ғɪғᴛʜ | ᴅᴀɴᴄᴇ ᴡɪᴛʜ ᴍᴇ

349 32 15
                                    

ᴏɴʟʏ ʟᴏᴠᴇ ᴄᴀɴ ʜᴜʀᴛ ʟɪᴋᴇ ᴛʜɪs

+🦋+

.

دوو پیاوی قات ڕەش لەبەر دەم سەنی
دەرکەوتن بێگومان ئەوان جیمین و سۆنگ کانگ بوون
کە دەستیان ئاراستەی سەنی کرد و نیگای بیکوژانەیەیان بۆ یەکتر دەکرد

' ئێهـ نازانم بەڕاستی شەرمەزارم قاچم بەهۆی سەمای بالێتەوە ناتوانم لەسەری بمێنمەوە ببورن با بۆ دوای بێت '
سەنی بە شەرمەزاریەوە تکای کرد

'ئاساییە خانمەکەم'
سۆنگ کانگ بە خەندە

' باشە با بۆ دواتر بێت'
جیمین دورکەوتەوە

سەنی ڕووی لە لۆنا کرد کە بە شێوەیەکی پێکەنیناوی سەیری دەکات

' چییە؟! بۆ ئاوا سەیرم ئەکەی؟ '
سەنی وتی

' درۆزنێکی چاکیت ئەزانیت؟ تۆ چەند کاتژمێرە بەپێوەی'

' ئەزانم بەڵام نەمویست یەکێک هەلبژێرم ئەوکات شەڕ دروست دەبێت '








.

.

ئەو کوڕە شێتەی جۆیۆن لەسەر شەقامەکان دەڕۆشت و پێدەکەنی هەموو خەڵکی سەیریان دەکرد ئەو بەو کۆڵانە کۆنەدا ڕۆشت کە بە مناڵی لەگەڵ باوکیدا دەهاتنە لای پیرە پیاوێک
خانویەکی بچوکی بەرچاوکەوت
ئەوە هەمان خانوو بوو

لەدەرگای داو پیرە پیاوەکە کردیەوە

' ئۆهـ کوڕەکەی جۆیۆن تۆ لێرە چی دەکەیت؟!'
پیرە پیاوەکە لەسەر کورسیەکی جوڵاو دانیشت

' هههـ بەو شێوەیەک منت ناسیووە'

' بێگومان راستە نابینام بەڵام بە دەنگت و
بە بۆنەکەت زانیم تۆیت'
پیرە پیاوەکە وتی

'ئێهـ دەمەوێت ئەوە بزانم کە من خوشکێکم هەیە؟!
ئایە بەڕاستی باوکم هاوسەری تری هەبووە؟!

'بەڵێ خێزانەکەتان زۆر ئاڵۆزە'

FLASHBACK



' ببوورە ئازیزەکەم کە ئەمەت پێ ئەڵێم '
جۆیۆن بەرامبەر ئەو ئافرەتە دووگیانە قسەی دەکرد

'داوای لێبوردن بۆ چ شتێک؟ '
ئافرەتە دووگیانەکە دەستی جۆیۆنی گرت

'ئێهـ ئەوەی ڕاستی بێت من لەگەڵ...'
جۆیۆن دوودڵ بوو لەوەی پێی بلێت یان نا

ʟᴏᴠᴇ ᴡᴀʀɴɪɴɢ | ᴊᴜɴɢᴋᴏᴏᴋ | ✓Where stories live. Discover now