༒︎ ርዘልየፕቿዪ ፕሠዐ ༒︎

510 87 201
                                    




بوەستە .. من لە بری پارە شتێکی ترت پێشکەش ئەکەم

وای وت لە کاتێکا زۆر ئاسودە بوو وەکو ئەوەی لەسەر مەرگ گەڕابێتەوە

چ شتێکم پێشکەش ئەکەیت؟

وای وت بە تێنەگەیشتن و هێشتاش کەمێک توڕەیی مابوو

کـ کچەکەم من ئەوت پێ ئەدەم لە بری پارەکە

وای وت لە کاتێکا سەیری ناو چاوی ئەو پیاوە توڕەیەی بەردەم پارەکە

همم کچەکەت تەمەنی چەنە؟

وای وت لە کاتێکا دووبارە زەردەخەنە ناشرینەکەی لێوەکانی گرتەوە

ئەو تەمەنی 8 ساڵە

وای وت و سەیری ئەو پیاوەی بەردەمی ئەکرد کە دیار بوو خەریکی بیر کردنەوە بوو

تەمەنی بچووکە بۆ ئەوەی بفرۆشرێت یان لە باڕەکان بەکار بهێنرێت بەڵام ...

لە دوای وتنی بەڵام سەیری جۆنکوکی کوڕی کرد کە جۆنکوک یەکسەر زانی مەبەستی چییە و سەری بە مانای نەخێر جوڵاند

بۆ کوڕەکەم باش ئەبێت هههـ

ئەمەی وت و پڕ بە باڕەکە پێ ئەکەنی وە ئەمەش وای لەو پیاوەی بەردەمی کرد کە دڵنیا بێت ئەو پیاوە لە خۆی نەخۆش ترە

کەواتە من ئەمشەو کچەکەم ئەهێنم بۆ ئێرە

وای وت و ویستی بڕوات

بوەستە ... من و پاسەوانەکانم لەگەڵ تۆ دێین لە کۆتاییدا چۆن بزانم کە تۆ ڕا ناکەیت؟ وە پێویست بە شەو ناکات ئێستا ئەچین و ئەیهێنین

ئەمەی وت و هەستایەوە جۆنکوکیش بە دوایا هەستایەوە هەر چۆنێک بێت ئەو ڕاهاتووە

بەڵام من پێویستە سەرەتا لەگەڵ دایکی قسە بکەم

ئەمەی وت و دووبارە ویستی بڕوات

چی گەر دایکی ڕازی نەبوو ئەوکات نایهێنیت هاا؟ چییە پیاو ئەتەوێت شێتم بکەیت؟

هەموو ئەمانەی بە هاوارەوه وت و لەگەڵ کردنی دووەم پرسیاری یەخەی ئەو بەناو پیاوەی بەردەمی گرت

بـ ببورە .. داوای لێ بووردن ئەکەم جارێکی تر هەڵەیەکی لەم شێوەیە دووبارە ناکەمەوە ... فەرموو با بڕۆین

ڕووحـە شـەڕانـگـێـزەڪەم گـەڕایـەوەWhere stories live. Discover now