ᴛᴡᴇʟᴠᴇᴛʜ | ʜᴏᴛ ɪʀᴏɴ

236 25 12
                                    

ᴜɴʟᴇss ᴛʜᴇʀᴇ ɪs ᴀɴʏᴛʜɪɴɢ ʙᴇᴛᴛᴇʀ ʟᴇᴛ's ʙᴇ ᴛᴏɢᴇᴛʜᴇʀ ғᴏʀᴇᴠᴇʀ

+🫱🏻‍🫲🏿+

.

سووجین باسی ئەو کەسەی دەکرد کە دڵی دەیەوێ
کارینا دڵخۆش بوو کە هاوڕێکەی کەسێکی بەدڵە

' یانی ئەوت بە دڵە ئەی بۆچی پێی ناڵێی؟! '
کارینا بەجۆشەوە

' نا نەخێر نامەوێ، توڕە ئەبێ ڕێک ئەمکوژێ'
سووجین بە شڵەژاوی وتی

'هەتا زووە پێی بڵێ نەکا کەسێک بیبا بۆخۆی😉😏'
کارینا بە پێکەنینەوە

'ئەو بەکەمی بە کەسە کەرەکان ڕازی دەبێت 😂'
سووجین بە دەنگی بەرز پێدەکەنی

' ها یانی من کەرم 🙂؟! '
کارینا بۆ ساتێک وەستا

'ئەوەتا تۆ ئەو کەسە کەرەی 😂😂😭'
سووجین قاقای لێدەدا

.

جۆنگکووک و کانگ گەڕانەوە کۆشک
بەبێ پەلەکردن چوونە هۆڵەکە
کەس لەوێ نەبوو تەنها خاتوون چۆی کە لە چێشتخانەکە خەریک کارەکانی بوو

'خاتوون چۆی باوکم و مامم خەوتن؟! '
جۆنگکووک بە چرپەوە

'بەڵێ ئەتەوێ ئاگاداریان بکەمەوە کە گەڕاونەتەوە؟!
زۆر خەمی ئێوەیان بوو'
خاتوون چۆی وتی

'نانانا تکایە ئێهـ ئێمە پێویستمان بە یارمەتی تۆیە'
کانگ بەپەلە وتی

.

سەنی بە پەتێک بەستیانەوە بە کورسیەکدا
تەنها 3 پیاو بوون دوای نیو کاتژمێر ئافرەتێک و پیاوێک بە ناوی جاک هاتنە ژوورەوە

' ههـ ئەبوایە زووتر بمزانیبا کاری تۆیە '
سەنی بە پێکەنینەوە

' دەمتتتت داخــــااااا '
جاک بە هاوارەوە

' کچەکەم من نەمدەویست جێت بێڵم باوکت سووربوو لەسەر ئەوەی فڕێتبدەم'
سەن هی نزیک بۆیەوە لە سەنی

'درۆزن تۆ تەنها یاریت پێ کردم
گەر باوکم وای بویستایە ئەوا پێتی ئەوت لەباری ببەی'
سەنی بە ڕقەوە قسەکانی دەکێشا بە ڕووخساری سەن هی دا

' باوکت ئەیەوێ تۆ هاوسەرگیری لەگەل کوڕەکەی سۆنگ ریم بکەی دڵنیام تۆ بە زۆر ئەدا بەو بۆیە باشترە بێیتە لای خۆم'
سەن هی بە قسەکانی هەوڵی دەدا سەنی فریو بدات

' باوکم هەرگیز هیچ شتێک بەبێ پرسی من ناکات بۆیە ئەو درۆیانە مەکە'
سەنی بە توڕەییەوە

ʟᴏᴠᴇ ᴡᴀʀɴɪɴɢ | ᴊᴜɴɢᴋᴏᴏᴋ | ✓Where stories live. Discover now