༒︎ c̸h̸a̸p̸t̸e̸r̸ f̸i̸v̸e̸ ༒︎

482 67 100
                                    

لاس بە هێمنی سەیری ئەوانەی بەردەمی ئەکرد لە کاتێکا ئەوان بە تێنەکەیشتنەوە سەیری ئەکەن

چی بووە؟ بۆچی بەم شێوەیە سەیرم ئەکەن؟

وای وت لە کاتێکا بە پرسیارەوە سەیری ئەوانەی بەردەمی ئەکرد

ئەو کەسە کێ بوو کە لەگەڵت بوو لاس؟ تۆ ئەوت ئەناسی؟ ئایا ئازاری نەدایت؟

وتی لە کاتێکا زۆر بە هێمنی و وریای پرسیاری لە لاس ئەکرد و هەوڵی ئەدات شتێک بکات کە لاس لە پرسیارەکانی نەترسێت و هەر زوو وەڵامی بداتەوە

ئمم من هەموو شتێکم پێ نەوتویت مامە وردەکاری زۆر هەیە کە پێویستە بیزانیت و بۆت باس بکەم بەڵام ئەتوانم ئێستا پشوو بدەم و بەیانی قسە لەسەر ئەو بابەتە بکەین

وای وت لە کاتێکا بە زۆر چاوەکانی ئەکردەوە

باشە کچەکەم بەیانی قسەی لەسەر ئەکەین ئێستا تۆ بڕۆ گەرماوێک بکە و بخەوە باشە؟ .. بەڵام یەک خولەک ئەی ئەو جانتایە چی لێ بکەم کێشی زۆر دیارە شتێکی تیایە

وتی لە کاتێکا سەیری ئەو جانتایەی تەنیشت قەنەفەکەی ئەکرد و لە کۆتایشدا هەستا ویستی بیکاتەوە بەڵام

نـــەخـــێـــررر

بە هاوارەوە وتی و لە شوێنەکەی خۆی هەستایەوە کە وای کرد ئەوانەی دەور و بەری ڕابچڵەکن

بۆچی؟ کچم چی بووە تۆ باشیت؟

وای وت لە کاتێکا لە جانتاکە دوور کەوتەوە و چوویە لای لاس و ڕووخساری خستە نێوان دەستەکانیەوە و بە نیگەرانیەوە سەیری ئەکرد

من باشم تـ تەنها با بەیانی لەسەر ئەو جانتایەش قسە بکەین

وای وت لە کاتێکا بە شڵەژاوی سەیری ئەو پیاو چاکەی بەردەمی ئەکرد

باشە کچەکەم تۆ چۆنت پێ باشە ئێمە وا ئەکەین

وای وت و لە کۆتایی دا زەردەخەنەیەکی گەرمی بۆی کرد

زۆر سوپاس بۆ هەموو شتێک ئێوە کەسانی زۆر زۆر باشن ... شەوشاد من ئەچم ئەخەوم

وای وت لە کاتێکا چاوەکانی پڕ فرمێسک بوو و ویستی بڕواتە سەرەوە بەڵام

لاس ئەتوانم ئەمشەو لای تۆ بخەوم؟

ئیلیانا وتی و بە چاوێکی پشیلەیی داماوەوە سەیری لاسی ئەکرد

بەڵێ ئەتوانیت خوشکە هاروهاجەکەم

لاس چووە ژوورەکەی واتا ئەو ژوورەی کە زۆربەی شەوان باوکە سەرخۆشەکەی ئەهاتەوە ماڵەوە دایکیشی لە ترسا ئەینارد بۆ ئەوێ وە هەر بۆیە ئێرە بووەتە ژووری مانەوەی کاتی لاس

لاس جلی پێویستی لەگەڵ خۆی برد و چوویە گەرماوەکە ... بە ئارامی جل و بەرگەکانی دانا و لەبەردەم ئاوێنەکە سەیری جەستە لاواز و پڕ لە ئەشکەنجەکانی ئەکرد .. بە ئازار بوو جەستەی نا بەڵام دڵی ئازاری هەبوو .. مێشکی ئازاری هەبوو هەمیشە لەو مێشکە بچووکەیا هاواری ئەو شەوانە ئەسوڕایەوە کە تکای لە باوکی ئەکرد واز لە لێدانی خۆی و دایکی بێنێت ... فرمێسک دڵۆپ دڵۆپ لە چاوەکانی ئەهاتە خوارەوە

لە کۆتایی دا بانیۆکەی ئامادە بوو و چووە ناویەوە بیر و هۆشی لای ئەم شەوە پڕ نەهامەتیە بوو ئاخر مناڵێک چۆن ئەتوانێت لەسەر ئەوە ڕابێت کە لە پێش چاوەکانی فیشەکێک مێشکی دایکی خاڵی کردەوە

لە گەرماوەکە هاتە دەرەوە و لەو کاتەش دا ئیلیانا سەیری کرد و زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد و دەستەکانی بە مانای باوەش کردەوە لاسیش بێ یەک و دوو ڕایکردە باوەشی هاوڕێکەی و بە زەردەخەنەوە پاڵکەوتن باوەشیان کرد بە یەکتردا وە خەوتن

بەیانی هات واتا ڕۆژێکی نوێ هەوڵدانێکی نوێ کەوتنێکی نوێ سەرکەوتنێکی نوێ گریانێکی نوێ زەردەخەنەیەکی نوێ خۆشەویستیەکی نوێ ڕقێکی نوێ ئەمڕۆ لەوەیە چەندین کەس بمرن یان بکوژرێن وە لەوانەیە چەندین منداڵ لە دایک بن وە لەوانەیە ئەمڕۆ چەندین کەس ئازاد بن وە لەوانەشە ئەمڕۆ چەندین کەس بچنە زیندانەوە ... تاوان ، دەستدرێژی ، کوشتن ، دزیکردن ، ماددەی هۆشبەر ، ڕووداوی هاتووچۆ ، گرتنی کارەبا ، بەربونەوە ، بومەلەرزە ، خنکان ئەوە ئەو ژیانەیە کە هەموومان هەوڵی بۆ ئەدەین بەڵام وەک خەونێک وایە هەزار ڕێڕەوی تەسک و تاریک بە دەورمانەوەیە لە هەر ڕێڕەوێک ئەڕۆین دێینەوە هەمان شوێن

لاس دوای گۆڕینی جلەکانی بەسەر پەیژەکان دا هاتە خوارەوە لە چێشتخانەکەوە گوێی لە بەرزی دەنگی پێکەنین بوو چووە خوارەوە .......

.
.
.

.
.
.

.
.
.

.
.
.

.
.
.

.
.
.

.
.
.





10 vote + 100 comment = new part





10 vote + 100 comment = new part

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.






" خـۆمـم بـمـرێ بـۆ بـێـبـەخـتـیـم نـە ئـەو ڪوێـر بـوو نـە خـۆشـەویـسـتـی مـن ڪەم بـوو وا هـەسـتـی پـێـی نـەڪرد "

ڕووحـە شـەڕانـگـێـزەڪەم گـەڕایـەوەWhere stories live. Discover now