4 | ماددەی بلاکمەیڵ

1K 174 160
                                    



Blackmail material ~




تێبینی / ببورن هاوڕێیان بەتەواوەتی نەمزانی مانای blackmail material چییە بەڵام مەبەستی کردەوەی هەوڵدانە بۆ بەدەستهێنانی پارە بە ترساندن، وەک هەڕەشەکردن بۆ ئاشکراکردنی زانیاری کەسە بێناوبانگەکان.







کاتێک ئـێـلا گەڕایەوە بۆ ماڵەوە خۆی فڕێ دایە سەر جێگاکەی و سەری نقوم کرد لە نێو سەرینەکەیدا، پڕ بە سییەکانی هاواری کرد. هەستێکی خراپی هەیە کە توڕەییەکەی بەسەر  سەرینە خۆشەویستەکەی دەرکرد، بەڵام هیچ ڕێگایەکی تر نییە بۆ ئەوەی خۆی هێمن بکاتەوە


دایکی چاوێک لە دەرگاکە دەکات بۆ ئەوەی بزانێت حاڵی کچەکەی چۆنە، بەڵام ئـێـلا بە سادەیی دەستی دەجوڵێنیت بەبێ ئەوەی دەموچاوی بەرز بکاتەوە.


هیوادارە بە هەڵە خۆی نەخنکێنێت

چۆن کەسێک لە هەمان کاتدا سەرنجڕاکێش و بێزارکەر دەبێت !؟ وات لێدەکات حەز بکەیت هێرش بکەیتە سەر لێوە پڕەکانی لە هەمان کاتدا حەزەکەی بیخنکێنیت. ئەو ڕوومەتە نەرمانەی،... هەموو شتێکی.

پـارک جـیـمـیـن !!


هەموو شتێک لەبارەی ئەوەوە هێندە سەرنجڕاکێشە تەنها کاتێک نەبێت کە دەمی دەکاتەوە.
( واتە کە دەمی کردەوە تا قسەبکات هەموو شتێک تێکدەدات )

ئەمەش ئەو کاتەیە کە پلانەکانی کوشتن و خنکاندن دێنە گۆڕەپانەکەوە.

ئەوە ئەو کاتەیە کە دەیەوێت بیکوژێت.


ئـێـلا بەردەوام لە سەر بێدەکەی پاڵەکەوت و سەری نوقمی سەرینەکە دەکرد، بیری لەوە دەکەردەە کە پێویستە چی بکات. ڕەنگە بتوانیت داوای گواستنەوەی پۆلەکەی بکات. ڕەنگە پێویست بێت قوتابخانەکە بگۆڕێت.



ڕەنگە پێویست بێت داوا لە تایهیۆنگ بکات کە وای لێبکات وازبهێنێت. ناچار بوو شتێکی گەمژانە بکات، بە تایبەت ئەگەر هاوڕێی براکەی بێت. هێندە بە قوڵی سەیری دەکات هەموو خولەکێک چاوڕێیە شتێک بکات لە پۆلەکەی


هیچ دەربازبوونێک نییە لەو پیاوە.

جارێکی تر دەرگای ژوورەکەی کرایەوە و دایکی ڕۆیشتە ژوورەوە، بە دوودڵی تەلەفۆنەکەی بۆ ئـێـلا برد

پێی وت "ئەوە هی تۆیە."
پاشان ڕۆیشتە دەرەوە لە ژوورەکەی


" سڵاو " بە ماندوێتییەوە وەڵامی دایەوە. لە ماوەی دوو کاتژمێری ڕابردوودا لەگەڵ جیمین لە یەک ژووردا بووە، بۆیە هەستەکانی بە تەواوی تێکەڵ بووە.


|| فـێـری بـکـە ||🔚Where stories live. Discover now