5 | مۆبایلەکە سەلامەتە

924 154 24
                                    




Phone fine ~





ئـێـلا زۆر پەستە لە مامۆستاکەی جیمین، ئەویش لەوێ وەستاوە و زەردەخەنەی بۆ دەکات. توڕەیی چاوەکانی بوەتە هۆی سووربونەوەی ڕومەتەکانی 

ئـێـلا بە گاڵتەجاڕیەوە قۆڵەکانی بڕیەوە لە ئاستی سینگی
"بەڕاستی پێموانییە ئەوە گونجاو بێت بەڕێز ".


جیمین سەری بردە دواوە و پێکەنی ئەمەش وا دەکات قژی سەرنج ڕاکێشتر بێت و بەر دەموچاوی بکەوێت.

ئـێـلا دەیەوێ دەستی لێ بدا.

ئـێـلا لە مێشکی خۆیدا دەیوت
' نەخێر ئـێـل نەخێر فریو مەخۆ '

" وەرە با ئاسانکاری بکەین. لە دەرەوەی قوتابخانە زۆر یەکتر دەبینین نامەوێت بەردەوام بە خاتوو کیم بانگت بکەم." جیمین وتی



ئـێـلا ویستی باسەکە بگۆڕێت
"پێموایە شتێکم لای تۆیە ".

جیمین بە نیگایەکی سەرسوڕهێنەرەوە وتی
" من !؟ "

ئـێـلا چاوەکانی وەرگێڕا و دەستی بردە پێشەوە وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی مۆبایلەکەی وەربگرێتەوە.

جیمین گاڵتەی کرد و دەستی خستە نێو گیرفانیەوە و مۆبایلەکەی دەرکرد " ئای ئەمە "

ئـێـلا هەوڵیدا مۆبایلەژەی بگرێت بەڵام جیمەین بەپەلە گەڕاندییەوە و خستییە گیرفانی پشتەوەی پانتۆڵەکەیەوە.

" نەخێت ئیتر !"
هاواری کرد بەسەریدا.

جیمین بە نەرمی پێکەنی.
"تۆ کەمێک بێئەدەبیت، ئـێـلا بۆیە پێموایە ئەوە لەگەڵ خۆمدا دەهێڵمەوە."

' بۆ وا دەکات؟! '
ئـێـلا لە مێشکی خۆیدا گووتی

  جارێکی تر بە توڕەییەوە دەستی درێژ کرد
"من هاتوومەتە ئێرە بۆ ئەوەی موبایلەکەم ببەم بۆیە پێمی بدە ".


جیمین بۆ ساتێک بیری کردەوە. 
" نەخێر."

" چی !؟ "
ئـێـلا فێری هاوارکردن بووە

|| فـێـری بـکـە ||🔚Where stories live. Discover now