sᴇᴠᴇɴᴛʜ | ᴘʜᴏʙɪᴀ

313 32 16
                                    

ᴇᴠᴇʀʏ ғᴀɪʟᴜʀᴇ ᴍᴀʏ ʙᴇ ᴀ ʀᴇʙɪʀᴛʜ ғᴏʀ ᴜs

+🪙+


.


' بەڕێز جۆیۆن ئەم هاوبەشیە زۆر جێی شانازییە بۆم
بێگومان هەرچیەک ڕوویدا ئێمە هاوڕێی کۆنین بۆیە پێویستت بە هەرچیەک بوو پێم بلێ'
کانگ سۆنگ ریم زۆر بە ئومێدەوە قسەی دەکرد

' بەدڵنیاییەوە ئێمە تازە نین بۆ یەکتر سۆنگ ریم'
بەزەردەخەنەوە

سەنا بێزار بوو لە قسەکانیان هەوڵی ئەدا باوکی تێبگەیەنن بە ئاماژە کە بێزارە و ئەیەوێ بچێتە دەرەوە

' سەنی بچۆ بۆ دەرەوە ئێمە قسەی تایبەتمان هەیە '
جۆیۆن تێگەیشت کە کچەکەی بێزارە

' بەسەر چاو'

سەنی دڵخۆش بوو و بەپەلە چویە دەرەوە
بەڵام کەوتە باوەش سۆنگ کانگ و چاوەکانی زەق بۆیەوە

' ئێ ببورە هەلەی من بوو پەلەم بوو'
سەنی داوای لێبوردنی کرد و ویستی بروات

' خاتوون جۆیۆن ئەمەوێ قسە بکەین گەر لات ئاساییە'
سۆنگ کانگ پێشنیاری کرد

.




.


سەنی و سۆنگ کانگ لە ناو گوێزەرەوە بوون بەرەو باخچەکە دەچوون لە قاتی 10 بەرەو 1 دەچوون
سەنی توند خۆی بە شیشەکەوە گرتبوو و چاوەکانی داخستبوو چونکە گوێزەرەوە شوشە بوو و دەرەوەت لێ دیار بوو

' خاتوون جۆیۆن تۆ باشی؟!'
سۆنگ کانگ لێر پرسی

' بەڵێ بەڵێ باشم تەنها فۆبیام بە گوێزەرەوە هەیە'
ڕەنگی زەرد ببو لەترسا

' بۆچی زووتر پێو نەوتم ئەوکات سور نابووم لەسەر هاتنە ئێرە'

' شەرمە کە کچی رێکخراوێکی چەتەو مافیا لە گوێزەرەوە بترسێت'
بەترسەوە وتی

' تۆ کچێکی بوێری ئەتوانی پیاو بکوژی بۆچی لەمە ئەترسی '
سۆنگ کانگ تەنها ئەیویست سەرقاڵی بکات

.

گەیشتنە خوارەوە لە هۆڵەکە کە دارگای چونە دەرەوە و دەرگای پشتەوەی لێیە جیمین لەبەردەمیان دەرکەوت بینی سەنی بەزۆر بەڕێیان ئەڕوا و ناتوانێ قسە بکا و بینی کانگ مەچەکی گرتووە تا نەکەوێ

' نەفرەت تۆ چیت کردووە؟!!'
جیمین بەخێرای بەرەوە ڕووی سەنی رۆیشت

' من نەمدەزانی فۆبیای بە گوێزەرەوە هەیە'
کانگ بەبێ باوەڕیەوە قسەی کرد

ʟᴏᴠᴇ ᴡᴀʀɴɪɴɢ | ᴊᴜɴɢᴋᴏᴏᴋ | ✓Where stories live. Discover now