༒︎ c̥ͦh̥ͦḁͦp̥ͦt̥ͦe̥ͦr̥ͦ s̥ͦi̥ͦx̥ͦ ༒︎

409 61 200
                                    





بینی ئەو خێزانە جوانە پێکەوە لەسەر یەک خوان دانیشتوون و پێئەکەنن ئەو بۆ ساتێک بیری کردەوە چی ئەبوو گەر ئەویش ڕۆژێک لە ڕۆژان لەگەڵ دایکی بەو شێوە دڵخۆش بوان گەر ڕێگەیان پێ درابوایە بەو شیوەیە دڵخۆش بن ئەو هەرگیز باسی باوکی ناکات چونکە ئەو بیر لەوە ناکاتەوە کە باوکی بەو جۆرە نەبوایە کە ئێستا هەیە پیاوێکی پیس و چەپەڵ ...

لە مێزی نان خواردنەکە نزیک بوویەوە و وای کرد هەموو چاوەکان بچنە سەری و بە گەرمی زەردەخەنەی پێشکەش بکەن ...

دەی وەرە دانیشە کچە جوانەکەم

دایکە میهرەبانەکە ئەوەی وت و دەستی بە قژە خاوەکەی لاس دا ئەهێنا ...

بە دڵنیاییەوە لاسیش بێ فەرمانی ئەوی نەکرد و لەسەر مێزی نان خواردنەکە دانیشت ...

کچەکەم ئەتەوێت دوای نان خواردن قسە لەسەر ڕووداوەکە بکەین یان هێشتا ئامادە نیت؟

باوکی ئیلینا ئەوەی وت و بە نیگەرانی سەیری کچە بچووکە 8 ساڵانەکەی بەردەمی ئەکرد ...

ئەوان هەردووکیان خەمبارن چونکە ئەزانن ئەوەی بەسەر ئەو مناڵەدا هاتووە بەرگە گرتنی زۆر قورسە ...

ئەوان دایک و باوکن و کچێکیان لە هەمان تەمەندا هەیە وە تەنانەت گەر سەیری ژێر چاوەکانیان بکەیت ئەزانیت کە ئەمشەو خەو نەچووەتە چاوەکانیان ...

من ئامادەم مامە جۆنگ با ئێستا قسەی لەسەر بکەین

ئەوەی وت و زەردەخەنەیەکی بە زۆری پێشکەش کرد ...

lass pov

من قسە لەگەڵ مامە جۆنگ ئەکەم و هەموو شتێکی بۆ باس ئەکەم چونکە متمانەم پێیەتی و وە ئەزانم کە ئەو هەموو شتێکم بۆ چارەسەر ئەکات لە ڕاستیدا هەرگیز بڕوام بە یاسا نەئەبوو کە بتوانن ئەو پیاوە باوکی جونکوک بگرن واتا جۆنکوک جانتایەک پارەی پێدام بێ ئەوەی بمناسێت کەواتە گەر وابێت ئەو دەوڵەمەندە ...

هەر چییەک بێت مامە جۆنگیش لە یاسایە ئەو لێکۆڵەرە هەر بۆیە من ئەزانم کە ئەو ئەتوانێت باوکی جۆنکوک دەست گیر بکات ...

ئێمە چووینە ژووری دانیشتنەکە و لەسەر قەنەفەکە دانیشتین ...

بوەستن یەک خولەک ئێستا ئەگەڕێمەوە

چوومە سەرەوە و جانتا پارەکەم هێنا و گەڕامەوە لە شوێنەکەی خۆم دانیشتم و جانتاکەم لەسەر مێزەکەی بەردەمم دانا و ڕوویم لەوان کرد و کردمەوە ...

شۆک بوون لە ڕوخساریان دیار بوو چاوەکانیان جارێک لەسەر من بوو جارێکیش لەسەر لەسەر جانتا پارەکە ...

لـ لاس کچەکەم ئەو هەموو پارەیەت لە کوێ بوو؟

بەڕێز جۆنگ وتی و بە شۆکەوە سەیری لاسی ئەکرد و دەستیشی بۆ جانتاکە درێژ کرد بوو ...

هەموو شتەکان لەو کاتەوە دەستی پێ کرد کە من لە ژوورەکەی خۆم بووم .....

خەریکی باس کردنی شتەکان بووم وە بەرەو کۆتایی ئەچووم تا مامە جۆنگ پرسیارێکی کرد ...

ناوی ئەو کوڕە چی بوو کە یارمەتی تۆی دا؟

بە شۆکێکی هێمنەوە ئەو پرسیارەی کرد لە کاتێکا بیر ئەکاتەوە کە ئەوەی ئەو مناڵە بەسەری هاتووە بەسەر هەر کەسێکی تر هاتبا ئەبوو ئێستا لە شێتخانە بایە

جۆنکوک .. جیۆن جۆنکوک

زۆر بە ئاسایی ئەو قسەیەم کرد بەڵام ...

چییی؟

پورە جۆنگ و مامە جۆنگ هەردووکیان بەیەکەوە هاواریان کرد ...

چ چی ڕووی داوە بۆچی هاوارتان کرد؟

ئیلینا پرسی لە کاتێکا هەردوو قاچی کردبوویە سەر قەنەفەکە وە ئەمەش لە کاتێکا ڕووی دا کە لەگەڵ هاوارەکە ڕاچڵەکی

لـ لاس تـ تۆ مەبەستت ئـ ئەم پیاوەیە؟

مامە جۆنگ لێی پرسیم لە کاتێکا وێنەیەکی پیشان دام هەر کە سەیری وێنەکەم کرد یەکسەر موچڕکەیەک بە بڕبڕەی پشتما هات ئەوە خۆیەتی بەڵێ ئەوە هەمان کەسە جیۆن ئەو هاواری ئەکرد و بە باوکمی وت کە دایکم بکوژێت ئەو تاوانباری سەرەکیە لە پێش باوکمەوە ئەو تاوانبارە بەڵام لەوانەیە هۆکارێکی هەبووبێت ...





.
.
.





.
.
.





.
.
.





Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.





بـمـبـورە زۆر بـێ ئـەمـەڪ بـووم تـەنـهـا لـە ڪاتـی خـەم سـەرم لـێ ئـەدایـت لـە ڪاتـێـڪا تـۆ وەڪ شـەپـۆلـێـڪ هـەمـوو خـەمـەڪانـی مـنـت ئـەبـرد

ڕووحـە شـەڕانـگـێـزەڪەم گـەڕایـەوەWhere stories live. Discover now