چیم بەسەر دێت

119 24 136
                                    

Please don't forget vote and comment 💜👇🏻


















دواتر هۆسۆک وەستا وەک منداڵ هاواری کرد

وتی : ئۆوو ئۆو ئایسکرێم دەی گیۆن ڕاکە بابڕۆین !!

بەبێ ئەوەی گوێی لە وەڵامی من بێت دەستی گرتمو بەدوای خۆیدا ڕایکێشام ئای خوایە گیان !

چوینە ئەوێ ، هۆسۆک وتی : گیۆن دەی تۆ لەوێ دابنیشە منیش کەمێکی تر دێم .

وتم : باش.

گەر کەسێک بمانبینێت قەت وا بیرناکاتەوە هەردوکمان سەرۆکی کۆمپانیای گەورەین ڕێک وەک هەرزەکارەکان ڕەفتار دەکەین

دانیشتم وە ئێرە زۆر شوێنێکی خۆشە هەر خۆی فرۆژگاکانی ئایسکرێم هەمیشە دڵت دەکەنەوە


دوای چەند خولەکێک هۆسۆک هاتەوە لام و لەبەرامبەرم دانیشت

وتی : ئێستە شتەکانمان بۆ دەهێنن .

لەدوای ماوەیەک گارسۆنێک هات و کۆمەڵێک ئایکرێم و چەند شتێکی زۆری دانا وە هەردوکمان سپاسمان کردو ڕۆشت

هۆسۆک وتی : حەزت پێیان هەیە ؟

وتم : بەدڵنیاییەوە حەزم لێیانە کێ هەیە حەزی بەوانە نەبێت بەڵام بەڕاستی پێویستی بەوە نەدەکرد زۆر سپاس .

هۆسۆک وتی : با پێویستی دەکرد هەردوکمان حەزمان لێیەتی وە ئەوەش بۆ من زۆر باش دەبێت چونکە دەتوانم کاتی زیاترت لەگەڵ بەسەر بەرم و هەقی ئەو هەموو ماوەیە بکەمەوە.

منیش تەنها لەژێر لێومەوە پێکەنیم













































لەدوای ئەوە ڕۆشتین

هۆسۆک لەبەردەم ئۆتۆمبێلێکی بەرزی گەورەی ڕەش وەستا و درگاکەی بۆ کردمەوە

منیش بەتێنەگەشتنەوە سێرم کرد

هۆسۆک وتی : دەبێ لەگەڵ من بێیتەوە ڕێگا نادەم بە تەنها بڕۆیتەوە .

وتم : بەڵام ئۆتۆمبێلەکەی خۆم لێرەیە پێویست بەوە ناکات دەتوانم خۆم بڕۆم .

ئەویش پێکەنی

وتی : پێموابێت ئۆتۆمبێلەکەت لێرە نەماوە

وتم : چیی!!؟؟ چۆن واتە ؟

هۆسۆک وتی : هەرچۆنێک بێت فەرموو سەرکەوە ئۆتۆمبێلەکەت سەلامەتە .

لە تۆڵەوە بۆ ئەشق J.HWhere stories live. Discover now