ʏᴏᴜ'ʀᴇ ᴛʜᴇ sᴏᴜʀᴄᴇ ᴏғ ᴛʜᴇ ᴘʀᴏʙʟᴇᴍs
+🌘+
.
ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی خێزانی کانگ گەیشتە بەردەم دەرگای کۆشکەکەییان و چوونە ژوورەوە
هەموو کارەکەرەکان سەریان دانەواند' بەخێر بێنەوە بەڕاستی دڵخ.. '
ئافرەتێک لەبەردەمیان وەستابوو
بەجلێکی کەمێک کراوە و بە شۆکەوە سەیریانی دەکرد'سوپاس ئێمە مێوانێکمان هەیە هانا'
سۆنگ ریم وتیسەنی لەپشت کانگ دیار نەبوو چونکە باڵای ناگاتە ئەو، خۆی لادا تا ئەو کچە ببینێ کە ساڵانێکە نەفرەت لە ناوی دەکات
' وادیارە مێوانێکمان نییە کە تازە بێت وایە؟!'
هانا بە ڕقەوە سەرنجی سەنی دا'خۆشحاڵم خاتوون کانگ هانا بەدووبارە بینینەوەت '
سەنی بەبێ ترس وتیکانگ سەیری ئەو تێڕوانینەی دایکی دەکرد بۆ ئەو کچەی خۆشی دەوێت وەک یەکەم جار کە هاتە ئەم ماڵە هەمان نیگا و هەمان قسە
'ئایشە ژوورەکەی خاتوون پیشان بدە '
کانگ فەرمانی کردسەنی لەگەل ئەو ئایشە ناوە چوونە سەرەوە
و جانتاکانیان برد، هانا بە تیژی سەیری کانگی دەکرد'مامەڵە خراپەکانت ببڕێنەوە ئەو هیچی نەکردووە'
سۆنگ ریم بە هانای هاوسەری وت'هاهاها وا دەکەم بەلێ، تەنها پێم بلێ بۆ هێناوەتە '
سەرەتا بە ساختەی قسەی کرد دواتر دەنگی بەرز کردەوەسەنی لە سەرەوە گوێی لێ بوو، ئایشە نیگەرانی بینی لە ڕووخساری ئەو میوانە نوێیە
' نیگەران مەبە خانمەکەم ئەو هەر ئاوا بێزارکەرە'
ئایشە وەک ئەوەی هەزاران جار گوێی لەو دەنگە دەنگە بوبێ' ئاساییە من ڕاهاتووم سوپاس ئەتوانی بڕۆیت'
سەنی فەرمانی کرد بڕوات'ئمم تۆ لە کچێکی باش دەچیت بۆیە ئەمەوێ ببمە هاوڕێت بێگومان گەر لات ئاسایی بێت'
ئایشە کچێکی کۆمەڵایەتی دیارە' بەڵێ من سەنی تەنها ناوم بزانی بەسە خاتوون ئایشە'
سەنی بە زەردەخەنەوە.
ئێوارە بوو
سەنی هێشتا ئامادە نییە بچێتە خوارەوە بۆ بینینی ئەو ئافرەتە توڕەیە کە ڕقی لێی دەبێتەوە
بەلام دەنگە دەنگێک دروست بوو دەنگێک کە لە شەڕ نەدەچوو دەنگی پێی کەسێک کە بەخێرای دێتە سەرەوە، لەدەرگای داو قسەی کرد
![](https://img.wattpad.com/cover/313888197-288-k559999.jpg)
YOU ARE READING
ʟᴏᴠᴇ ᴡᴀʀɴɪɴɢ | ᴊᴜɴɢᴋᴏᴏᴋ | ✓
Actionچیرۆکـــێکـ پڕ لە ئاڵــــۆزی ➰ پڕ لە خیانەت و یەکگرتن ✨ پڕ لە کەسانی ئاشقـ و کەسانی دڵشکاو 🖤 کۆتایی ئەم چیرۆکـە نامۆیە چیی دەبێت ؟! چێژی لێ ببینن ✨🦋 start | 16 | 10 | 2021 | end | 30 | 1 | 2023 |