بە هیوای چێژ بینین ~ئـێـلا توانیوێتی ئەوەندە خواردن لێنێنیت کە بتوانیت خۆراک بە میللەتێکی تەواو بدات بۆنەکەی هەموو ماڵەکەی پڕ کردوە.
" هیوادارم ئەمە بەس بێت بۆ تایهیۆنگ و سوپاکەی ئۆهـ' هاوژوورەکانی."ئەگەر ئەوان وەک تایهیۆنگ بن ئەمانە کەمیشن
لەناکاو لە دەرگا درا گوێی لە دەنگی براکەی بوو بانگی دەکرد " ئـێـلـی وەرە ئەو دەرگایە بکەرەوە " ئەو بە دەنگی بەرز پێدەکەنی
ئـێـلا ئاهێکی هەڵکێشا، بە ماڵەکەدا سوڕایەوە و دەرگاکەی کردەوە. چوونکە وەک لافاوێک لە دەرگا دەدەن
تایهیۆنگ بە توندی ئـێـلای لە باوش گرت " ئـێـلا خوشکەکەم چۆنی !؟ " پێش ئەوەی ئـێـلا بتوانێ وەڵام بداتەوە تایهیۆنگ ئاماژەی بە کوڕەکان کرد بچنە ژوورەوە
بێ ئەوەی سەیری ئـێـلا بکەن چوونە ژوورەوە
ئایا بەبێ ئەوەی چاویان پێت بکەوێت چوونەتە ناو ماڵەکەیەوە؟ ها. ئەخلاق چی بەسەر هات؟
" دایکم و باوکم لە کوێن؟ " تایهیۆنگ لە چێشتخانەوە هاواری کرد. ئـێـلاش ڕۆیشت بۆ چێشت خانەکە. سەریری خواردنەکانی دەکرد کە بەبەرچاوییەوە خەریکە نامێنێت
"لە دەرەوەی وڵات !؟ کێ دەزانێت" ئـێـلا بە بێباکی وەڵامی دایەوە." ئایا بڕیارە ئەو کوڕە هەڕەمەکیانە بناسێنیت کە خەریکە هەموو خواردنەکانم دەخۆن؟"
تایهیۆنگ سەری سوڕماو لە گەمژەیی خۆی. شەقێکی لە ناوچەوانی دا.
"ئۆه بەڵێ! هاوڕێیان، ئەمە ئـێـلایە. ئـێـلا ئەمە جین هیۆنگە، یونگی هیۆنگ، هۆسۆک هیۆنگ، نامجوون هیۆنگ، جیمینی و جونگکوکیی."
" واو، بۆچی ئەوەندە زۆرن !؟ ببورە، دەتوانیت کەمێک خاوتر ئەوە بکەیت؟ " ئـێـلا بە زەردەخەنەیەکی شەرمنییەوە داوای کرد خاوتر پێی بناسێنێت
YOU ARE READING
|| فـێـری بـکـە ||🔚
Romansa" گرنگی بە یاساکان نادەم من نەفرتیانە تۆم دەوێت ئێلا کیم " پارک جیمین / خوێنەر مامۆستای دوواناوەندی