Please don't forget vote and comment💜👇🏻
بەدەنگی خزمەتکارەکە هەستام هەر خۆی من نەخەوتم تا هەڵبستم چونکە هەموو دوێنێ بیرم لەو ڕاستیانە دەکردەوە کە مامم بۆی باسکردم هەربۆیە خەو نەچۆتە چاوم .
خزمەتکارەکە پێمی وت کە هەموان لە خوارەوە چاوەڕوانی منن منیش زانیم کەوا پارێزەرەکەی باوکم هاتووە بۆیە ڕۆشتم .
کەتێک ڕۆشتمە خوارەوە بینیم کە هەموان دانیشتوون لەژوری میوان وە جیمین بە ئیشارەت پێی وتم کە بچمە تەنیشت ئەو کە لەنێوان جیمین و یوجین بوو .
دواتر دانیشتم بەهێواشی بەیانی باشم کرد وە ئەوانیش وەڵامیام دامەوە .
دواتر پیاوێکی گەنجم لە بەرامبەرم بینی کە هەستم دەکرد بینیومە لەوانەیە پێشتریش هاتبێتە ماڵمان بەو پێیەی پارێزەری باوکمە .مامم وتی: کچم گیۆن دوێنێ بۆمباس کردی کە ئەمڕۆ پارێزەرەکەی باوکت یەت وە ئەوەتا هاتووەو شتەکانیشی لەگەڵ خۆی هێناوە تاوەکو ئاشکرای بکات .
منیش سێری پارێزەرەکەم کردوو وتم: بەخێربێیت.
ئەویش وتی: زۆر سپاس وە دەمەوێ سەرەخۆشی خۆمتان پێڕابگەیەنم بۆ گیانلەدەستدانی بەڕێز پارک و هاوسەرەکەی بەڕاستی هەواڵێکی زۆر ناخۆشبوو چونکە من ماوەی 10 ساڵ پارێزەری بەڕێز پارک بووم زۆر ئاسودە بووم لەگەڵی چونکە ئەو کەسێکی زۆر باشبوو بۆیە هیوادارم دوا ناخۆشیتان بێ .
کە ئەو قسانەی دەکرد من بەزۆر گریانم لە گەروم هێشتبۆوە نەمتوانی هیچ بڵێم بۆیە ئەوان لەجیاتی من سپاسیان کرد .
دواتر پارێزەرەکە وتی: زۆرباشە بەڕێز جۆهیۆن دەتوانم دەست پێ بکەم؟
مامم وتی: بێگومان فەرموو .
فایلێکی لە جانتاکەی دەرهێناو دواتر چەند پەڕەیەکی لەناو فایلەکە دەرهێنا و وتی: بەڵێ بەڕێزم ئەمە وەسێتەکەی پارک جۆوونە کە 2 مانگ لەمەوبەر کارمان لەسەر کردوو دواتر ڕادەستی کردم وە تەنها باسی سەروەت و سامانەکەی کردوور وە دابەشکاری زۆری نەکردووە تەنها لەنێوان 2 کچەکەیدا کردوێتی کە
لە 80% ی کردووە بەناوی پارک گیۆنەوە وە 20% تەکەی تری کردوە بە ناوی پارک یۆنا کە لەدوای مردنی بە فەڕمی دەکرێت بە ناویانەوەبەڵام شتە گرینگەکە ئەوەیە کە دەڵێ هەتاوەکو ئەو کاتەی پارک گیۆن خوێندن تەواو دەکات براکەی کە پارک جۆهیۆنە هەموو کارەکان دەگرێتە ئەستۆ و بەڕێوەیان دەباتو دەبێتە سەرۆکی هەموو بەشەکان بەڵام کە پارک گیۆن خوێندنی تەواو کرد ئەوکاتە بۆخۆی ئازادە کە چۆن و چی دەکات بەڵام جەختی لەوە کردۆتەوە کە تەنها پارک گیۆن دەبێتە جێگرەوەو میراتگری پارک جۆوون و تەنها ئەو دەبێتە سەرۆک وە شتەکان لەدەست ئەودا دەبن .
YOU ARE READING
لە تۆڵەوە بۆ ئەشق J.H
Actionئەوەی کە نەدەبوو بەسەرم بێت بەسەرم هات هەر لە هەرزەکارییەوە وە دەمەوێ تۆڵە بکەمەوە بەڵام ئایە دەتوانم یاخود ......... 2/3/2023 دەستپێک Written by...