Please don't forget vote and comment💜👇🏻
لەدوای چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە دەرچووم و هەموانم بینییەوەو بە یۆنای خۆشکە بچوکیشم شاد بوومەوە زۆر زۆرم بیرکردبوو من نەمدەویست بیهێنن بۆلام بۆ نەخۆشخانە چونکە دەزانم زۆر غەمبار دەبوو گەر منی بەوجۆرە بدیبایە
چونکە ئەو تەنها منی بۆماوە ناکرێت بەو بێهێزییە بمبینێت
وە منیش لە خێزانەکەم تەنها ئەوم بۆ ماوەتەوە بۆیە دەبێ بەگیانم بیپارێزم.
دواتر لەگەڵ جیمینی ئامۆزاموو جۆنگکوکی هاوڕێم چووینە سەر گۆڕی دایک و باوکم وە تەواوی ڕۆژەکە لەوێ مامەوە هێندە گریام هەستم دەکرد ئاوی جەستەم نەماوە ئەوانیش بەرگەی ئەو حاڵەی منیان نەدەگرت ئەوانیش گریان ، بەڵام کاتژمێر 11 شەو بە زۆر منیان لەگۆڕستان هێنایە دەر چونکە نەمدەتوانی بەجێیان بهێڵم من ناتوانم بەبێ ئەوان بژیم من زۆر بیریان دەکەم ناتوانم ئەوە قبوڵ بکەم کە ئەوان لەژیان نەماون.لەوڕۆژەوە منو یۆنا لەماڵی مامە جۆهیۆن دەمێنینەوە چونکە نە مامم نە جیمین ڕێگەیان بەوە نەدەدا لە شوێنی تر بمێنینەوە .
وە لەو ڕۆژەوە لەو ژورە نایەمە دەرەوە کە لێی دەمێنمەوە بەتەواوی وەک شێتم لێ هاتبوو نەمدەزانی چی دەکەم تەنانات بۆ ساتێکیش بیرم لە خۆکوشتن دەکردەوە، تا ڕۆژێک دوبارە لەهۆشخۆم چووم....................................2 ڕۆژ لەهۆش خۆم چووم و دواتر هەستامەوە
وە دکتۆرەکە پێمانی وت : بەهۆی فشاری زۆرو خەفەتخواردنی زۆرو گریانی زۆر وای لێبەسەردێ وە وتی خواردن بەباشی ناخوات بۆیا ڤیتامینوو ماددەی ئاسنی کەمبۆتەوە ئەوەش وادەکات سەری گێژ بخواتوو لەهۆشخۆی بچێم وە دەبێ ماوەیەک لە نەخۆشخانەی دەرونی بیهێڵینەوە تاوەکو لەژێر چاوودێری خۆمان بێت چونکە مێشکی زۆر ئالۆز بووە لەوانەیە شێت بێتو بیر لەشتی خراپ بکاتەوە.بۆماوەی 20 ڕۆژ لە نەخۆشخانەی دەرونی مامەوە ئەو 20 شەوە بۆ من وەک 20 ساڵ وابوو نەمدەزانی ڕۆژ و شەو چییە تەنها کارم خواردن و خەوتن و خواردنی دەرمان و قسە کردن بوو لەگەڵ دکتۆری دەرونی وە هاوڕێکانم هەمووکات دەهاتن بۆلام تەنهایان نەدەکردم کە جۆنگکوک وە جیمین وە یوجینیش
یوجین خوشکی جیمینە و ئامۆزامە وە ئەویشم بەڕادەی جیمین خۆشدەوێ وە هاوڕێو پشتوپەنامە ئەو ساڵێک لەمن گەورەترە بۆیە ئەو وەک خوشکی گەورە وایە بۆم.دواتر لەدوای ئەو 20 ڕۆژە بڕیاری دەرچوونم دەرچوو چونکە وتیان تەدروستی باشەو ئاسای بۆتەوە بەڵام نابێت وەک پێشتر زۆر بگریو غەمبار بێ گەرنا دوبارە لەهۆش خۆی دەچێت.
- لەوڕۆژەوە بڕیارم داو بەڵێنێکم بەخۆمدا
کەچیتر هێندە نەگریم وە کەسایاتیم بگۆڕم ببمە کەسێکیتر لەگەل ئەو مرۆڤانەی نایان ناسموو ڕوبەڕویان دەبمەوە
چونکە من ژیانم هەر لە هەرزەکارییەوە لەناوچوو بۆیە نەفرەت لەو چارەنووسە ڕەشەم دەکەم کەوای بەسەرهێنام ژیانو خۆشیو دایک و باوکمی لێسەندمەوە .ڕۆشتمە لای مامم دانیشتم لەگەڵیدا بەتەنها
وتم: مامە من دەمەوێ بزانم کێ دایک و باوکمی کوشت ! بۆچی؟ وەلەسەر چی؟ دەمەوێ هەموو شت بزانم وە ئایە بۆچی تاوەکو ئێستا نەمبینیوە لێکۆڵینەوە بکەن لەو بارەیەوە بۆچی ئەوکەسانە دەستگیر نەکراون ؟
دواتر مامم وتی: گیۆن گیان ئەو شەوە کەست بینی واتە بینیت کێ بوو براکەمی کوشت؟
وتم : بەباشی بەبیرم نایەت چونکە تاریک بوو بەڵام تەنها ئەوەم لەبیرە کە باوکم بەو پیاوەی وت جۆنگی نەفرەتی.
مامم هەناسەیاکی قوڵی هەڵمژیو دایەوە وە زۆر غەمبار دیاربوو هەستم دەکرد کە شتێک دەزانێتوو لە منی دەشارێتەوە.
دواتر ڕوی سوڕاند بۆلای منوو بەبێئومێدییەوە وتی: گیۆن کچم ئیتر کاتی ئەوەیە کە هەموو شتێک بزانیت ناچارم کە پێت بڵێم چونکە تۆ تاکە میراتگری باوکتی ، وە پێشتر پێیان وتم کە باوکت وەسێتی کردووەو نامەیەکیشی بەجێهێشتووە بۆت .
منیش بە بیستنی ئەوانە چاوەکانم پڕ بوو لەئاو بەڵام ڕێگریم لە فرمێسکەکانم کرد وە وتم : بەردەوامبە مامە من گوێم لێتە بۆم باس بکە.
مامم وتی : زۆرباشە ، سێرکە کچم من هەر کەزانیم براکەمیان کوشتووە ڕاستەوخۆ زانیم کە کێیە
چونکە باوکت دوژمنێکی گەورەی هەبوو ناوی (جۆنگ دائون)
ە واتە ئەوە پێشبینی کراو بوو کە براکەم دەکوژێت وە هیچیشمان لەدەست نەدەهات چونکە ئەوە دوژمنایەتییەکی ئاسای نییە ئەو دوژمنایەتییە هی باووباپیرمانە واتە خێزانی پارک و خێزانی جۆنگ ماوەیەکیی زۆر زۆرە دوژمنی یەکترین وە کوڕەکانیان لێ کوژراوە وە ئەویش باوکتی کوشت چونکە لە ڕابردوو باوکی کۆچکردوم واتە باپیرت باوکی جۆنگ دائونی کوشتبوو هەر بۆیە ئەویش تۆڵەی خۆی لە باوکت کردەوە هەر خۆی نەدەبوو ئەو بکوژرێت دەبێ کوڕی یەکەمی ئەو ماڵە بکوژرێت بەڵام لەبەر ئەوەی تۆ برات نییە بۆیە باوکتیان کوشت وە ئەو برا گەورەی منە گەر من گەورەتر بام ئەوا منیان دەکوشت وە لەدوای باوکت پێویستە ئێمە تۆڵەی خۆمان بکەینەوە بەڵام بەو پێیەی کە تۆ برای گەورەت نییە و خۆت منداڵی گەورەی ماڵی وە ئەوە لەڕاستیدا من مافی ئەوەم نییە ئەو قسەیە بکەم دەبێ نامەکەی باوکت بخوێنیتەوە بزانیت باوکت چی پێسپاردویت ، وە بیریشم نەچێت دەبێ ئەوە بزانیت کە خێزانی هیچ لایەکمان ناچێتە زیندانو سکاڵایان لێ ناکرێت چونکە چونکە خانەدانینو لایەنمان لە پشتە .
وە قسەم لەگەڵ پارێزەرەکەی براکەم کرد بەیانی دێتو وەسێتەکە دەخوێنێتەوە بۆمان.
!
!
!
!
من بەتەواوی لە شوێنی خۆم وشک بووم هیچ قسەیەکو هیچ کاردانەوەیەکم بۆ قسەکانی مامم نەبوو ، خودایە ئەمە چ جۆرە ژیانێکە منی ت تێدام من وامدەزانی کەوا ژیانم زۆر خۆشەو لە بەهەشتدا دەژیم نەمدەزانی کە لەلایەن باووباپیرمانەوە ئەو دۆزەخەمان بۆ بەجێ ماوە .
ئەو شتانە زۆر زۆرن بۆ من م م من تەنها تەمەنم 15 ساڵە
من دەبوایە ئێستا ژیانی خۆم بژیم بەڵام لە چاوتروکانێکدا کەوتمە ناو ژیانێکی تاریک کە پڕە لە گوڵی ڕەش
من چۆن بتوانم بەرگەی ئەو هەموو شتانە بگرم ئاخ باوکە گیان خۆزگە گوێت بە هیچ نەدەداو تۆزێکت لەو ژیانە پڕ ئازارەی خۆتت بۆ باس دەکردم ...........................
_________________________________________
هێلۆۆۆۆۆۆ گایس
ئەمڕۆش پارتێکی ترم دا نا کە هەندێک شت ڕون بۆیەوە بەڵام ئەمە هیچ نییە هێشتا ئەمە ٪10 ی چیرۆکەکەیە وە پارتی داهاتو زۆر خۆشە😭
بەهیوام بەدڵتان بێ باییییییی🥹💜👋
828 words
YOU ARE READING
لە تۆڵەوە بۆ ئەشق J.H
Actionئەوەی کە نەدەبوو بەسەرم بێت بەسەرم هات هەر لە هەرزەکارییەوە وە دەمەوێ تۆڵە بکەمەوە بەڵام ئایە دەتوانم یاخود ......... 2/3/2023 دەستپێک Written by...