خۆشمدەوێیت

40 7 0
                                    


















دەستی گرتم و ڕۆشتینە سەرەوە


ڕۆشتینە ژورەکەی


تاکێکی کردەوە هەندێک جلی دەرهێنا و هاتە لای من


وتی : بیگرە شیرینەکەم بڕۆ لەگەرماوەکە بیانپۆشە تا تۆ تەواو دەبی منیش جلەکانم دەگۆڕم


وتم : باشە سپاس










ڕۆشتمە گەرماوەکە جلەکانم پۆشی وە زۆر بەدڵمبوو چونکە جلەکان بۆم گەورە بوو وە من هەر خۆم حەزم بەجلی فراوانە بۆیە زۆر باش بوو بۆم ، وە دڵنیام تیشێرتەکە هی هۆسۆک خۆیەتی چونکە بۆنی ئەوی لێدێت وە بۆنەکەی ئەو لەلام زۆر ئاسودەبەخشە









هاتمە دەرەوە
دانیشتبوو لەسەر سیسەمەکەی
منی بینی و زەردەخەنەیەکی جوانی کرد

وتی : دەبینم جلەکانمت زۆر جوان لێهاتوە

چومە بەرامبەری
وتم : بەڵێ لەبەر ئەوەی ئەمە ستایلی منە وە هەر خۆی من هەموو شتێکم لێدێت

کەمێک سێری کردم بەبێدەنگی دیاربوو بیر لەشتێک دەکاتەوە


بەڵام لەپڕ قۆڵمی گرت و منی خستە باوەشی
وتی : بێگومان وایە فریشتەکەم ئاماژەت بەخاڵێکی زۆر جوان دا

ئنجا دەستی کرد بەختوکە دانم دەنگی پێکەنینم دەڕۆشتە دەرەوە

وەستا منیش هێواش هێواش وەستام لەپێکەنین

وتی : ئەوەندە خۆشم دەوێی نازانم چۆن دەری بڕم یانی دەمەوێ هەر ئێستا بتخۆم بەس دڵم نایەت

وتم : گەمژە تۆزێکیتر بەردەوام بویتایە دەبورامەوە

وتی : ئێ چیبکەم تۆ ئەوەندە کیوت مەبە

هەردوو قۆڵەکانی لەکەمەرم ئاڵاندو سەری لەناو سینەم نوقم کردو لەباوەشی کردم
منیش لەباوەشم کردەوە و بەوجۆرە ماینەوە

دوای کەمێک هۆسۆک وتی : خۆشمدەوێی فریشتە جوانەکەم

نەمزانی چی جوابدەمەوە هەرخۆی تائێستا من وەڵامی ئەو ڕستەیەیم نەداوەتەوە

لەباوەشم هاتە دەرەوە وتی : کەی دەتوانم ئەو ڕستەیەش لەتۆوە ببیستم

وتم : ئمممم پێم وتیت من هێندە ئاسان بەدەست نایەم وە بۆ ئەوەش دەبێ هەوڵی زیاتر بدەیت و چاوەڕێ بیت تا وا دەڵێم

لە تۆڵەوە بۆ ئەشق J.HWhere stories live. Discover now