ئازار

271 50 7
                                    

Please don't forget vote and comment💜👇🏻

ئازار وێرانی ڕوخان بێهیوای

ئەمانە ئەو شتانەن کە من ئێستا هەستی پێدەکەم


فرمێسک وەک ڕوبار دەهاتە خوارە بە ڕوخسارمدا

دەستم بە دەممەوە گرتبوو تاوەکو دەنگم نەیەتو ئاشکرا نەبم
بینینی دایکو باوکم بەم شێوەیە وای کرد خوێنی جەستەم بکوڵێت


لە هەموو شوێنێک ئازارم هەبوو

بەبێ هێزی بە قادرمەکاندا سەرکەوتمەوە بەرەو لای یۆنا ڕۆشتم


من چی بکەم ئێستا ؟
بچمە کوێ ؟

چونکە گەر ئەوپیاوانە منو خوشکەکەم ببینن دەمانکوژن


ئای خوایە واتە ئێستا هەر بەڕاستی دایک و باوکم مردن واتە خەون نەبوو ؟ ئەوان منو یۆنایان بەتەنها جێهێشت ؟
ئاخر من ئێستا بەبێ دایک و باوکم چۆن بژیم ؟
هەست دەکەم بەتەواوەتی هێز لەجەستەم نەماوە هەست بە
قاچەکانم ناکەم وە فرمێسکەکانیشم ناوەستن ئازاری دڵم ناوەستێت




گەشتمەوە قاتی سەرەوە بەڵام نەچومە لای یۆنا چونکە نەمدەویست بەو شێوەیە من ببینێ
بەڵام لەناکاو بۆنی دوکەڵو ئاگر بە لوتمدا هات بۆیە ڕۆشتمە سەربان و سێری خوارەوەم کرد بینیم کوخەکەمان کە خانووە بچوکەکەی منو یۆنا بوو دەسوتا !!

وە بینیم 5 دانە ئۆتۆمبێلی ڕەش بەدوای یەکدا دەڕۆشتنە دەرەوە لە ڤێلاکەمان


لەوکاتەدا ترس هەموو گیانی داگیرکردم لەبەر بیرکردنەوە لەوەی کە دایک و باوکم لەناو ئەوێدا دەسوتێن بۆیە ئەمجارە بەبێ بیرکردنەوە ڕۆشتمە لای یۆناو موبایلەکەم هەڵگرتوو پەیوەندیم بە مام مەوە کرد چونکە ئەو باشترین کەسە ئێستا پەیوەندی پێوە بکەم

وەڵامی دامەوەو بەخێرای وتم : مامە تکایە وەرە بۆ ماڵمان تکایە وەرە توانام نەما

دواتر دامخستەوە چونکە تەنانات هێزی هەڵگرتنی موبایلەکەشم نییە




دواتر دەستی یۆنام گرتوو ڕۆشتینە خوارەوە
یۆنا بەردەوام پرسیاری دایک و باوکمانی دەکرد بەڵام من جگە لە فرمێسکو بێدەنگی هیچم نەکرد


دواتر لەدوای چەند خولەکێک گوێم لەدەنگی ئۆتۆمبێل بوو
وتم : یۆنا وەرە بەدواما


ڕۆشتینە دەرەوە هەردوکمان دوبارە فرمێسکەکانمان نوێ بۆیەوە کە مام مو ئامۆزاکەمان بینی


لە تۆڵەوە بۆ ئەشق J.HWhere stories live. Discover now