༒︎ c̶h̶a̶p̶t̶e̶r̶ o̶n̶e̶ ༒︎

1.2K 106 103
                                    




لە نێو جێگاکەی پاڵ کەوتوە و ئاگاداری کاتە کە دەڕوات بەڵام ئەو هەر بە بەتاڵی سەیری پەنجەرەکە ئەکات ئێستا کاتی ئەوەیە بڕوات بۆ قوتابخانە ئەوەی سەیرە ئەو نایەوێت بڕوات چونکە ئەترسێت ئەو لە چوونی بۆ قوتابخانە ناترسێت ئەو لە چوونە دەرەوەی لە ژوورەکەی ئەترسێت بە بیر کردنەوە لەوەی ناچارە بڕواتە دەرەوە فرمێسکێک چاوەکانی جێ دێڵێت بەڵام خێرا چاوەکانی ئەسڕێت و خۆی بەهێز پیشان ئەدات لە کاتێکا تەمەنی تەنها 8 ساڵە ... هەڵەسێت لە نێو جێگاکەی

دوای خۆ ئامادە کردنی بۆ قوتابخانە ئەچێتە دەرەوە لە ژوورەکەی و بە پەیژەکان بەرەو خوارەوە ئەڕوات و ئەچێتە چێشت خانەکە و ئەڵێت

بەیانی باش

بەیانی باش؟ من چیم پێ وتی نەم وت ئەمڕۆ ناچیت بۆ قوتابخانە

باوکی کچەکە بەم شێوەیە هاواری بەسەر ئەکات وە کەسیش نازانێت هۆکاری ئەم هاوارە چییە بەڵام هەر چۆنێک بێت خۆی و دایکی لەم بەزمەی ڕۆژانەی باوکی ڕاهاتوون

نەخێر نەت وتوە

کچەکە بە ساردی و بوێری سەیری ناو چاوی ئەو پیاوە ئاڵودەی خواردنەوە و قومارەی کرد و قسەکەی کرد لە کۆتاییدا ئەو مناڵێکی گرینۆک نییە وە دەربارەی ئەو فرمێسکانەی کە لە ژوورەکەی ڕشتی تەنها بۆ خاڵی کردنەوە بوو

لاس!

دایکی کچەکەی ئاگادار کردەوە لەوەی بێدەنگ بێت کاتێک تێبینی ئەو پیاوە شێتەی کرد کە چۆن توڕەیی وای لە دەمارەکانی کردووە دەرپەڕێت

ئافرەت کچە زمان درێژەکەت ئاقڵ بکە گەرنا من خۆم ئەزانم چۆن زمانی ببڕم

وای وت کاتێک هەستا و ویستی بڕوات

بیبورە ئەو هەڵەی کرد

ئەم قسەیەی کرد بۆ پاراستنی کچەکەی لەو پیاوە نەخۆشە

دایکە! من ئەڕۆم بۆ قوتابخانە

سەرەتا وەکو ئاگادار کردنەوەیەک ناوی دایکی هێنا چونکە نەدەبوو داوای لێبوردن بکات وە دوای ئەوەش بە توڕەیی ڕستەکەی تەواو کرد ... جانتاکەی هەڵگرت و پێڵاوەکانی لە پێ کرد و چوویە دەرەوەی ماڵەکە باشتر بڵێم دۆزەخەکە

Hell Bar at 8:17

ئەو پیاوە شێتە بەم بەیانیە هاتووە بۆ باڕە عادەتیەکەی و لەسەر مێزێک دانیشتوە بەڵام کێشەیەکی هەیە ئەو لەو پیاوە ترسناکە و دەوڵەمەندەی پێشی ئەترسێت تەنانەت بە جۆرێک ترساوە جەستەی لەبەر ترس ئەلەرزێت وە شتێکی نامۆش لێرە هەیە ئەو پیاوە مناڵێکی لەگەڵە کوڕێکی هەرزەکار کە بە هیچ شێوەیەک بۆ ئێرە گونجاو نییە .. ئەم پیاوە زۆر چاوی لەسەر ئەو کوڕە مایەوە بێ ئەوەی ئاگادار بێت تا ...

ڕووحـە شـەڕانـگـێـزەڪەم گـەڕایـەوەWhere stories live. Discover now