chapter_eight

622 76 215
                                    


ئایا هەموو شتێک ئامادەیە؟

بەڕێز جۆنگ وتی لە کاتێکا کۆتا جانتای کردە نێو ئۆتۆمبێلەکەوە ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە کۆریا جێ دێڵن ڕۆژێکی ناخۆش بەڵام ئاسودە!

بەڵێ ئازیزم هەموو شتێک تەواوە ئێستاش بابڕۆین

خاتوو جۆنگ وتی و بە زەردەخەنەیەکەوە سەیری ئەو دوو کچە بچووکەی نێو ئۆتۆمبێلەکەی کرد

بەڕاستی من زۆر بیری کۆریا ئەکەم

ئیلی بچووک وتی لە کاتێکا ئەوان بەڕێوەن بەرەو فڕۆکە خانە

هەموو شتێک بەهۆی منەوە بوو زۆر داوای لێبووردن ئەکەم بوومە بارێکی گران بۆ ئێوە

لاس وتی و چاوەکانی پڕبوون ئەویش کۆریای خۆش ئەوێت وە ئەو نایەوێت لێرە دایکی جێ بێڵێت دایکی تەنها ئەبێت لەم شوێنە خنکێنەرە!

ئەوە چ جۆرە قسەیەکە جوانکیلەکەم دەی واز لەوانە بێنە و خۆت دڵگران مەکە چێژ لە دوا ساتەکانت وەرگرە لە کۆریا

خاتوو جۆنگی میهرەبان قسەکانی ئاڕاستەی لاسی بچووک کرد

.....................................................

باوکە بەڕای تۆ ئەمە کاتێکی زۆری نەخایاند؟ من زۆر بێ ئومێدم لەم پاسەوانە بێ کەڵکانە!!

جۆنگکووک وتی لە کاتێکا بۆ جارێکی تریش کاتێک بەرەو ژووراکەی باوکی چوو تەرمی پاسەوانێکیان هێنایە دەرەوە

بەڵێ شێرەکەم منیش زۆر بێزار بووم

بەڕێز جیۆن وتی لە کاتێکا دەستەکانی بە نێو قژیا هێنا لە توڕەییا

جۆنگکووک سەیرێکی باوکی کرد و ڕووی کردە پەنجەرە گەورەکە و لە دڵی خۆیەوە وتی

" من نازانم تۆ ئێستا لە کوێیت بەڵام هیوادارم سەلامەت بیت هەمیشە "

دووباره سەیری باوکی کردەوە و زەردەخەنەیەکی لاری نهێنی کرد هەر کە بینی خەریکە لە توڕەییا خۆی ئەخواتەوە و چووە دەرەوە لە ژوورەکە

......................................................

دەی منداڵینە ئێوە کەمێک پشوو بدەن هەر کە گەیشتین ئاگادارتان ئەکەمەوە

خاتوو جۆنگ بە مناڵەکانی وت هەر کە چوونە نێو فڕۆکەکەوە و لە شوێنی خۆیان دانیشتن

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Feb 02, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

ڕووحـە شـەڕانـگـێـزەڪەم گـەڕایـەوەWhere stories live. Discover now