کۆمێنت لە نێوان دێڕەکان جێبهێڵە سویتی ~.~ئـێـلا بە زەحمەت لەو شتانەی بەردەمی تێدەگات
جـیمین ڕەنگی پەڕیوە و گۆڕاوە.لە سەرمادا دەلەرزی، بەڵام ئـێـلا هەستی بە ئارەقەی دەکرد لەسەر ڕووخساری.
هەر بۆیە دوێنێ هەستی بە لاوازی دەکرد.
ئـێـلا پێی وایە بەهۆی کارکردنی زۆرەوەیە، یان ئەو وروژاندنەی کە دواجار جیمین لەگەڵ ئەو کردی
بەڵام هێشتا پێی وایە ئەمە مەحاڵە و بەهۆی شتێکی ترەوەیە خۆشی تێناگات و نازانێت چی لە جیمین بکات
جیمین هەموو جەستەی ئازاری هەبوو
هەستی بەوە دەکرد خەریکە ڕووخساری دەسوتێتبەزەحمەت دەیتوانی چاوەکانی بکاتەوە تا کەسایەتییەکی ئاشنا ببینێت کە لە نزیکی دانیشتووە
ئـێـلا
ئەو نیگەرانە و بە ڕوونی ئەمە لە نیگاکانیا دەخوێندرێتەوە بەهۆی گرژی نێوان برۆکانی و لێو گەشاوەکەی
جیمین تەنها دەیەوێت بە پەنجە گەورەکەی ئەو هێڵە نیگەرانیانەی سەر لێوی بۆ نەرم بکاتەوە، بەڵام بەڕاستی ناتوانێت قۆڵی ئەوەندە بەرز بکاتەوە.
بەڵکو بە هێمنییەوە پاڵکەوتووە و هەوڵدەدات نەڕشێتەوە. هەستی بە جووڵەی ئـێـلا کرد کاتێک هەستا و ژوورەکەی بەجێهێشت
چەند ساتێک دواتر گەڕایەوە و بە نەرمی دەرگاکەی لە پشتیەوە داخست و لە تەنیشتیەوە دانیشت
بە نەرمی پەڕۆیەکی خستە سەر ناوچەوانی جیمین
ئێلا :
مەجوڵێنازانێت چی وا لە جیمین دەکات هەست بە باشتربوون بکات، سەرما لە دژی پێستە سووتاوەکەی، یان خۆی گەرمی پێ ببەخشێ کە هەموو ئەندامەکانی لەشی بەوە خاودەبنەوە
جیمین :
هەست بە نامۆیی دەکەم.بە چرپەوە وتی
ئێلا :
دەزانم
بەمزووانە باشتر دەبیت
جیمین باسی ئەو تایە ناکات کە جەستەی ماندوو دەکات یان ئەو سەرئێشەیەی کە خەریکە مێشکی دەتەقێنێباسی جۆرێکی جیاواز لە نەخۆشی دەکات، نەخۆشییەک کە دەستی کردووە بە خۆخزاندنە ناو دڵ و ڕۆحی و دەست بەسەر هەموو شتێکدا دەگرێت.
YOU ARE READING
|| فـێـری بـکـە ||🔚
Romance" گرنگی بە یاساکان نادەم من نەفرتیانە تۆم دەوێت ئێلا کیم " پارک جیمین / خوێنەر مامۆستای دوواناوەندی