READING
ʟᴏᴠᴇ ᴡᴀʀɴɪɴɢ | ᴊᴜɴɢᴋᴏᴏᴋ | ✓
Боевикچیرۆکـــێکـ پڕ لە ئاڵــــۆزی ➰ پڕ لە خیانەت و یەکگرتن ✨ پڕ لە کەسانی ئاشقـ و کەسانی دڵشکاو 🖤 کۆتایی ئەم چیرۆکـە نامۆیە چیی دەبێت ؟! چێژی لێ ببینن ✨🦋 start | 16 | 10 | 2021 | end | 30 | 1 | 2023 |
