༒︎ c͎h͎a͎p͎t͎e͎r͎ t͎h͎r͎e͎e͎ ༒︎

513 75 200
                                    




مەبەستت چییە لەوەی خوارەوە مەترسیدارە؟ تۆ کێیت؟ ئەوان کێن؟ بۆچی من ئەبەن و ئازارم ئەدەن؟

وای وت لە کاتێکا گەرووی پڕ لە گریان بوو جەستەشی وەکو چۆلەکەیەک کە کرابێتە ناو ئاوی ساردەوە و دەرهێنرابێت ئەلەرزی

تکایە بوەستە و بێدەنگ بە گەر تۆ هێندە قسە بکەیت ئەوان دێن بۆ ئێرە

جۆنکوک خەریک بوو سەرکەوتوو ئەبوو لە ئارام کردنەوەی ئەو کچە بەڵام بەداخەوە دووبارە دەنگی هاوار هات .. باوکی جۆنکوک بوو کە هاواری ئەکرد و وتی " چاوەڕێی چی ئەکەیت بیکوژە پیاوی ترسنۆک " لە دوای ئەو قسەیە لاس خێرا ڕایکرد و پاڵێکی بە جۆنکوکەوە نا و چوویە دەرەوە بەڵام لای پەیژەکان وەستا کاتێک بینی باوکی چەکی لەسەر دایکی ڕاگرتووە پیاوێکیش لەوێ وەستاوە و هاوار ئەکات کە دایکی بکوژێت ویستی بەسەر پەیژەکان بڕواتە خوارەوە بەڵام یەکێک لە دواوە ئەوی گرت زانی کە ئەو کەسە جۆنکوکە

پێم وتی کە ئەوێ مەترسی دارە

وتی لە کاتێکا بە هەردوو دەستی کەمەری لاسی گرتووە

وازم لێ بێنە جۆنکوک تکایە دایکم پێویستی بە منە گەر ئەو بکوژن هەرگیز لە تۆ خۆش نابم بۆیە ڕێگەم بدە بڕۆم

ئەوەی وت بە هێواشی ئەو نایەوێت هاوار بکات ئەیەوێت بە بێ ئاگایی ئەوانی تر چەکەکە لە باوکی وەرگرێت

نەخێر هەرگیز منداڵ ئەوان تۆش لەگەڵ دایکت ئەنێژن تۆ بۆ تێ ...

جۆنکوک قسەکەی تەواو نەکرد کاتێک دەنگی فیشەک ماڵەکەی گرتەوە! خوێنی دایکی لاس هەموو شوێنێکی گرت بووەوە ... لاس لەو کاتەدا ویستی هاوار بکات بەڵام جۆنکوک دەمی گرت و ڕایکێشایە ژوورەوە .. لاس یەخەی جۆنکوکی گرت

هەمووی بەهۆی بێ غیرەتی و ترسنۆکی تۆوە بوو لاچۆ لەبەر دەمم ئەچم بۆلای دایکم

لاس یەخەی جۆنکوکی بەردا و ویستی بڕوات بەڵام وەستا کاتێک جۆنکوک قسەی کرد

بڕۆ دەی .. نەفام ئەچیت چی ئەکەیت؟ لەسەر تەرمی دایکت دائەنیشی و ئەگریت وە ئەو دڕندانەش بە زۆر پەلەکێشت ئەکەن بۆ ناو ئۆتۆمبێلەکە و ئەتبەن ئەو کات کێ تۆڵەی دایکت ئەکاتەوە؟

ئەمانەی وت بۆ ئەوەی لاس بوەستێنێت لە ڕۆیشتن بەڵێ تۆڵە! ئەوە وشەیەکە هێز و ڕق ئەخاتە دڵی یەک بە یەکمانەوە

ئەوان منیان بۆ چییە جۆنکوک؟

وتی و لەوە زیاتر بەرگەی نەگرت دڵۆپێک فرمێسک ڕووباری چاوەکانی جێ هێشت

باوکت ئەمڕۆ لە بەرامبەر باوکم دۆڕا وە هیچ پارەیەکیشی پێ نەبوو بۆیە تۆی دا بە باوکم لە بری پارەکە

ئەوانەی وت بێ ئەوەی سەیری چاوی ئەو کچەی بەرامبەری بکات چونکە ئەو لە بری باوکی لاس شەرمەزارە بەم کارە قێزەونە

من چۆن لێرە ڕزگارم ئەبێت؟

وای وت و سەیری چاوی جۆنکوکی کرد جۆنکوکیش زەردەخەنەیەکی سەرکەوتنی کرد و وتی

من تۆ لێرە ئەبەمە دەرەوە وە ... هیچ لێی گەڕێ

وای وت و ویستی بڕوات بەڵام لاس قۆڵی گرت و وەستاندی

وە چی جیۆن جۆنکوک؟

دووبارە سەیری چاوی جۆنکوکی کرد

وە هیوادارم ڕۆژێک لە ڕۆژان یەکتری ببینینەوە

ئەویش سەیری چاوی لاسی کرد و ڕۆیشت لاس لای پەیژەکە وەستا و جۆنکوکیش چووە خوارەوە هەر چۆنێک بێت سویچی ئۆتۆمبێلەکەی هێنا و شاردیەوە و بە دەنگی بەرز وتی

باوکە کچەکە لەوێیە

دەستی بۆ پەنجەرەکە درێژ کرد بەڵام کەسی لێ نەبوو

نەفرەت ڕایکردووە

باوکی جۆنکوک وتی و هەمووان ڕایان کردە دەرەوە لەو کاتەدا لاس هاتە خوارەوە و لەگەڵ جۆنکوک چوونە دەرەوەی ماڵەکە

ئەو سویچەت بۆ چییە؟

وتی لە کاتێکا بە تێنەگەیشتنەوە سەیری جۆنکوکی کرد جۆنکوکیش سویچەکەی کردەوە بۆ کردنەوەی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان و دەرگاکەی کردەوە و جانتایەکی دەرهێنا

ئەو پارەیە لەگەڵ خۆت ببە وە ناوتم پێ بڵێ

.
.
.

.
.
.

.
.
.

.
.
.

.
.
.

.
.
.

.
.
.

20 vote + 20 comment = new part



20 vote + 20 comment = new part

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.




ئـەمـشـەو هـەمـوو سـەرنـجـەڪانـم لـەسـەرە وائـەزانـن مـەسـتـم ئـێ خـۆ ڕاسـتـیـش ئـەڪەن ڪێ هـەیـە سـەیـری ئـەو چـاوانـە بـڪات و مـەسـت نـەبـێـت 🤭💔

ڕووحـە شـەڕانـگـێـزەڪەم گـەڕایـەوەWhere stories live. Discover now