༒︎ c̺͆h̺͆a̺͆p̺͆t̺͆e̺͆r̺͆ f̺͆o̺͆u̺͆r̺͆ ༒︎

498 71 100
                                    

لاس! من ناوم لاسە جۆنکوک وە ئەوە بگەڕێنەوە چونکە من وەری ناگرم

وای وت لە کاتێکا سەیری چاوی جۆنکوکی ئەکرد وە پاڵێکی بە دەستی جۆنکوکەوە نا کە جانتاکەی ڕاگرت بوو

ئۆو لاس خۆشحاڵ بووم .. نەخێر ئەوە وەرگرە بۆ خۆت بژی تۆ پێویستت پێی ئەبێت لەم وڵاتە بڕۆ گەر نا بتدۆزنەوە زۆر خراپ ئەبێت

وای وت و زۆر بە وریایی ئاگاداری ئەکردەوە

زۆر سوپاس کوکی

وای وت زۆر بە کیوتی جانتاکەی وەرگرت باوەشی لە جۆنکوک دا

خوات لەگەڵ لاس

وای وت کاتێک باوەشەکەی لەگەڵ گۆڕیەوە .. دوای کۆتایی هاتنی باوەشەکە گوێیان لە دەنگی باوکی جۆنکوک و پیاوەکانی بوو کە خەریک بوو نزیک ئەبوونەوە هەر بۆیە لاس ڕایکرد!

لە دەرگای ماڵەکە نزیک بوویەوە و دوودڵ بوو لە لە دەرگا دان چەند جارێک دەستی بەرز کردەوە بەڵام دایگرتەوە .. تا لە کۆتاییا هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و پەنجەی بە زەنگەکەوە نا .. خەریک بوو ئەبوو بە خولەکێک و کچەکە بێ هیوا ئەبوو دەی ئێستا نزیکەی کاتژمێر 2:00 ی شەوە .. ویستی بڕوات بەڵام دەرگاکە کرایەوە پیاوێکی پیشان دا کە چەکێکی لە دەستە و جلی خەوی لە بەردایە هەر کە ئەو کچە بچووکەی بەردەمی بینی شۆک بوو بەڵام هەناسەیەکی ئاسودەیی هەڵمژی و چەکەکەی داگرت


باوکە ئایا ئەوتان دۆزیەوە؟

وای وت لە کاتێکا بە زۆر خۆی گرت بوو پێنەکەنێت کچێکی هەشت ساڵان چەندین پیاوی گەورە و گرانی کردووە بە یاری

نەخێر کوڕم ئەی چی دەربارەی تۆ؟

وای وت کاتێک هەردوو دەستی لەسەر کەمەری دانابوو لە هیلاکیا بە قورسی هەناسەی هەڵەمژی

منیش ئەولاوە هەمووی گەڕام لێی نەبوو

وای وت و دەستی بۆ ئەولایە درێژ کرد کە لاسی پیا ڕۆشت

با بگەڕێینەوە ماڵەوە بەیانی بە دوای ئەگەڕێین .. وە ئەو تەرمەی ژوورەوەش فڕێ بدەنە شوێنێکی چۆڵ و ماڵەکە خاوێن بکەنەوە .. ئەو ترسنۆکەش لەگەڵ خۆمان ئەبەین .. گەر کچەکەت نەدۆزینەوە ئەوە تۆ ئەکەم بە خواردنی سەگە برسیەکانم

قسەکانی سەرەتای بە جۆنکوک وت و قسەکانی دووەم سێیەمیش بە پاسەوانەکان وە ئەوەی کۆتایش پێشکەش بوو بە باوکی لاس


ئەزانیت زۆرم بیر ئەکردی

ئەو کچە بچووکە وتی کە هاو تەمەن بوو لەگەڵ لاس دا

ڕووحـە شـەڕانـگـێـزەڪەم گـەڕایـەوەWhere stories live. Discover now