Beautiful brother 👦" ئـێـلا پێویستە قسەت لەگەڵ بکەین! دەتوانیت
بێیتە هۆڵەکە !؟ "" نەفرەت کاتژمێر چەندە !؟ "
ئـێـلا بە خەواڵویی وتیکاتێک سەیری کاتژمێرەکەی دەکات بە بێدەنگی دەست دەکات بە گریان کاتژمێر ٨:٣٠ی بەیانییە. بە گشتی لە ڕۆژی شەممەدا تا کاتژمێر ١١:٠٠ دەخەوێت.
بەڵام دیارە ئەمڕۆ نا.
"ئـێـلا !!"
هاوارە ناسروشتیەکانی دایکی جارێکی تر لە مێشکیدا دەنگ دەداتەوە. چۆن دەوێرێت لە خەو بەنرخەکەی دەری بکات !؟ ئەوە تاکە شتێکە کە لەم ژیانەدا بۆی دەژیێت.
بە بێزای هەڵسا تەنانەت سەیری ئاوێنەشی نەکرد پێش ئەوەی بچێتە لایان
کە گەیشت دایک و باوکی لەسەر کورسییەکانیان دانیشتبوون و ڕوویان لە براگەورەکەیەتی کە لەوێ دانیشتووە.
کاتێک چوویە ژوورەوە براکەی وتی"ئـێـلا- چی بەسەر قژتدا هاتووە !؟ ئایا لە کاتی خەوتندا گورگێک هێرشی کردە سەرت !؟"
ئـێـلا قسەکانی پشتگوێ خست
هەر بە لایدا تێپەڕێ شەقێکی سووکی لێدا
پاشان دانیشت لەسەر قەنەفەکە" چی ڕوویداوە !؟"
ئـێـلا بە نەهامەتی ناڵەی کردپاشان سەرنجی جل و بەرگی دایک و باوکی دا. دایکی جلی ڕەنگ گەشاوەی لەبەردایە لەگەڵ یەکێک لەو کڵاوە زەبەلاحانەی کە لە پەڕۆی فلۆپیدا دروستکراوە، باوکیشی کراسێکی چاپکراوی هاوایی لەبەردایە.
" ئایا پلانتان هەیە بچنە شوێنێک !؟ "
ئـێـلا دەستی کرد بە پێشبینییەکانیدایکی بە داوای لێبوردنەوە دەست پێدەکات "هەنگوینەکەم
زۆر داوای لێبوردن دەکەم کە لەبیرمان چوو پێت بڵێین."باوکیشی قسەکانی ئەوی دووپاتکردەوە
" ئێمە زۆر سەرقاڵ بووین گیانەکەم."
YOU ARE READING
|| فـێـری بـکـە ||🔚
Romance" گرنگی بە یاساکان نادەم من نەفرتیانە تۆم دەوێت ئێلا کیم " پارک جیمین / خوێنەر مامۆستای دوواناوەندی